ویڵ سمیس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2021-09-20-16:59:00 - کۆدی بابەت: 6644
ویڵ سمیس

ناوه‌ڕۆك

ویڵ سمیس کێیە؟

ویڵ سمیث ئەکتەرێکی بەناوبانگی ئەمریکییە، کە وەک هونەرمەندێکی ڕاپ بەشێوەی تیم لەگەڵ turntable DJ Jazzy Jeff و beat boxer Ready Rock C دەستی بە پیشەی خۆی کردووە، ویڵ بە خوێندکارێکی ڕووخۆش ناسرابوو، کە لە قوتابخانەی ئامادەیی 'ئۆڤەربروک'ـی فیلادلفیا دەیخوێند.، ویڵ بڕیاری نەچوون بۆ کۆلێژی دا بۆ ئەوەی بتوانێت بە دوای پیشەیەک بگەڕێت لەبواری مۆسیقادا، ئەو وەک گۆرانیبێژێک سەرکەوتوو بوو وە هەروەها وەرگری خەڵاتی (گرامی) یە، لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ئەم گەنجە خۆبەخشانە بەشداری کردووە لە فیلمەکاندا و لە فیلمی بەناوبانگی 'Six Degree of Separation' دا دەرکەوت و لەو کاتەوە هیچ ئاوڕێک بۆ ئەم ئەستێرە گەنجە بەهرەمەندە نەدرایەوە. ئەو بەهرەمەندی و لێهاتووی خۆی بۆ هەموو جیهان سەلماند لە تەواوی نمایشەکاندا وە خۆی بە هەموو شێوەکان نیشان دا و بەڵێنی مانەوەی دا وەک ئەستێرەیە، بە بۆچوونی زۆرێک لە دەرهێنەران ئەکتەر وەک هەناسەیەکی هەوای تازە بوو وە لەگەڵ ئاسانیەکی زۆرلە ڕۆڵی قسەکردن کە وەک پاڵەوانێک نمایشدەکات لە نێوان چەندین فیلمی پێشکەوتوودا "Men in Black" کە فلیمێکی کۆمیدی خەیاڵی زانستیە یەکێک بوو لەو  فلیمانەی کە بووە یەکێک لە باشترین و سەرکەوتووترینی فلیمەکان لە ڕووی دیدی بینەرانی سینەماوە، ناوبانگی یەکەم فیلم ئیلهامی دا بە زنجیرەی Men in Black، کە لەلایەن هەواداران و ڕەخنەگرانەوە وەک یەک ستایش کران.

منداڵی و سەرەتای ژیان

ویلارد کریستۆفەر سمیث لە ٢٥ـی ئەیلولی ١٩٦٨ لە دایکبووە کوڕی ویلارد کارۆل سمیثە کە خاوەنی کۆمپانیای ساردکەرەوە بووە، وە کارۆلینی دایکی ئەندامی بەڕێوبەرانی قوتابخانەکانی فیلادلفیا بووە لە ویلایەتی پێنسلڤانیا، لە گەڕەکی وینفیڵد لەگەڵ خوشک و برا بچوکەکانی هاری و ئێلین و هەروەها خوشکێکی گەورەتر بە ناوی پامێلا پەروەردەبووە، خوێندنی سەرەتایی لە دامەزراوەیەکی کاسۆلیکی بە ناوی "Our Lady of Lourdes" تەواوکرد، دوای جیابوونەوەی دایک و باوکی لە ئامادەیی Overbrook کۆتایی بە خوێندن هێناوە، دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی ویڵ بڕیاری دا وەک پیشەیەک بگەڕێت لە بواری مۆسیقادا لە جیاتی چوونە کۆلێژ.

پیشە

سمیث لە ئاهەنگێکدا لەگەڵ بەرهەمهێنەری ڕیکۆرد و مۆسیقاژەن جێفری تاونز، کە بە DJ Jazzy Jeff بەناوبانگە و دوو عاشقی مۆسیقان دەستبەجێ پێکەوە گونجان و دەستیان بە کاری هاوبەش کرد، ڕاپەری ئومێدەوار خۆی بە شازادەی تازە ناوبرد و گرووپێکی لەگەڵ DJ Jeff پێکهێنا لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەی. DJ و شازادەی تازە زۆر بەناوبانگ بوون دوای بەرهەمهێنانی گۆرانی دڵخۆشکەری 'Summertime' و 'Parents Just Don't Understand'.

لە ماوەی ساڵی ١٩٨٨ بۆ ٨٩١٩ گۆرانیبێژی بەناوبانگ کەوتە کێشە لەگەڵ خزمەتگوزاری داهاتی ناوخۆ دوای پێدانی کەمتر لە باجی مەرجدار، لە ئەنجامی 2.8 ملیۆن دۆلار لە باجە نەدراوەکان، موڵکەکانی زەوت کران و وێلیش نزیکەی مایەپووچ بوون بووەوە، کاتێک سمیث لە ساڵی ١٩٩٠ هەوڵیدەدا بۆ دەرباز بوون لەو قەیرانە دارایی یە، لەلایەن تۆڕی پەخشی NBC یەوە بۆ بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی بانگهێشت کرا بە ناوی 'شازادەی تازەی بێل-ئەیر' لەگەڵ سەرکەوتنی پرۆگرامە تەلەفیزیۆنەکە، کە دەربارەی خۆی بوو، سمیث وەک ئەکتەرێک ناسرا.

لە ساڵی ١٩٩٣، سمیث یەکەم جار لەفیلمە دیارەکاندا بەفیلمی "Six Degrees of Separation"  دەستیپێکرد، لەگەڵ سەرکەوتنی فیلمەکەدا، لە "Bad Boys" دا بەشداری کرد، وە دوو ساڵ دواتر لە فیلمێکی ئاکشندا بەشدار بوو کە "مارتین لۆرێنس"ـی تێدا بوو.

لەم کاتەدا ئەکتەرە نایابەکە لە سینەمای هۆلیوود دا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد، لەساڵی ١٩٩٦ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی 'Independence Day' دا گێڕا، کە لە دەرهێنانی فیلمسازی ئەڵمانی، ڕۆلاند ئیمریچ بوو، هەروەها ڕۆڵی بینیوە لە فلیمەکانی  بیل پولمان و جێف گۆڵدبلۆمی، کە بوون بە سەرکەوتنێکی گەورەی بۆکس ئۆفیس.

ساڵی داهاتوو لە ساڵی ١٩٩٧ سمیث لەلایەن دەرهێنەری فیلم باری سۆننفێڵد هەڵبژێردرا بۆ بوون بە بەشێک لە زنجیرە فیلمی فیلمی Men in Black، ئەکتەرەکە بەرامبەر ئەکتەر تۆمی لی جۆنز دانرا و ڕۆڵی ئەفسانەیی 'بریکار جەی' ی گێڕا، ساڵی دواتر لە فیلمی "Enemy of the State" دا کاری کرد لە پاڵ جین هاکمانی دێرین، لە ساڵی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠١ ئەکتەری دیار لە فیلمی 'Wild Wild West' و'The Legend of Bagger Vance' و 'Ali' دا ڕۆڵی بینیوە، کە 'Ali'  فلیمێک بوو کە لەگەڵ ژیان و پیشەی بۆکستەر محەمەد عەلی دەگونجا و بووە براوەی 'خەڵاتی ئەکادیمی' و کاندید کرا بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی 'باشترین ئەکتەر'.

لە ماوەی چەند ساڵی داهاتوودا لە فیلمی وەک (I Robot', Shark Tale, Hitch, Pursuit of Happyness') کاری کرد، ئەکتەرەکە کاندیدێکی تری 'ئۆسکار' بوو بۆ نواندن لە فلیمی 'Pursuit of Happyness'.

ئەو فیلمانەی کە ئەکتەر تیایدا بە ئەنجام گەیشت لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە ساڵی٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٤(I Am Legend, Hancock, Seven Pounds, After Earth, Winter's) هەموو ئەم فیلمانە سەرکەوتنی بەرچاوی بازرگانی و ڕەخنەیان بینیوە.

بەم دواییانە لە مانگی شوباتی ٢٠١٥ سمیث لەفیلمێکدا بەناوی "Focus" و فیلمێکی تر بە ناوی "Concussion" بەشداری کردووە، بە هاوئەکتەری لەگەڵ ئەلێک بالدوین، کە لە کۆتای ئەمساڵدا بۆ بڵاوکردنەوە تۆمار کراوە.

ژیانی تایبەتی و میراتی

لە ساڵی ١٩٩٢، ویل سمیث هاوسەرگیری لەگەڵ، ئەکتەر (شێری ئیلیزابێث زامپینۆ) کرد، کە پێکەوە کوڕێکیان بوو بە ناوی 'ترەی'، بەڵام دوای سێ ساڵ لە هاوسەرگیری جیابوونەوە, ویڵ لە ساڵی ١٩٩٧ هاوسەرگیری لەگەڵ (جەدا کۆرن پینکێت)Mی هاوڕێی زانکۆیدا کردووە و بوونەتە خاوەنی دوو منداڵی کچ و کوڕ.

 جادنی کوڕی لە فیلمی The Pursuit of Happyness و The Karate Kid دا دەرکەوت و وە لەم دواییانەداشدا لە فیلمی After Earth هەروەها کچەکەی بە ناوی ویڵۆو لە فیلمی I Am Legend ڕۆڵی بینیووە.

لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەکتەرەکە ناوی چووە کتێبی گینس بۆ تۆمارە جیهانیەکان، لەبەر ئەوەی لە ماوەی ڕۆژێکدا چووبووە سەیرکرنی سێ نمایشکاری فیلم, ویڵ بانگەشەی ئەوە دەکات کە بەتایبەتی شوێن هیچ ئاینێک ناکەوێت، هەرچەندە ئەو بەرکەوتنی لەگەڵ ئایینی کاسۆلیکی و باپتیزمی هەبووە, ئەم ئەکتەرە بلیمەتە بە بەخشینە خێرخوازییەکانی ناسراوە، کە پارەیەکی زۆری بەخشیوە بە وەزارەتە مەسیحییەکان، قوتابخانە و کەنیسەکان، مزگەوتێک لە لۆس ئەنجلۆس، وە ڕێکخراوە زانستییەکان.

هەروەها قوتابخانەیەکی سەرەتایی بە ناوی'New Village Leadership Academy' لە کالیفۆرنیا دامەزراندووە، لەگەڵ هاوسەرەکەی جەدا یەک ملیۆن و دووسەد هەزار دۆلاریان داوەتە دامەزراوەی پەروەردەیی, بە پێی 'گۆڤاری فۆرتن'، سمیث یەکێک بووە لە دەوڵەمەندترین گەنجە ئەمریکیەکان، ئەو لایەنگری سەرۆک باراک ئۆبامایە و بە شێوەیەکی دارایی بەشداری لە هەڵمەتەکەیدا کردووە، هەروەها ئەکتەرە بەناوبانگەکە کۆنسێرتی 'خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی'ـی ڕێکخستووە، کە لە ئۆسلۆ بەشێوەی نان خواردن ڕێکخرابوو تێیدا خەڵات بەخشرایە ئۆباما.

بەپێی سەرچاوە جۆراوجۆرەکان، ساڵی 2014 ئەم ئەکتەرە بەناوبانگە بەهای سەرمایەکەی 250 ملیۆن دۆلار بوو.

لە بەناوبانگترین ووتەکانی

- "بە درێژایی ژیان خەڵکی شێتت دەکەن، بێڕێزیت بەرامبەر دەکەن و خراپ مامەڵەت لەگەڵ دەکەن، هەموو ئەوانە بدەرە دەست خودا، چونکە بەڕاستی ڕق و کینە دڵ و دەروونت دەخوات"

- "هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی پلانی Bت هەبێت، چونکە ئەوە وا لە پلانی A دەکات فەرامۆش بکرێت"

- "هەموو ئەو شتانەی من دەیزانم، ئەوانەن کە لە کاغەزەکاندا دەیانخوێنمەوە"


سەرچاوەکان



602 بینین