پێنج شوێنی سەیروسەمەرەی هەسارەی زەوی

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-10-11-13:42:00 - کۆدی بابەت: 6851
پێنج شوێنی سەیروسەمەرەی هەسارەی زەوی

ناوه‌ڕۆك

شتە سەیر و سەمەرەکانی هەسارەی زەوی

لەسەر هەسارەی زەوی زۆر شوێن هەیە کە شتی سەیر و سەرسوڕهێنەری لێ ڕوو دەدات، هەندێکیان زانستەکان توانیویانە ڕوونی بکەنەوە لە کاتێکدا هەندێکی تریان بە نهێنی ماونەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەیدا کە لە گۆڤاری "می ڤیاخی" ی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، ئیدیث سانچێزی نووسەر دەڵێت کە هەندێک جار دیاردەی سروشتی دەتوانێت ببێتە هۆکاری سەرەکی هەندێک حاڵەتی سەیر، لە کاتێکدا لەوانەیە زۆر جار شتەکان بەبێ هیچ پاساوێک ڕوو بدەن.

پێنج شتی سەیر و سەمەری سەر هەسارەی زەوی

  1. پردی ئۆڤەرتۆن

پردی ئۆڤەرتۆن لە دومبارتۆنی سکۆتلەندا یەکێکە لەو شوێنانەی کە شتی سەیری لێ ڕوودەدات زۆربەی خەڵک بە پردی خۆکوشتنی سەگەکان پێناسەی دەکەن، چونکە زیاتر لە 50 ساڵ لەمەوبەر چەندین سەگ لەوێ ئازادکران و لە خوارەوەی دۆڵەکە کۆتاییان پێ هات تا ئێستا زانست شکستی هێناوە لە ڕوونکردنەوەی ئەوەی بۆچی ئەم دیاردەیە ڕوودەدات، لەگەڵ ئەوەی سەگەکان دەگەنە پردەکە و لەناکاو وا دیارە شتێک وایان لێ دەکات لە سەرەوەی پردەکەوە باز بدەنە خوارەوە.

هەندێک لەو باوەڕەدان کە پردێی ئۆڤەرتۆن ئەو شوێنەیە کە ئاسمان لەگەڵ زەویدا بەیەک دەگەن و هێزی موگناتیسی پێ دەدات، ئەوانی تر پێیان وایە کە تارمایی "خانمە سپیەکە" بەم شوێنەدا دێت و دەچێت هانی سەگەکان دەدات کە باز بدەن، هەروەها گومان هەیە کە هەندێک لە دایکانی دانیشتووی ژێر پردەکە بە بۆن سەگەکان ڕادەکێشن.

  1. ڕووناکیەکانی مارفا

نووسەرەکە وتی مارڤا شارۆچکەیەکی بچووکە دەکەوێتە ویلایەتی تەکساسەوە، گڵۆپە نامۆکان زۆربەی کات بە ڕەنگی جیاواز دەردەکەون وەکو تۆپی باسکە لە شوێنێکەوە دەجوڵێن بۆ شوێنێکی تر، هەندێک جار ئەم ڕووناکیانە بچووکن و هەندێک جار بە ئەندازەی ماڵێک یان ئۆتۆمبێلێکن، ئەمەش دیاردەیەکی سەرسوڕهێنەرە کە تا ئێستا کەس نەیتوانیوە بە هیچ شێوەیەک ڕوونی بکاتەوە،

جەیمس بۆنێل یەکێکە لەو کەسانەی کە زۆرترین لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەم دیاردەیە کردووە و ئەندازیارێکی پێشووی بۆشایی ئاسمانی ناسایە و ماوەی 12 ساڵە شوێنی ناوچەکەی خستوەتە ژێر چاودێرییەوە و بەم ئەنجامە گەیشت کە ئەو دیاردەیە بەهۆی لێکخشانی ژێر زەوییەوە بووە.

  1. سێگۆشەی بەرمۆدە

نووسەر ئاماژەی بەوە داوە کە هەمیشە لە چەندین ئەفسانە و داستان ناوی ئەم شوێنە هاتووە، بەڵام نکۆڵی لەو ڕاستییە ناکرێت کە هەندێک لەو ڕووداوانەی لەوێ ڕوو دەدەن هێشتا لێک نەدراونەتەوە، هەروەها سەلمێنراوە کە هەندێک ئامرازی وەک پڕگاڵەکان لەم ناوچەیەدا کارناکەن.

لەوانەیە زۆر سەرسوڕهێنەر بێت بە زانینی ئەوەی کە چەندین کەشتی و فڕۆکە لەم ناوچەیەدا ون بوون و دیارنەماون، هەندێک لەم دیاردانه ڕەنگە زۆر ئاسایی بێت لە ناوچەیەک کە درێژی شەپۆلەکانی بەرزبێتەوە و بگاتە 18 مەتر و هەندێک جار بگاتە 30 مەتر، هەروەها تایبەتمەندی گۆڕینی کەشوهەوای هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لەو  بێسەروشوێنکردنانە لە کەشوهەوایەکی باشدا ڕوویانداوە.

  1. موهینجۆ دارۆ

بە وتەی نوسەر شاری نامۆی مۆهینجۆ دارۆ کە کەوتۆتە دۆڵی هیندۆی کۆماری پاکستان یەکێکە لە ئاڵۆزترین شوێنەکانی سەر زەوی.

ئەو شارە دەکەوێتە ژێر بیابان و تەمەنی نزیکەی 4600 ساڵە، هەموو شتێک لەوەوە دەرکەوت کە دانیشتوانەکەی شەوێک ون بوون، زنجیرەیەک لە تەرمەکان دۆزرانەوە کە لەباوەشی یەکتردا بوون و زۆرێکیان ژەهراوی بوون، لە ڕووی زانستییەوە، هێشتا هیچ کەس نازانێت چی ڕوویداوە.

  1. کەوتنی خوێن

شتە سەرسوڕهێنەرەکان لە ئەنترکتیکا ڕوودەدەن، بەڵام ئەمجارەیان ڕوونکردنەوەیەکی گونجاو بۆ ئەو ڕووداوانە هەیە، کەوتنی خوێن لە جەمسەری باشوور بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕووباری تەیڵەوە سەرچاوە دەگرێت، کە ڕەنگێی سووری تۆخی هەیە و وەکو خوێن دەردەکەوێت.

ئەم دیاردەیە بەسادەیی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سەرچاوەی ئاوەکە زۆر سوێرە و چڕییەکی زۆری ئۆکسیدی ئاسنی تێدایە، ئەمەش ئەو ڕەنگە تایبەتە دەدات بە ئاوەکەی و زیاتر دەریدەخات کاتێک لەگەڵ ڕەنگی سەهۆڵی سپیدا بەراورد دەکرێت.


سەرچاوەکان



676 بینین