کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-29-23:06:00 - کۆدی بابەت: 6431
کۆما جڤاکێن کوردستان - کەجەکە

ناوه‌ڕۆك

کەجەکە

کۆما جڤاکێن کوردستان (بە کرمانجی: Koma Civakên Kurdistan) کە بە کورتکراوەی کەجەکە دەناسرێت پارتێکی سیاسی کوردییە، پێشتر بە ناوی کۆما کۆمەڵێن کوردستانێ کاری دەکرد، ڕێبەری ئەم کۆمەڵەیە عەبدوڵا ئۆجەلانە و سەرۆکی جێبەجێکاریشی موراد قەرەیلانە، ئامانجی پارتەکە سیستمی کۆنفیدراڵی و دیموکراسییە.

ئەم کۆمەڵەیە وەک یەکێتییەکە بۆ تەواوی حیزبە سیاسیە کۆنفیدراڵییە دیموکراسییەکانی کوردستانی گەورە، وەک پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە).

وڵات کوردستان
ناوی کوردی کۆما جڤاکێن کوردستان
ناوی بە کرمانجی Koma Civakên Kurdistan
ناوی بە ئینگلیزی Kurdistan Communities Union
ناوی بە عەرەبی اتحاد مجتمعات كردستان
بەرواری دروستکردن ٢٠/٣/٢٠٠٥ (ساڵی ٢٠٠٧ گۆڕا بۆ کەجەکە پێشتر کەکەکە بوو)
بنکەی سەرەکی هەولێر
سەرۆک عەبدوڵا ئۆجەلان

شێوگ

لەگەڵ ئەوەی عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی فەخری پارتەکەیە، بەڵام بەهۆی دەستگیرکرانییەوە پارتەکە لەلایەن ئەنجوومەنێکەوە بەڕێوەدەبرێت بە ناوی ئەنجوومەنی کۆنگرەی گەلی کوردستان (کۆنگرا گەل)، کە وەک ئەنجوومەنی جێبەجێکاری پارتەکەیە و سەرۆکی ئەنجوومەنەکە زوبێر ئایدارە، ئەنجوومەنەکە لە ٣١ ئەندام پێکدێت و یەکەمین سەرۆکی ئەنجوومەنەکە موراد قەرەیلان بوو، هەروەها جەمیل بایک جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی جێبەجێکاربوو، لە کۆنگرەی ساڵی ٢٠١٣ سیستمی سەرۆکایەتی تاک گۆڕا و بووە سیستمی هاوسەرۆکایەتی، کە یەکێکیان ژن و یەکێکیان پیاوە، هەریەک لە جەمیل بایک و بەسێ هۆزات بوونە هاوسەرۆک، لەو کاتەشدا موراد قەرەیلان بووە سەرۆکی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە).

پارتە کوردییەکانی باکووری کوردستان

دامەزراوەکانی کەجەکە

  • دامەزراوەی ئایدۆلۆژی
  • بنکەی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری
  • بنکەی سیاسی
  • بنکەی ژینگە
  • بنکەی ئابووری
  • بنکەی کۆمەڵگەی ئازاد

هەریەک لە بنکە و دامەزراوەکانیش خاوەنی بەڕێوبەری تایبەت و بڕیاری تایبەتن بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی ئەنجوومەنی گەل.

لە دەستووری کەجەکە تورکیا دابەشکراوە بۆ چوار پارچە، چوکۆرڤا، عەمید، سەرهات، ناوچەی دەریای ئیجە.

چالاکی سیاسی

پارتەکانی ئەم کۆمەڵەیە دابەشبوون بەسەر کوردستانی گەورەدا، جیا لە پارتی کرێکارانی کوردستان، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە ئێران و پەیەدە لە سوریا و چەندین ڕێکخراوی دیکە، هەروەها پارتی تەڤگەری ئازادی کە پێشتر بە پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان دەناسرا لە هەرێمی کوردستانی عێراق چالاکی دەکات.

بنکەی پاراستنی گەلان

ئەم بنکە و دامەزراوەیە بەرپرسە لە پاراستنی گەلانی نێو دەستووری کەجەکە بۆ دابینکردنی ئاسایشی مەدەنی بۆ تەواوی هاوڵاتیانی ناوچە کوردستانییەکان و نەتەوەکانی دیکە، هەریەک لە هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) و یەکینەکانی ژنانی ئازاد (یەژەئە-ستار) و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە).

مێژوو

دامەزراندنی کەجەکە دەگەڕێتەوە بۆ کۆنگرەی پێنجەمی کۆنگرەی گەل کە لە قەندیل لە ساڵی ٢٠٠٧ گرێدرا و شوێنی کۆنگرەی گەلی کوردستانی گرتەوە، کە لە ساڵی ٢٠٠٥ـەوە هەبوو، کۆما کۆمەڵێن کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٥ لە قەندیل دروستکرا لەژێر بیروباوەڕێ ئۆجەلان بۆ کۆنفیدراڵی و دیموکراسی.

لە ساڵی ٢٠٠٧ لە کۆنگرەی پێنجەم بە بەشداری ٢١٣ ئەندام لە هەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوەش، ناوی کۆما کۆمەڵێن کوردستان گۆڕا بۆ کۆما جڤاتێن کوردستان بۆ بڵاوبوونەوەیەکی زیاتر بەسەر کوردستانی گەورە، بە پێچەوانەی کەکەکە کە هەموو مەبەستی وڵاتی تورکیا بوو.


سەرچاوەکان



814 بینین