چەند ڕێگایەک بۆ ژیانکردن بە دڵخۆشی

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-10-05-15:09:00 - کۆدی بابەت: 6800
چەند ڕێگایەک بۆ ژیانکردن بە دڵخۆشی

ناوه‌ڕۆك

بەراورد نەکردن لەگەڵ کەسانی دیکەدا

بەرواردکردنی کەسەکان لە ڕووە جیاوازەکانی ژیانەوە لە ئێستادا بووە بە دیاردەیەک لە نێو خەڵکدا، لەم لایەنەوە ھەندێک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ھۆکار دادەنێن، کاتێک کەسێک ھەست دەکات سەرکەوتووە لە کارەکەیدا و دەستکەوتی بەدەستھێناوە لە بواری کارەکەیدا، بەڵام کاتێک لە تۆڕی تایبەت بە پیشەکان ئەمە تۆمار دەکات و سەیری یەکێک لە ھاوڕێکانی دەکات کە سەرکەوتووە، ھەست دەکات بە ئەندازەیی کەسانی دیکە سەرکەوتوو نییە، بۆیە گرنگە ڕابوەستین لە بەراورد کردنی خوود بە کەسانی دیکە، ھەروەھا ھەوڵبدەین ڕابوەستین لە ئەنجامدانی ئەو کارانەی بە ویستی خوود نین بەڵکو لەبەر ئەوە ئەنجامی دەدەین کە کەسانی دیکە ئەنجامی دەدەن، لەکاتی ئەنجامدانی ئەم کارە و بەردەوام بوون لە تەرکیز خستنە سەر ئاڕاستەی ژیانی تایبەتی دوور لە بەرواردکردن بە ھەر کەسێک، ئەمە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر دڵخۆشی و سەرکەوتنی کەسەکە.

کەمکردنەوەی زۆر بڵێی

زۆر نەگووتن دەربارەی لایەنە جیاوازەکان، باری دەروونی باشتر دەکات و کەسەکە ھەست بە ئارامی دەکات و کەمتر ھەست بە دڵەڕاوکێ دەکات، دەکرێت لەڕێی ڕاھێنانی خوود بۆ وەستان لە گوتنی وشەی بێزارکەر یان زۆر بیرکردنەوە لە لەو کارانەی پێویستە ئەنجامی بدەیت یان پێویستە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەت ئەنجامی بدات، بەسە تەنھا ئاماژە بدەیت بە چەند وشەیەک بۆ کارەکە یان کەللەڕەقی نەکردن بۆ ئەنجامدانی کارەکە، لە کۆتاییدا ئەنجامدانی ئەو کارەی کە پێویستە ئەگەر لەتواناتدا بوو. 

ئەنجامدانی هەندێک کار

ھەموو مرۆڤەكان ئارەزوو دەکەن دڵخۆشبن، ھەندێک کار ھەن دەتوانین ئەنجامیان بدەین تاکو لە ژیاندا دڵخۆشبین، لەو کارانە:

١- مەساج: مەساجکردن بۆ جەستە وا لە مرۆڤەکان دەکات بحەوێنەوە و پشووبدەن، دەکرێت ئەم مەساجە لەڕێی کەسێکی شارەزا لەم بوارەدا ئەنجام بدرێت یان ھەر کەسێکی دیکە لە ئەندامانی خێزانەکەت.

٢- گفتوگۆکردن لەگەڵ ھاوڕێدا: مرۆڤەکان ھەست بە دڵخۆشی دەکەن کاتێک لەگەڵ کەسێکدا گفتوگۆ دەکەن کە بە باشی لێیان تێدەگەن، ھەروەھا دەکرێت پاڵپشتی و ھاوکاریت پێشکەش بکەن لەو کاتانەی پێویستت پێی ھەیە.

٣- پیاسەکردن: پیاسەکردن لە کەشێکی کراوەدا باری دەروونی بە شێوەیەکی بەرچاو باش دەکات، کە وا لە مرۆڤەکە دەکات ھەست بە دڵخۆشی بکات، دەتوانێت بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە ڕۆژێکدا ئەم کارە ئەنجام بدات.

٤- گوێگرتن لە میوزیک: میوزیک وا دەکات مرۆڤەکان ھەست بە ئاسوودەیی و حەوانەوە بکەن، بە تایبەت میوزیکی کلاسیکی ھێمن.

٥- تێڕامان: تێڕامان ئاستی وزەی جەستە بەرزدەکاتەوە و وادەکات جەستە بحەوێتەوە و پشووبدات، بە لایەنی کەمەوە یەکجار لە ڕۆژێکدا تێڕامان لە سروشتدا بەسوود دەبێت. 

٦- نوسینی بیرەوەرییە تایبەتییەکان: ھەڵگرتنی دەفتەری یادەوەری کە یادەوەرییە تایبەتییەکانی تێدابێت یارمەتیدەرە لە ڕوونکردنەوەی ئەو سەرکەوتن و شکستانەی کەسەکە بەدەستیھێناون، یان ھەر شتێکی پەیوەندیدار بە پەیوەندیی و کار و چەندانی دیکە.


سەرچاوەکان



2016 بینین