هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-09-19-00:12:00 - کۆدی بابەت: 6624
هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە

ناوه‌ڕۆك

هەسەدە

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە بە کورتکراوەی هەسەدە دەناسرێت (بە عەرەبی: قوات سوريا الديمقراطية)، (بە کرمانجی: Hêzên Sûriya Demokratîk)، هاوپەیمانییەکە لە کۆمەڵێک نەتەوە و شوێنکەوتووی ئایینی وڵاتی سوریا کە زۆرینەیان کوردن و هەریەک لە میلیشیاکانی عەرەبی و ئاشوری/سریانی و تورکمان و ئەرمەنی و چرکێسی و چیچانی لەخۆدەگرێت و لە جەنگی ناوخۆی سوریا بەشدارە.

زۆرینەی هێزەکە لە یەکینەکانی پاراستنی گەل پێکدێن و ئەوانیش سەرکردایەتی دەکەن، ئەم هێزە لە مانگی ١٠ـی ساڵی ٢٠١٥ دروستکراوە بە هاوکاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو دژی داعش و تیرۆر، ئامانجی هێزەکە دروستکردنی سوریایەکی دیموکراتی فیدراڵییە.

ناوی کوردی زاراوەی سۆرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە
ناوی عەرەبی قوات سوريا الديمقراطية - قسد
زاراوەی کرمانجی Hêzên Sûriya Demokratîk
دامەزراندن ٢٠١٥/١٠/١٠
ئایدۆلۆژیا دیموکراتی، فیدراڵیەت، سیکۆلاریزم، کۆنفیدراڵی دیموکراسی
سەرکردەی گشتی  مەزڵوم کۆبانێ
گوتەبێژ کینۆ گابریل و جیهان شێخ ئەحمەد
بنکەی سەرەکی قامیشلۆ
هێز ١٠٠,٠٠٠ سەرباز (داتای ٢٠١٩)
هاوپەیمانان ئەمریکا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئیماڕات، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پارتی کرێکارانی کوردستان، سعودیە، عێراق، میسڕ، ئێران، ڕووسیا، حەشدی شەعبی
جەنگەکان
  • شەڕی حەلەب
  • پێکدادانی ڕۆژاڤا و ئیسلامییەکان
  • هێرشی هۆل
  • هێرشی بەنداوی تەشرێن
  • هێرشی باکووری حەلەب (شوبات ٢٠١٦)
  • هێرشی شدادی (٢٠١٦)
  • شەڕی گرێ سپی (٢٠١٦)
  • هێرشی باکووری ڕەققە (ئایار ٢٠١٦)
  • هەڵمەتی هاوینی حەلەب (٢٠١٦)
  • هێرشی مەنبج (٢٠١٦)
  • شەڕی حەسەکە (٢٠١٦)
  • ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات
  • هەڵمەتی ڕەققە (٢٠١٦–٢٠١٧)
  • شەڕی تەبقا (٢٠١٧)
  • شەڕی ڕەققە (٢٠١٧)
  • هەڵمەتی دێرەزۆر (٢٠١٧–٢٠١٩)
  • ئۆپراسیۆنی لقی زەیتوون
  • شەڕی خشام
  • پێکدادانی پارێزگای دێرەزۆر
  • پێکدادانە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ٢٠١٨
  • یاخیبوونی ڕۆژهەڵاتی سوریا
  • ھێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوا (۲۰۱۹)

دوژمن و جەنگ

دوژمنی سەرەکی هەسەدە هێزە سەلەفی جیهادی و تیرۆرستەکانن وەک داعش و بەرەی نووسڕە و هێزەکانی سوریا کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات و ڕێکخراوی قاعیدە و هاوپەیمانەکانیان، بەڵام گرنگترین و سەرەکیترین دوژمنیان داعشە و لە هەریەک لە هۆل و شەدادە و بەنداوی تشرین و مەنبج و طەبقە و بەنداوی تەبقە و بەنداوی بەعس و پایتەختی داعش واتە ڕەقە داعشیان تێکشاندووە.

دامەزراندن

لە ڕۆژی ٢٠١٥/١٠/١١ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی خۆی ڕاگەیاند لە شاری حەسەکە، لەگەڵ هەریەک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە هاوپەیمانییەتیان پێکهێنا و یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن زۆرینەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان پێکدێنن و دەپارێزن، هێزەکانی دیکەش بە ناوچەکانی دیکەدا بڵاوبوونەوتەوە، هەندێک لە هێزە توندڕەوە ئیسلامییەکانیش لەخۆدەگرێت کە لە داعش و بەرەی نوسرە و هێزەکانی سوریای ئازاد جیابوونەتەوە و لەگەڵ یەپەگە یەکیان گرتووە لە ٢٠١٤، لە کاتی گەمارۆی سەر کانتۆنی کۆبانێ زۆرێک لەو گرووپانە یارمەتی یەپەگەیان دا لە شکاندنی گەمارۆکە، وەک لیوای شۆرشگێڕانی ڕەقە لە ئۆپەراسیۆنی بورکانی فوڕات کە هەریەک لە بەرەی نوسڕە و داعش دووریان خستنەوە بەهۆی یەکگرتنیان لەگەڵ یەپەگەدا.

هێزەکانی هەسەدە

چالاکی

لە بەرواری ١٣/١١/٢٠١٥ هەسەدە توانی شاری هۆل لە دەستی داعش ڕزگار بکات، لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥دا، هۆزی شعيتات، سەربە لیوای هۆکس بیابانی بەشداری ڕیزەکانی هەسەدە بوون بۆ شەڕی دژبە داعش لە باشوری شارۆچکەی پارێزگای حەسەکە، لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا ٤٠٠ ئەندامی تری هۆزی شعيتات عەرەبی کە لە پارێزگای دێرەزۆر بوون، بەشداری ڕیزەکانی هەسەدە بوون و چەکدارەکانیان نارد بۆ شارۆچکەی شەدادە و لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٦ شاری شەدادە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئازادکرا.

لە ١٢ی ئابی ٢٠١٦دا شارۆچکەی مەنبج لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ئازادکرا لە ماوەی سێ مانگ.


سەرچاوەکان



1212 بینین