ئەو گۆڕانکارییانە چین کە بەسەر خانماندا دێت لە ماوەی دووگیانیدا

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-21-13:07:00 - کۆدی بابەت: 6371
ئەو گۆڕانکارییانە چین کە بەسەر خانماندا دێت لە ماوەی دووگیانیدا

ناوه‌ڕۆك

گۆڕانکاری لە خانمانی دووگیاندا

لە یەکەم ڕۆژی دووگیانییەوە تاکوو دوای منداڵبوونیش خانمان گۆڕانکاری زۆریان بەسەردا دێت لە ڕووی جەستەیی و ڕۆحییەوە.

ئەو گۆڕانکارییانە چین کە بەسەر خانماندا دێت لە ماوەی دووگیانیدا

ئازاری مەمک

سەرەتای دووگیانی ئازار و هەستیاربوونی مەمک دەست پێ دەکات، مەمک ڕەقتر دەبێت و ئازاری زیاتر دەبێت، و تاکوو کاتی منداڵبوون مەمک زیاتر گەورە دەبێت و گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا دێت.

گۆڕانکاری لە ڕەفتاردا

گۆڕانکاری لە خوو و ڕەفتاردا زۆر باوە لە خانمانی دووگیاندا، هەڵبەتە ئەمە نوێ نییە بۆ خانمان لە کاتی دووگیانیدا، چونکە خانمان هەموو مانگێک دووچاری گۆڕانکاری ڕەفتاری دەبنەوە لە کاتی سوڕی مانگانەدا، خانمان زۆر هەستیارتر دەبن لەوانەیە بگرین بە هۆی شکانی نینۆکیانەوە یاخود سەیرکردنی فیلمێکی تراژیدی، هەروەها بێزوو و دەکەن و حەزیان بۆ زۆر خواردن دەڕوات و زۆر جار زۆرخۆری دەکەن و هەندێک جاریش هەندێک خواردنیان بە تەواوی لەبەرچاو دەکەوێت.

کۆبوونەوەی ئاو

لە ماوەی دووگیانیدا جەستەی خانمان ئاوی زۆر کۆدەکاتەوە و بەمەش دەست و قاچ و ڕووخساری خانمەکە دەئاوسێت، ئەم حاڵەتە لە هاویندا زۆر زیاترە و هەر بۆیە تاکوو دەتوانیت دەبێت دووربکەویتەوە لە زۆر خواردنی خوێ و شەکر، و هەروەها بڕێکی زۆر ئاو بخۆیتەوە.

دڵتێکچوونی بەیانیان

لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا دڵتێکچوونی بەیانیان زۆرە کە ئەویش بە هۆی گۆڕانی هۆڕمۆنەکانەوەیە لە ماوەی دووگیانیدا و زۆرینەی خانمان ئەم حاڵتەیان هەیە.

کێشەکانی پێست

هەندێک لە خانمان لە ماوەی دووگیانیدا پێستیان ڕوون و جوان دەبێت و بەڵام هەندێکی دیکەیان کێشەی زۆری پێستیان بۆ دروست دەبێت وەک زیپکە و پەڵە، ئەمەش نەک تەنها لە ڕووخساردا بەڵکوو لە مل و سنگیشدا دەبیندرێت، پێویست بە نیگەرانی ناکات چونکە دوای منداڵبوونەکە پێست دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی، هەروەها کێشەیەکی دیکە کێشهاتنی پێستی سکە بە تایبەت لە سکدا ئەویش بە هۆی زۆر گەورەبوونی سکەوەیە.

زیادبوونی کێش

لە ماوەی دووگیانیدا، منداڵەکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە کێشت زیاد بکات و هەروەها دەرکەوتنی دەمار لەسەر پێستی قاچەکانتان ئەویش بە هۆی کێشی زیاد و زۆر ئاوسانەوەیە، زۆرینەی خانمان متمانە بەخۆبوونیان لەدەست دەدەن و تووشی خەمۆکی دەبن بە هۆی تێکچوونی جەستەیانەوە، بۆیە واباشترە جلی داپۆشراو لەبەربکەن و هەوڵبدەن دەمارەکانی سەر پێستەکەیان دەرنەکەوێت و ئەوەش بزانن کە ئەم حاڵەتانە تەنها ماوەی دووگیانییە و دوای لەدایکبوونی منداڵەکە نامێنێت.

قەبزی

بە هۆی گۆڕانی هۆڕمۆنەکانەوە قەبزی کێشەیەکی زۆر باوە لە ماوەی دووگیانیدا و زۆرینەی خانمان هەیانە، خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ماددەی ئاسن ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات و هەروها خواردنی میوە و دوورکەوتنەوە لەو خۆراکانەی کە دەبنە هۆی قەبزی.

زۆر میز کردن

بە هۆی پەستانی زۆری منداڵەکە و جوڵەی زۆری لەسەر میزەڵدان، میزەڵدان وەک جاران توانای ڕاگیرکردنی میزی نییە و خانمانی دووگیان دەبێت زوو زوو میز بکەن، بە لایەنی کەمەوە لە ڕۆژێکدا ٢٠ جار میز دەکەن و دەچنە تەوالێت.

دڵەکزە 

سووتانەوەی سەر سنگ و دڵەکزە کێشەیەکی زۆر باوە لە ماوەی دووگیانیدا، هەر وەک میزەڵدان منداڵەکە پەستان دەخاتە سەر گەدە و بەمەش هۆکارێکە تاکوو ترشێی گەدە بگەڕێتەوە بۆ سورێنچک و دڵەکزە ڕووبدات.

گۆڕانکاری لە ژیانی ژن و مێردایەتیدا

بە هۆی زۆر گۆڕانی هۆڕمۆنەکانەوە خانمەکە بە دەست خۆی نییە و ڕەفتارەکانی دەگۆڕدرێت و بۆیە پێویستە هاوسەرەکەی لێی تێبگات و پێکەوە خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا.


سەرچاوەکان



1716 بینین