چەپی ڕادیکاڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-05-14:35:00 - کۆدی بابەت: 6505
چەپی ڕادیکاڵ

ناوه‌ڕۆك

ئەوپەڕی چەپ

چەپی توندڕەو یان چەپی ڕادیکاڵ (بە ئینگلیزی: Far-left politics) و (بە عەرەبی: أقصى اليسار) دەستەواژەیەکە بەکاردێت بۆ بیری چەپی تەواو لە سیاسەتدا، چەپی تەواو یان ڕادیکاڵ داوادەکات کە یەکسانییەکی تەواو لە نێوان هەموو خەڵکی هەبێت و دادپەروەری گشتی هەبێت.

ئایدۆلۆژیاکان

هەندێک لە ڕێکخراوەکان پێیانوایە جیاوازی هەیە لە نێوان ئەوپەڕی چەپی ئابووری (شیوعی) و ئەوپەڕی چەپی کۆمەڵایەتی (ئانارکیزم)، ئەو ئایدۆلۆژیانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ ئەوپەڕی چەپی ئابووری بریتین لە لینینی و ترۆتسکی و لۆکسمبۆرگی و شیوعی چەپ و شیوعی ڕاوێژکاری و ماوی و تیتۆیی و سۆسیالیزمی شۆڕشگێرانە.

ئەو ئایدۆلۆژیایانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ ئەوپەڕی چەپی کۆمەڵایەتی وەک: فێمینیزم بەتایبەت فێمینیزمی ئانارکیزم و هەندێک لە لقەکانی سیاسەتی سەوز وەک ئانارکیزمی سەوز و ئانارکیزمی سەرەتایی و ئانارکیزمی ڕووەکخۆری و هەندێک لە دژەتوندوتیژییەکان وەک ئانارکیزمی دژەتوندی.

هەندێک لە ئایدۆلۆژیاکانیش هەریەک لە ئەوپەڕی چەپی کۆمەڵایەتی و ئابووری کۆدەکەنەوە پێکەوە وەک ئانارکیزمی چەپ و شیوعی ئانارکیزمی و سۆشیالیزمی ڕزگارکەر و ئانارکیزمی کۆمەڵایەتی و کۆمەڵ و ڕووپۆشی.

لایەنی سیاسی

بیری سیاسی حیزب و ڕێکخراوەکان دابەشدەبێت بۆ چەند جۆرێک:

ئەوپەڕی چەپ - چەپ - چەپی ناوەڕاست - ناوەڕاست (ڕادیکاڵ) - ڕاستی ناوەڕاست - ڕاستڕەو - ڕاستی توندڕەو


سەرچاوەکان



760 بینین