کاماز تایفۆن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-26-20:56:00 - کۆدی بابەت: 6414
کاماز تایفۆن

ناوه‌ڕۆك

تایفۆن

کاماز تایفۆن (بە ئینگلیزی: Kamaz Typhoon) ئۆتۆمبێلێکی قەبارە گەورەی زرێپۆشی دژەمین و دژەکەمینە، لەلایەن وڵاتی ڕووسیاوە دروستکراوە لە کارگەی ئۆتۆمبێلەکانی کاماز و خاوەنی شەش تایەیە، جەستە و دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەکە کە سەربازەکانی ناوی دەپارێزێت لە هەموو جۆرە هێرشێکی کەمین و مین، بە چەندین هۆکار و شێوازیش بەکاردێت و دەتوانێت پارێزگاری لە کەسەکان بکات هەتاوەکوو مینێکی ٨ کیلۆگرامی.

جۆر بارهەڵگری زرێپۆشی دژەمین - دژە کەمین
وڵاتی بەرهەمهێن ڕووسیا
ساڵی بەکارهێنان ٢٠١٥ - ئێستا
بەکارهێنەران هێزە چەکدارەکانی ڕووسیای فیدراڵ، سوپای ئۆزپاکستان
ساڵی دیزاین ٢٠١٠
کۆمپانیا کاماز
ساڵی دروستکردن ٢٠١٤
کێش ٢١ تەن
توانای ڕۆشتن ١٢٠٠ کیلۆمەتر
ئەوپەڕی خێرایی  ١٠٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک
هێزی بزوێنەر ٤٥٠ ئەسپ
درێژی ٨,٩٩ مەتر
پانی ٢,٤٥ مەتر
بەرزی ٣,٣٢ مەتر
سوارەکان ٢+١٦ کەس
نرخی یەک دانە ١ ملیۆن دۆلار
ژمارەی دروستکراو هەتاوەکوو ٢٠٢١ ٣٢٠

تایبەتمەندی

بارهەڵگرەکە خاوەنی شوێنی تایبەتە بۆ ئەوەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەوە تەقەبکرێت و لە هەردوو لای پێشەوە و دواوە دەرگای هەیە، دەکرێت هەر جۆرە چەکێکی لەسەر جێگیر بکرێت و دەتوانێت ڕێژنگی سووک و چەکی پیادەی قورس هەڵبگرێت، خاوەنی بزوێنەرێکی دیزڵە.

لە بارهەڵگرەکەدا جێگای ١٦ کەس دەبێتەوە، دەکرێت ڕێژنگێکی لەسەر جێگیر بکرێت کە بە کۆنتڕۆڵ کاربکات لەڕێی ئەو کامێرانەی دانراوە لەنێو بارهەڵگرەکە، خێرایی بارهەڵگرەکەش دەگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک.

 


سەرچاوەکان



1014 بینین