چۆنییەتی کورتکردنەوەی کتێب

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-08-31-00:43:00 - کۆدی بابەت: 6448
چۆنییەتی کورتکردنەوەی کتێب

ناوه‌ڕۆك

چەند هەنگاوێک بۆ کورتکردنەوەی کتێب 

١- چاوپێداخشاندنێکی خێرا بە کتێبەکەدا، و دیاریکردنی ئەو دەقانەی کە دەتوێت کورتیان بکەیتەوە، پاشان دابەشکردنیان بۆ چەند بەشێک، بەشەکان بۆ چەند ناونیشانێکی سەرەکی و ئامادەیی.

٢- بە ھێواش خوێندنەوەیەکی ئاسایی ئەو بەشانەی لە کتێبەکەدا دیاریکراوە، بەبێ وەستان لەو خاڵانەی دەبنە ھۆی دروستکردنی کێشە، تەنھا تەرکیز خستنە سەر شێوازی نوسەر لە نوسیندا، ئەو بیرۆکە سەرەکییەی کە لە دەقەکاندا ھەیە.

٣-دووبارە خوێندنەوەی و ئاگاداربوون کە دەستەواژەی کتێبەکە و ڕاستییە سەرەکییەکەکان کە پشتیان پێ دەبەسترێت، وە ھێڵ ھێنان بە ژێر ئەو دەستەواژانەی لەکاتی نوسینی کورتەی کتێبەکەدا ئاماژەی پێدەکەیت، دانانی ھێمایەک لەسەر ئەو دەستەواژانەی پێویستە دوورببکەویتەوە لێیان، ھەروەھا ھێمایەکی دیکە لەسەر ئەو دەستەواژانەی لێیان تێناگەیت.

٤- نوسینی بیرۆکەی سەرەکی ھەموو بەشەکانی کتێبەکە، کە لە ھەنگاوی یەکەمدا دیاریکراوە، لەرێی نوسینی دەستەواژەیەکی دیار بۆ ھەر بەشێک، بیرۆکەی سەرەکی خاڵە سەرکییەکان دەگرێتەوە دوور لە خاڵی لاوەکی.

٥- نوسینی بیرۆکەی سەرەکی بۆ ھەموو کورتەکە (thesis statement)، پشت بەستن بەو دەستەواژانەی لە ھەنگاوی پێشوودا نوسراون، نەتوانین لە جێبەجێکردن ئەم ھەنگاوە بە واتای ئەوە دێت ھەڵەیەک لە ھەنگاوی پێشوودا ھەیە، بۆیە پێویستە بگەڕێینەوە بۆی و دڵنیاببینەوە لەوەی دەستەواژەکان بیرۆکەی سەرەکی تێدایە.

٦- نوسینی کورتە بە پشت بەستن بە بیرۆکەی سەرەکی، و دەستەواژەی نێو کتێبەکە و دەستەواژەی تایبەت بەو کەسەی کورتەی کتێبەکە دەنوسێت، لە پاڵ بەکارھێنانی ھەندێک وشە وەک (پاشان، لەگەڵ، ھەروەھا، هتد).

ئامۆژگاری بۆ کورتکردنەوەی کتێب 

باشترە کورتەی کتێب دابەش بکرێت بۆ بەشی بچووک، بۆ ئاسانکردنی خوێندنەوە لەسەر چینی بە ئامانجگیراو، ھەروەھا دەبێت کۆپییەکی بابەتیانە بێت لەسەر بنەڕەتییەکە، نابێت ھیچ زانیارییەکی دەرەکی تێدابێت و ھیچ لادانێک دەرنەخات، ھەروەھا دوورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی زیاد لە پێویستی ھێمای وەرگیراو، بەم شێوە کورتەکە تەنھا دەبێتە وەرگیراوێک لە کتێبە بنەڕەتییەکە.

ھۆکارەکانی کورتکردنەوە 

١- تاقیکردنەوە: کورتکردنەوەی کتێب تاقیکردنەوەیەکە بۆ تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی کورتەکە، و توانای دەربڕینی بیرۆکە و ئەو بەھرانەی لە نوسیندا ھەیەتی.

٢- توێژینەوە: لەکاتی ئامادەکردنی توێژینەوە ھەندێک بابەت پێویستی بەوە ھەیە کە توێژەر ئەوەی دەیزانێت لەسەر توێژینەوەکانی ڕابردوو پێشکەشی بکات، بە واتای پێشکەشکردنی توێژینەوە و زانیاری نوێی پەیوەندیدار بە بابەتی توێژینەوەکە، بۆیە دەبێت توێژەرەکە سەرەتا بیخوێنێتەوە، و پشت بەستن بە پێشکەشکردنی کورتەکەی لە توێژینەوەکەیدا.

٣- ناوەڕۆک: دەکرێت کورتەی کتێبەکە بۆ ناوەڕۆک بێت، یان بە نمونە بۆ ئامادەکردنی لیستێک بێت، بەم شێوەیە کورتەی کتێبەکە زۆر کورت دەبێت، کە بۆ خەڵکی دەردەخات ئایا پێویستیان بەم کتێبە ھەیە یان نا.


سەرچاوەکان



1757 بینین