حاڵەتی ئامادە بۆ بەرگری - دێفکۆن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-11-13:11:00 - کۆدی بابەت: 6549
حاڵەتی ئامادە بۆ بەرگری - دێفکۆن

ناوه‌ڕۆك

دێفکۆن

دێفکۆن یان (Defense Readiness condition) کە بە کورتکراوەی DEFCON دەناسرێت، پەیامێکی ئاگادارکردنەوەیە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، دێفکۆن سیستمێکە لەلایەن سەرۆکایەتی تەواوی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا و فەرماندەیی یەکگرتووی جەنگ دروستکراوە، ئەم کۆدە لە پێنج پلە پێکهاتووە لە ژمارە یەک بۆ ژمارە پێنج و دەرخەری حاڵەتی مەترسییە لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ژمارە پێنج کەمترین ئامادەییە و ژمارە یەک گەورەترین مەترسی و زۆرترین ئامادەییە و لە هەموو حاڵەتە سەربازییەکان بەکاردێت.

واتای ژمارەکان

دێفکۆنی یەک گەورەترین کاردانەوە مەترسی جەنگی ئەتۆمی گەورەترین پلەی ئامادەیی و ترس
دێفکۆنی دوو بڵاوبوونەوەی خێرا مەترسی هەبوونی جەنگی مووشەک و ئەتۆم ئامادەییەکی نایابی هێزەکان و ئامادەبوونیان بۆ کارکردن لە ماوەی شەش کاتژمێر
دێفکۆنی سێ پەلەکردن لە کاردانەوە زیادبوونی ئامادەیی و وریایی هێزە چەکدارەکان ئامادەکردنی هێزە ئاسمانییەکان لە ماوەی ١٥ خولەک
دێفکۆنی چوار کاردانەوەی هێواش زیادبوونی کۆکردنەوەی زانیاری و ڕێکخستنی زانیاریە هەواڵگرییەکان ئامادەیی و شڵەژان زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی
دێفکۆنی پێنج ئاسایی کەمترین حاڵەتی ئامادەیی ئامادەیی ئاسایی

دێفکۆنی دوو

قەیرانی مووشەکە کوبییەکان

کاتێک یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٦٢ مووشەکە ئەتۆمییەکانی لە کوبا جێگیر کرد لە نزیک کەناراوەکانی ئەمریکا، حاڵەتی دێفکۆنی دوو ئامادەکرا بۆ هێزە ئاسمانییەکان و هێزەکانی دیکەش لە دێفکۆنی سێدا هێڵرانەوە.

ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی بیابان

لە ١٥/١/١٩٩١ لە جەنگی کەنداو سەرۆکایەتی هێزە هاوبەشەکان حاڵەتی دێفکۆنی دووی ڕاگەیاند لەبەر مەترسی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن عێراقەوە کە دەبووە هۆی پێکدانانی ئەتۆمی لە نێوانیان.

دێفکۆنی سێ

جەنگی ئۆکتۆبەر

لە ٦/١٠/١٩٧٣ هەریەک لە میسڕ و سوریا هێرشێکی هاوبەشیان کردە سەر ئیسرائیل و لە ترسی دەستتێوەردانی یەکێتی سۆڤیەت ئەمریکا هێزەکانی لە حاڵەتی سێ هێشتەوە تا ئەوکاتەی جەنگ کۆتایی هات.

ئۆپەراسیۆنی پاول بونیان

دوای کوژرانی دوو ئەفسەری ئەمریکی لە سنووری نێوان کۆریای باکوور و باشوور، حاڵەتی ئەمریکا بۆ ئامادەیی کرا بە دێفکۆنی سێ لە کۆریای باشوور.

هێرشەکانی یانزەی سێپتەمبەر

لەکاتی هێرشەکانی یانزەی ئەیلوولی ٢٠٠١ وەزیری بەرگری ئەمریکا فرمانی کرد بە ئامادەیی لە حاڵەتی دێفکۆنی سێ و خۆئامادەکردن بۆ حاڵەتی دێفکۆنی دووش.


سەرچاوەکان



265 بینین