ئیمۆجیەکانی دڵ و ماناکانیان

ئیمۆجیەکانی دڵ و ماناکانیان

له‌لایه‌ن: زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-09-15-19:25:00 - کۆدی بابەت: 6590
ئیمۆجیەکانی دڵ و ماناکانیان

ناوه‌ڕۆك

ئیمۆجی دڵ

کاتێک کە بابەتەکە دێتە سەر دەربڕینی هەستەکانی خۆشەویستی، دۆزینەوەی وشەی گونجاو لەوانەیە کەمێک سەختبێت، بۆیە بەکارهێنانی ئیمۆجی دڵ دەتوانێت کارەکەت بۆ ئاسان بکات.

جۆرەکانی ئیمۆجی دڵ

دڵی سپی

مانا: دڵی سپی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ نیشاندانی خۆشەویستییەکی پاک، کە ناتوانرێت لەناوببرێت.

بەکارهێنەر: ئەم دڵە دەکرێت بەکار بهێنرێت بۆ نیشاندانی خۆشەویستی  وەک خۆشەویستی دایک و باوک بۆ منداڵەکەی.

دڵی سوور

مانا: ئەمجۆرە دڵە کلاسیکە و خۆشەویستییەکی ڕاستی نیشاندەدات.

بەکارهێنەر: دەکرێت لە گواستنەوەی هەستی خۆشەویستی و رۆمانسیەت بەکاربهێنرێت، هەروەها دەتوانیت بۆ خۆشەویستەکەتی بنێریت.

دڵی ڕەش

مانا: هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەلایەتییەکان ئەم جۆرە دڵە هەڵدەبژێرن کاتێک دەیانەوێت جۆرێک لە گاڵتە ئەنجام بدەن.

بەکارهێنەر: بەکاردەهێنرێت دژ بە دڵی سوور لەکاتی قسەکردندا، هەروەها گوزارشت لە خەموو پەژارە دەکات.

دڵی زەرد

مانا: کاتێک ڕەنگی دڵ ڕەنگی زەردە یان ئاڵتونی نیشانەی دڵخۆشی و دۆستایەتییە.

بەکارهێنەر: لە سناپ چات، ئەم دڵە دەردەکەوێت لە تەنیشت ناوی ئەو کەسەی کە تۆ زۆرترین سناپی لەگەڵ دەکەیت.

دڵی سەوز

ماناکەی: ناوێکی تر بۆ ئەم ئایکۆنە "ئیمۆجی دڵە ئیرەییەکە"یە.

بەکارهێنەر: هەروەها ئاماژەدان بە هەستەکانی ئیرەیی بردن، هەندێک جار ئاماژە بە ژیانی تەندروست دەکات.

دڵی مۆر

ماناکەی: بەکاردەهێنرێت بۆ نیشاندانی هەستەکان کاتێک هەوڵ دەدەن دڵسۆزی یان خۆشەویستی نیشان بدەن، هەروەها دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ ئاماژەدان بە سامان.

بەکارهێنەر: کاتێک بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشداریان دەکرد لە بڵاوکردنەوەی ماکیاژ و پۆشاکەکانیان، ئەوان زۆر جار بە دڵی مۆرەوە بەشداریان دەکرد.

دڵی شین

مانا: هەروەها دڵی شین دەتوانێت هێما بۆ متمانە، تەبایی، ئاشتی و دڵسۆزی بکات.

بەکارهێنەر: ئەم ئایکۆنە گیراوە لەلایەن ئەوانەی کە هەوڵ دەدەن پشتگیری بۆ هۆشیاری ئۆتیزم نیشان بدەن.

دڵی درەوشاوە

مانا: دڵی درەوشاوە " خۆشەویستی و سۆز نیشان دەدات".

بەکارهێنەر: دڵی درەوشاوە، کە بە ئەستێرەکانی دڵ ناسراوە، زۆرجار لەلایەن بەکارهێنەرانی ئینستاگرامەوە بەکاردێت بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ پۆستەکانیان.

دڵی لێدەر

مانا: ئەم ئایکۆنە هەروەها ناسراوە بە ئیمۆجی زەنگی دڵ و ئاماژە بە شێوەیەکی چڕی ئیمۆجی کلاسیکی دڵ دەکات.

بەکارهێنەر: بەکاردەهێنرێت لەلایەن ئەو کەسانەی کە نامەیەک بۆ خۆشەویستەکەیان دەنوسن.

دڵی شکاو

مانا: ئەم ئیمۆجیە بە ئیمۆجی دڵی شکاو ناسراوە هەروەها بەکاردەهێنرێت کاتێک خۆشەویستی کەلێنی تێدەکەوێت.

بەکارهێنەر: زۆرجار بەکاردەهێنرێت بۆ نیشاندانی هەستی ئازار چەشتن، خیانەت، هەروەها نەمانی متمانە.

دڵی پرتەقاڵی

مانا: تۆ لەوانەیە بتەوێت دڵی پرتەقاڵی بەکاربێنیت بۆ ئاماژەدان بە هەستەکانی هێمنی، بایەخدان و ئاسوودەیی وە ڕەنگەکە زۆر جار لەگەڵ گەرمی و ڕووناکیدا پەیوەست دەبێت.

بەکارهێنەر: ئەمە دەتوانرێت بەکار بهێنرێت لەنێوان هاوڕێکان بۆ ناردنی هاندان و پشتگیری.

دڵ لەگەڵ تیر

مانا: ئەم دڵە نیشاندەری کەوتنە ناو خۆشەویستی یاخود پەیوەندییەکی نوێیە.

بەکارهێنەر: ئەمە بەکاربێنە لە سەرەتای پەیوەندی بۆ ئەوەی نیشانی بدەیت کە تۆ لەخۆشەویستیدایت، یان بەکاریبێنە لە ڕۆژی ڤالانتاین بۆ نیشاندانی پەیوەندییە خۆشەویستیەکەت.

دوو دڵ

مانا: نیشاندانی خۆشەویستی هاوبەش لە نێوان دوو کەسدا.

بەکارهێنەر: دەتوانیت ئەم هێما هەڵبژێریت بۆ نیشاندانی خۆشەویستی و سۆزەکەت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، و بۆ ئاماژەدان بە ڕۆمانسیەت.


سەرچاوەکان

877 بینین