پاشەکەوتکردنی پارە

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2021-10-06-14:10:00 - کۆدی بابەت: 6809
پاشەکەوتکردنی پارە

ناوه‌ڕۆك

پاشەکەوتکردنی پارە

پاشەکەوتکردنی پارە گرنگە چونکە لە زۆر لایەنی داراییەوە دەتپارێزێت و یارمەتیت دەدات لە قەرزکردن دووربکەویتەوە، باشترین هۆکار بۆ پاشەکەوت کردنی پارە بریتییە لە یارمەتیدانی کەسانی دیکە و جێهێشتنی میراتێک بۆ خێزانەکەت، هەرکەسێک بۆ مەبەستێکی جیاواز پارە پاشەکەوت دەکات بەڵام بەگشتی خەڵکان بۆ بەدیهێنانی ئامانجێکی تایبەت لە داهاتوودا پارە پاشەکەوت دەکەن.

هۆکارەکانی پاشەکەوتکردنی پارە

  • حاڵەتی لەناکاو: گرنگە کە دەخیلەت هەبێت و پارە پاشەکەوت بکەیت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاوی دارایی وەک، چاکردنەوەی ئۆتۆمبێل، نەخۆشکەوتنی لەناکاو و خەرجی نەخۆشخانە یاخود لەناکاو لەدەستدانی کار، ئەگەر بڕێکی باش لە پارەی پاشەکەوت کراوت هەبێت ئەوا لە پاش ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لەناکاو تووشی هیچ کێشەیەکی دارایی نابیت.
  • کڕینی پێداویستییە سەرەکییەکان: یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکان و یەکێک لە باشترین هاندەرەکان بۆ پاشەکەوتکردنی پارە هەبوونی پلانی کڕینی پێداویستییەکی تایبەتی ژیانە وەک، کڕینی خانوو یان کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێ یان هەر پێداویستییەک کە ئارەزووی هەبوونی دەکەیت.
  • ڕووداوە گەورەکانی ژیان: پاشەکەوت بکە بۆئەوەی دڵنیا بیت کە دەتوانیت بەبێ دروستبوونی هیچ کێشەیەکی دارایی ڕووداوە گەورەکانی ژیانت بەڕێبکەیت، یەکێک لە ڕووداوەکان پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیرییە، زۆرکات دەبیستین کە خەڵکی دەکەونە ژێر باری قەرزێکی زۆرەوە لەپێناو دابینکردنی خەرجی پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەمەش دەرئەنجامی پاشەکەوت نەکردنی پارەیە.
  • دوورکەوتنەوە لە قەرزکردن: یەکێکی دیکە لە باشترین هۆکارەکان بۆ پاشەکەوت کردنی پارە بریتییە لە خۆپاراستن لە قەرزکردن، ئەگەر ناتەوێت یەکێک بیت لەوکەسانەی کە زۆربەی کات پارە بە قەرز وەردەگرن ئەوا دەبێت پاشەکەوتت هەبێت ئەوکات دەتوانیت پارە بە قەرز بدەیتە خەڵکی لەجیاتی ئەوەی وەریبگریت.
  • یارمەتیدانی خەڵک: خاڵێکی دیکەی گرنگی پاشەکەوتکردنی پارە ئەوەیە کە دەتوانیت یارمەتی کەسانێک بدەیت کە باری داراییان لاوازە یاخود هەژارن، لە ڕێگەی بەخشینەوە بێت یاخود بەشداری کردن بێت لە کاری خێرخوازی یان بە هاوکاری کردنی ڕێکخراوە خێرخوازییەکان بێت.


سەرچاوەکان



818 بینین