زۆرانبازی گا 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-10-05-14:19:00 - کۆدی بابەت: 6798
زۆرانبازی گا 

ناوه‌ڕۆك

وەرزشی زۆرانبازی گا 

زۆرانبازی گا (بە ئیسپانی corrida de toros)، وەرزشێکی ئیسپانی کۆنە کە تێیدا زۆرانبازێک ڕووبەڕووی گایەک دەبێتەوە لە یاریگادا لە بەردەم بینایی و بیسەری کۆمەڵێک کەس کە ئامادە دەبن بۆ بینینی سەرکەوتنی مرۆڤەکە بەسەر ئەو ئاژەڵەدا.

ئەم وەزرشە بە یەکێک لە مەترسیدارترین وەرزشەکان دادەنرێت، چونکە زۆرانبازەکە بەشی پێویست جەستەی پارێزراو نییە لە شاخە بەهێز و تیژەکانی گایەکە و هەروەها پێویستە گایەکە بەهێز و گەورە و جەستە پتەو بێت،
زۆرانبازی کردن لەگەڵ گادا بە کلتورێکی کۆن دادەنرێت، کە گایەکان لە گەوڕەکانیان بەردەدرێن بۆ ناو یاریگاکە و خەڵکی لە پێشیان دێت و دەچێت بە جل و ئاڵای سوورەوە بەهۆی ئەوەی پێیان وایە ڕەنگی سوور گایەکە هاندەدات و شێتی دەکات، خەڵکی کێبڕکێ دەکەن لەگەڵ گایەکە تاکوو دەگاتە ناو یاریگاکە، جێی ئاماژەیە چەندین پێکانی گەورە ڕوودەدات لە کاتی یارییەکەدا، بەڵام هەر سوورن لەسەر بەشداریکردن چونکە پێیان وایە ئەوە بەڵگەی ئازاییانە و ڕێگایەکە بۆ چێژ وەرگرتن و سەرکێشی کردن.

زۆرانبازییەکە دەستپێدەکات بە نمایشکردنی زۆرانبازە سوارییەکان و ئەوانەی بە پێن و هەروەها یارمەتیدەران کە یارمەتی زۆرانبازەکە دەدەن لە ئەگەری ئەوەی پێویستیان بە سەرنج ڕاکێشانی گایەکە بێت بۆ دوورخستنەوەی لە زۆرانبازەکە، لەگەڵ کۆتاییهاتنی زۆرانبازییەکە، چوار گوێدرێژ دەکرێنە یاریگاکەوە بۆ ڕاکێشانی گایەکە بۆ دەرەوە، لە دەرەوە قەسابەکان چاوەڕێی دەکەن، بۆ ئەوەی سەری ببڕن و گۆشتەکەی بەش بەش بکەن و دواتر بفرۆشرێت.

زۆرانبازی گا لە زۆرێک لە وڵاتان ئەنجام دەدرێت لە سەرووی هەموویانەوە ئیسپانیا (کە نزیکی ٤٠٠ یاریگای زۆرانبازی گای تێدایە) و پرتوگال و دەوڵەتەکانی ئەمریکای لاتین وەکوو مەکسیک و کۆڵۆمبیا و پیرۆ و فەنزوێلا و ئیکوادۆر و کالیفۆرنیا و باشوری فەڕەنسا، کە ئەو دووەی کۆتایی بێ خوێن ڕشتنن.

جێی ئاماژەیە کە گەورەترین یاریگای زۆرانبازی گا لە جیهاندا دەکەوێتە مەکسیکەوە لە مەکسیکۆ سیتی (لامۆنیۆمێنتال) کە جێگەی ٥٥,٠٠٠ هاندەری تێدا دەبێتەوە، لە ئیسپانیا ساڵانە ٣٠٠,٠٠٠ گا سەردەبڕدێت، بەڵام لە پرتوگالدا نزیکەی ٢٥٠٠ گا بەشداری دەکات لە ٣٠٠ زۆرانبازیدا لە ساڵێکدا.

کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانی

زۆرانبازی گا بووە هۆی پەیدابوونی چەندین دەنگی ناڕەزایی کە دژایەتی دەکەن و بەتایبەتیش لەلایەن کۆمەڵەی ئاژەڵ دۆستان کە بە ئازاردانی گایەکان و کوشتنیان بە شێوەیەکی نامرۆڤانە لە زۆرانبازییەکە دەڕوانێت، دەربڕینی ئەمەش بە شێوەی خۆپیشاندان بوون کە داوای ڕاگرتنی یارییەکەیان دەکرد، بە جۆرێک ئەم یارییە لە زۆرێک لە وڵاتاندا ئەنجام دەدرا وەکوو ئەرجەنتین و بەڕازیل و مۆزەمبیق، بەڵام بەهۆی مافی ئاژەڵانەوە وەستنێرا.

زۆرانبازەکە

هەر لە منداڵییەوە زۆرانبازەکە ڕادەهێنرێت لەسەر یارییەکە کە پێویستی بە ئازایەتی و لێهاتووی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گایەکان، زۆرانبازەکان زۆرجار جلی گرانبەها لەبەردەکەن کە هەندێک جار نرخەکەی بە نزیکی ٢٠ هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت، هەروەها ڕووبەڕووی مەترسی پێکران و تەنانەت مردنیش دەبنەوە.

جۆرەکانی زۆرانبازی گا

جیاوازی هەیە لە نێوان زۆرانبازییەکانی وڵاتە جیاوازەکان، کە دابەش دەبن بۆ ٣ جۆری سەرەکی:

- ئیسپانی: وەرزی زۆرانبازی لەگەڵ بەرازدا لە مانگی ٣ بۆ ١٠ دەبێت، هەروەها زۆرانبازەکە ٦ یارمەتیدەری هەیە.
- پرتوگالی: لە جۆری پرتوگالیدا گایەکە لەبەرچاوی بینەران سەرنابڕدرێت، بەڵکو لەلایەن سەربڕێکی بەتواناوە ئەنجام دەدرێت، لە هەندێک حاڵەتیشدا ڕەنگە گایەکە ڕزگاری ببێت و چارەسەر بکرێت و بنێردرێتەوە بۆ ناو کێڵگەکان تا کۆتایی تەمەنی، بۆ ئەوەی گای تر بخاتەوە. 
- فەڕەنسی : ئەم وەرزشە تەنها لە باشوری فەڕەنسا ئەنجام دەدرێت، کە لە چەند وەرزێکدا بەڕێوەدەچێت، بە هەمان شێوەی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت، هۆکاری ڕێگەپێدانی ئەم وەرزشەش لەلایەن دەسەڵاتدارانی فەڕەنساوە بریتییە لە نزیکی ڕۆشنبیری و جوگرافی دانیشتوانی ئەم ناوچانە لە سنوری ئیسپانیاوە.

زۆرانبازی گا لە وڵاتە عەرەبییەکان

- جۆرێک لە زۆرانبازی گا لە وڵاتە عەرەبییەکان بوونی هەیە بە دیاریکراویش لە عمان، لە ویلایەتەکانی سەحار و بەرکا، کە گایەکان پەروەردە دەکرێن بۆ یاریکردن لە یاریگا تایبەتەکاندا، ئەم جۆرەشیان لە نێوان دوو گادا دەبێت، کە واز لە گایەکان دەهێنرێت تاکوو یەکێکیان ئەوی تر ناچار بە ڕاکردن دەکات یان دەوەستێت لە شەڕکردن، بەوجۆرەش گایەکەی تر دەبێتە براوە، گایەکان بە شێوەیەکی تایبەت ئامادە دەکرێن و گرنگیان پێ دەدرێت و خواردنی تایبەتیان پێ دەدرێت، خەڵکی عمان بەتایبەتیش ناوچەی سەحار گرنگی زۆر بەم وەرزشە دەدەن و بە نزیکەیی بە شێوەی هەفتانە ئەنجام دەدرێت هەموو شەوێکی هەینی و ژمارەیەکی زۆری هەواداری ئەم یارییە کۆدەبنەوە، هەروەها لە فوجەیرەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیش بوونی هەیە.

- هەروەها لە شاری وەهرانی سەر بە جەزائیر یاریگای زۆرانبازی گای لێیە، کە تەنها یاریگایە لە جەزائیردا، ئەوەش ئاماژەیە بۆ زۆری هاوڵاتی ئیسپانی لە وەهراندا، کە لە کاتی داگیرکاری فەڕەنسیدا بە ناوبانگە ئەوروپییە بەهێزەکەی ناوی دەرکرد.

-هەروەها لە شاری تەنجە (طنجة)ـی مەغریب یاریگایەکی زۆرانبازی گا بوونی هەیە، کە نزیکەی ٤٣ ساڵە ڕاگیراوە لە لایەن شا حەسەنی دووەم، پاش ڕوونبوونەوەی پارێزگاری نێودەوڵەتی شارەکە، هەروەها تێبینی چڕبوونەوەی ڕای گشتی خەڵکی شارەکە دەکرێت بۆ هەوڵدانەوە بۆ دووبارە بەکارخستنەوەی.

وێنەی هونەری 

سەیری زۆرانبازی گا دەکرێت وەکوو ئاماژەیەک بۆ کەسایەتی ئیسپانی، کە بووەتە سەرچاوەی ئیلهامی ژمارەیەکی زۆری وێنەکێشان کە لە دیمەنەکانەوە برۆکەی چەندین تابلۆیان بۆ هاتووە و کێشاویانە، لەوانیش سلڤادۆر دالی و پابلۆ بیکاسۆ و جگە لەوانیش.


سەرچاوەکان



1882 بینین