عەبدولوەهاب ساعدی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-17-11:43:00 - کۆدی بابەت: 6604
عەبدولوەهاب ساعدی

ناوه‌ڕۆك

عەبدولوەهاب ساعدی

عەبدولوەهاب عەبدولزوهرە زەبوون ساعدی (بە عەرەبی: عبد الوهاب الساعدي) فەرماندەیەکی سوپای عێراقە و بە کۆتا پلەی سەربازی واتە پلەی سەرداری یەکەمی هەیە، ساڵی ٢٠١٤ بووە جێگری سەرۆکی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق هەتاوەکوو ساڵی ٢٠١٩ و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە جەنگی دژ بە داعش، ئەوەش کردیە کەسایەتییەکی نیشتمانی لای گەلی عێراق.

ناوی عەرەبی عبد الوهاب عبد الزهرة زبون
لەدایکبوون ١٩٦٣
ئایین ئیسلام
پیشە فەرماندەی سەربازی
باڵ هێزە چەکدارەکانی عێراق
پلە  رتبة الفريق أول البحري الركن في القوات المسلحة العراقية.png سەرداری یەکەم (فەریق ئەوەل)
جەنگەکان

ژیان

ساعدی ساڵی ١٩٦٣ لە شاری سەدڕ لە پارێزگای بەغداد لەدایکبووە، و لە قوتابخانەی عوقبە بن نافیع خوێندوویەتی، لە کۆلێژی مووسڵ بەشی فیزیای تەواوکردووە و دواتر چووەتە کۆلێژی سەربازی و پلەی جێداری وەرگرتووە، دواتر کۆلێژی ئەرکانی عێراقی خوێندووە و بڕوانامەی ماجستێری بەدەستهێناوە و پلەی سەرهەنگی وەرگرتووە لە ساڵی ١٩٩٦، دواتر لە ٢٠٠٠ دەبێتە مامۆستا لە هەمان کۆلێژ، لەدوای داگیرکردنی عێراق لە ٢٠٠٣ ساعدی بانگهێشتی سوپا دەکرێتەوە و ڕۆڵێکی بەرچاو لە جەنگی ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق دەگێڕێت، پێش ساڵی ٢٠١٤ دەبێتە یەکێک لە فەرماندەکانی هێزە تایبەتەکانی عێراق و چەند ئۆپەراسیۆنێک بەجێدەهێنێت. 

جەنگ

لە کاتی کەوتنی شاری مووسڵ بەدەستی داعش دەبێتە جێگری سەرۆکی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق و ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی بێجی بە ئەنجام دەگەیەنێت، دواتر بە ماوەیەکی دیاریکراو چەندین ناوچەی ئەنبار بەدەست دەهێنێتەوە، بۆیە ڕادەسپێردرێت بۆ ئازادکردنی پارێزگای سەڵاحەدین و لەوێ توانی گەمارۆی داعش لەسەر پاڵاوگەی نەوتی سەڵاحەدین بشکێنێت بە ماوەی پێنج مانگ، لەو ماوەیەدا لە چەند شوێنێکی جەستەی بریندار دەبێت لە شەڕی بێجی و دوای چەند مانگێک دەگەڕێتەوە، دواتر هەریەک لە سەڵاحەدین و تکریت و فەلوجە ئازاد دەکات کە بەپێی چاودێریان جەنگی ئەو سێ ناوچەیە پێویستی بە ٧ مانگ دەبێت، بەڵام بە دوو مانگ کۆتایی دێت.

ساعدی لە جەنگی مووسڵ لە ڤیدیۆیەک دەردەکەوێت کە منداڵێک بە هاوارکردنەوە داوا دەکات ئەو ببینێت، سەربازەکانی منداڵەکە بانگ دەکەن و ئەویش لە باوەشی دەکات، ئەم ڤیدیۆیە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لە سۆشیاڵ میدیای عێراقدا دایەوە و ساعدی کردە پاڵەوانی وڵات.

لە ماوەی جەنگدا چەندین جار هەوڵی تیرۆرکردن و کوشتنی دراوە لەڕێی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و نیشانەشکێنەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

دوورخستنەوەی

لە ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی ساعدی لە پێگەکەی دوورخرایەوە و لە وەزارەتی بەرگری کاری پێڕاسپێردرا، ئەمەش ناڕەزاییەتیەکی گەورەی گەلی عێراقی بەدوای خۆی هێنا و زۆرێک پێیان وابوو کە بەهۆی فشارەکانی ئێرانەوە بووبێت بەهۆی ئەوەی خەڵکی داوایان دەکرد ساعدی ببێتە سەرۆک وەزیران و کەسایەتییەکی نیشتمانییە لای عێراقییەکان.

ساعدی ڕەتی کردەوە و ڕایگەیاند کە پێی خۆشترە خانەنشین بکرێت نەک بەوشێوەیە سوکایەتی بە مێژووی سەربازیی بکرێت.

سەرۆکایەتی هێزەکانی دژەتیرۆر

لە ٩ـی مانگی پێنجی ٢٠٢٠ لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق موستەفا کازمیەوە عەبدولوەهاب ساعدی کرا بە سەرۆکی هێزەکانی دژەتیرۆر و پلەکەی لە سەردارەوە بەرزکرایەوە بۆ پلەی سەرداری یەکەم.


سەرچاوەکان



422 بینین