مێژووی دۆزینەوەی هەسارەی ئۆرانۆس

له‌لایه‌ن: - هەژیر هیوا - به‌روار: 2021-09-21-14:08:00 - کۆدی بابەت: 6658
مێژووی دۆزینەوەی هەسارەی ئۆرانۆس

ناوه‌ڕۆك

هەسارەکان

هەسارەکان ئەو تەنە گەردوونییانەن کە لە خولگەی ئەستێرەیەک یاخود پاشماوەی ئەستێرەیەکدا دەخولێنەوە، هەسارە زەبەلاحەکان بە ئەندازەی ئەوە گەورەن کە بەهۆی کاریگەری هێزی کێشکردنیانەوە لە خولگەکەیاندا بمێننەوە لەگەڵ ئەوەشدا نابنە هۆی یەکگرتنی گەرمیەناوکی، چەمکی هەسارە خۆی لەخۆیدا چەمکێکی کۆنە بەو هۆیەشەوە پەیوەندییەکی زۆری هەیە بە لایەنی مێژوویی کۆمەڵەی خۆر، لە کۆمەڵەی خۆردا پێنج هەسارە هەن کە بە چاو (بەشێوەی ئاسایی) دەبینرێن، بە بەرەوپێشچوونی زانستیش گۆشەنیگای مرۆڤ دەربارەی هەسارەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات و کۆمەڵێک خاڵی جیاوازی گرتەخۆ کە بریتیبوون لە هەندێک وردەکاری و خاسیەتی تایبەت بە هەسارەی ئۆرانۆس.

هەسارەی ئۆرانۆس

هەسارەی ئۆرانۆس حەوتەمین هەسارەیە بەگوێرەی دووری لە خۆرەوە و سێیەم گەورەترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە و یەکەمین هەسارەیە کە زانایان لەڕێی بەکارهێنانی تەلیسکۆپەوە دۆزییانەوە هەروەها هەسارەی ئۆرانۆس دەتوانرێ بە چاو ببینرێت و لە شارستانیەتی کۆندا بەهۆی نەزانینی خاسیەتەکانی بە هەسارە لە قەڵەم نەدرا، هەسارەکە لە خولگەکەیدا هێواشە و بە لاری و لێژییە گۆڕاوەکەی جیادەکرێتەوە کە ئەم لاریە ئاراستەی دەکات بەرەو خۆر، زانای بەریتانی ویلیام هێرشڵ لە 13ـی مارسی 1781 زاینی دا لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەلیسکۆپەوە هەسارەی ئۆرانۆسی دۆزییەوە، ئەم هەسارەیە بە ڕەنگە شین و سەوزەکەی جیادەکرێتەوە کە ئەو ڕەنگانەش لەئەنجامی بوونی گازی میسان لە چینی ئەتمۆسفیری هەسارەکە و پێکهاتەکەی کە هیلیۆم و هایدرۆجین لەخۆ دەگرێت دروست دەبێت، ئەوەی دەربارەی ئەم هەسارە زەبەلاحە بەستووە دەوترێ ئەوەیە کە ٪٨٠ـی پێکهاتەکەی بریتییە لە تێکەڵەیەکی شل لە ئاو و میسان و ئەمۆنیای ڕەق "بەستوو"، بەپێچەوانەی هەسارەکانی دیکەی کۆمەڵەی خۆر هەسارەی ئۆرانۆس بەشێوەیەکی بنەڕەتی بەدەوری خۆردا دەسورێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا لەوانەیە ڕێرەوەکەی هەندێجار خولانەوە بێت بەدەوری ئەستێرەکانیدا مانگەکانیدا و خاسیەتە مێژووییە گرنگ و وردەکانی هەسارەی ئۆرانۆس گەواهیدەری جیاوازبوونی هەسارەکەیە بەبەراورد بە هەسارەکانی دیکەی کۆمەڵەی خۆر.

مێژووی دۆزینەوەی هەسارەی ئۆرانۆس

بنچینەی مێژووی هەسارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕاگەیاندنی دۆزینەوەکەی لەلایەن زانای بەریتانی ویلیام هێرشڵ لە 13ـی مارسی 1781ـی زاینی دا و بۆ یەکەمجار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا سنووری زانیاری لەسەر کۆمەڵەی خۆر فراوانتر کرد و بووە یەکەم هەسارەی دۆزراوە لەڕێگەی تەلیسکۆپەوە، یەکەمین سەرنجی پەیوەست بەم هەسارەیە دەگەڕێتەوە بۆ 128 ساڵ پێش زاین کاتێک زانای گەردوونی یۆنانی هیبارخوس ئەم هەسارەیەی وەک ئەستێرەیەک لە لیستی ئەستێرەکاندا تۆمارکرد کە دواتر کردی بە پەرتووکێک بەناوی (پەرتووکی ئەلماجیستی بەتلیمۆس) هەروەها یەکەمین تێبینی تۆمارکراوی هەسارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1690ـی زاینی کاتێک زانای ئەستێرەناسیی جۆن فلامستید بەلایەنی کەمەوە شەش جار تێبینی هەسارەکەی کرد و پۆلێنی کرد بە ئەستێرەیەک لە بورجی گا-34، بەهەمان شێوە زانای ئەستێرەناسی فەرەنسی پیر چالز لی میونیر لە نێوان ساڵانی 1750-1769 دا دوازدەجار تێبینی هەسارەکەی کردووە و تا لەکۆتاییدا ویلیام هێرشڵ لە ناو باخچەکەیدا لە ڕێی تەلیسکۆپەکەیەوە هەسارەکەی دۆزییەوە و لە 26-4-1781 دا زانیاریەکانی دەربارەی بڵاوکردەوە.

ئایا هەسارەی ئۆرانۆس گونجاوە بۆ ژیان؟

ژینگەی هەسارەی ئۆرانۆس گونجاو نیە بۆ ژیان وەکو دەزانین کە پلەی گەرمی و پەستان و ماددە خاوەکانی سەر ڕووەکەی بەردەوام لە گۆڕاندان و ئەستەمە لەش بتوانێت خۆی لەگەڵیدا ڕابێنێت.

چۆنێتی یەکگرتنەوەی هەسارەکە

ئۆرانۆس شێوەی خۆی وەرگرت کاتێک پێش ٤.٥ ملیار ساڵ گەردوون دروست بوو و هێزی کێشکردن گازە بڵاو و پێچاوپێچەکانی کۆکردەوە بۆ تەنێکی سەهۆڵبەندانی قەبە و زەبەلاح لە نزیک هەسارەی نیپتۆن، ئۆرانۆس لە سەرەتای درووستبوونی گەردوندا ئۆرانۆس نزیکی خۆر بوو بەڵام بە تێپەڕبوونی کات لە خۆر دوورکەوتەوە و بووە حەوتەمین هەسارەی کۆمەڵەی خۆر.


سەرچاوەکان



1291 بینین