سەگ

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2021-09-14-13:43:00 - کۆدی بابەت: 6575
سەگ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سەگ (بە عەرەبی: كلب، بە ئینگلیزی: Dog بە مەمکداری گۆشتخۆر پۆلێندەکرێن، لە نێوان ١٤٠٠٠ – ١٥٠٠٠ ساڵ پێش ئێستە ماڵی کراون، نازناوی باشترین هاوڕێی مرۆڤی پێدراوە، چونکە بە وەفایە، بە جۆرێکە کە توانای بە بیرهاتنەوەی خاوەنەکەی هەیە تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆریش لێی داببڕێت، سەگەکان تیرە و کۆمەڵەی زۆریان هەیە، گرنگترینیا بریتین لە جۆرەکانی (ڕاوکردن، بەخێوکردن، پاسەوانی کردن، کێڵگە و هاودەمی نابیناکان)، هەموو سەگەکان هەمان دەنگ دەردەکەن کە پێی دەوترێت وەڕین، هەروەها ناوەندە رێژەی تەمەنیان لە نێوان  ٨-١٢ ساڵدایە، ئەو جیهانەی کە سەگەکان دەیبینن تەنها لە سێ ڕەنگ پێکهاتووە، ئەوانیش زەرد و شین و ڕەساسین، هەروەها دەوترێت  زۆر بە سەختیش ڕەنگی سور و سەوز لێک جیادەکاتەوە، لە وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا گۆشتی سەگەکان دەخورێت، وەک کۆریا و چین، ئەم ئاکارەش دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی پێشووتر، بەهۆیەوە ساڵانە ١٦٠٠٠٠٠٠ سەگ دەخورێت لە کیشوەری ئاسیا.

جۆرەکانی سەگ

جۆری جیاوازی زۆرە، هەر جۆرێک قەبارەیەکی دیاریکراوی هەیە، بەڵام بە گوێرەی هێز و توانا بەم ڕیزبەندییە پۆلێندەکرێن:

  • سەگی گورگ: لە ئەنجامی یەکگرتنی نێرینەی گورگ و مێینەی سەگ (دەڵ) دروست دەبێت، بەوە دەناسرێت کە هێزی لە گورگەوە وەرگرتووە و وەفا لە سەگ، کە بە شێوەیەکی فراوان لە ناوچە سارد و بەستووەکاندا بڵاوبوونەتەوە.
  • سەگی جوانکاری
  • سەگی ڕاوکردن

پەیوەندیکردن

سەگەکان بۆ پەیوەندیکردن زمانی جەستە بەکاردەهێنن، کاردانەوەکانی ڕوخسار و جوڵاندنی کلک لە خۆ دەگرێت، کاتێک هەست بە ترس دەکات مووەکانی کرژ دەبن کە ئاماژەیە بۆ بێزاربوونی، و کاتێک دەیەوێت شەڕ بکات کەڵبەکانی دەردەخات و گوێیەکانی خاو دەکاتەوە و کلکی قیت دەبێت.

یەکگرتن و زۆربوون

زۆربوونی سەگەکان لە ڕێگەی یەکگرتنی تۆوی نێرەکان و هێلکەی مێینەکانە، ماوەی سکپڕیەکەش ٥٦-٧٢ ڕۆژ دەخایەنێت، کوتکە یان توتکە یان بێچووی سەگەکان کاتێ لەدایکدەبن نابینان و جۆگەکانی بستنیشیان زۆر لاوازە، لە دواتردا هەتا ڕۆژی دووەم پەرەدەسێنن، لەبەر ئەوە دایکەکە لەم ماوە کورتەدا بەبەردەوامی دەیپارێزێت.

چەند تایبەتمەندییەکی گرنگی سەگەکان

  • هەستی بیستنی سەگەکان زۆر لە مرۆڤەکان بەهێزترە، بە جۆرێک ئەو دەنگانەی لە ناوەندی بیستنی مرۆڤ بەرزترن سەگەکان دەیبیستن، چونکە مەودای بیستنیان لە نێوان ١٦-٤٠ هێرتزدایە.
  • لە تاریکیدا سەگەکان سود لە سمێڵیان وەردەگرن، بۆ هەست کردن بە گۆڕانکارییەکانی ژینگەکەی.
  • لووتی سەگەکان کۆمەڵیک هێڵی تایبەتی لەسەرە، کە وەک جیاکەرەوەی نێوان سەگەکان سوودی لێ دەبینرێت، پێی دەوترێت پەنجەمۆری سەگ.
  • سەگەکان یەکێکن لە ئەو ئاژەڵانەی کە زۆرترین نەخۆشی و ژەهر هەڵدەگرن، کە دواتر کاریگەری نەرێنی لەسەر مرۆڤەکان دروست دەکەن، لەبەر ئەمە پێویستە گرنگیەکی زۆر بدرێت بە پاک ڕاگرتنی.
  • ئەو کەسانەی کە سەگ بەخێودەکەن تەندروستی جەستەیی و دەرونیان باشترە، بە بەراورد بە ئەو کەسانەی کە واناکەن.
  • نابێت بە هیچ جۆرێ سەگەکان ترێ و مێووژ بخۆن، تەنانەت بە بڕی زۆر کەمیش، چونکە دەبێتە هۆی شکستهێنانی گورچیلەکانی.
  • لە نوێترین تاقیکردنەوەکاندا هەستی بۆنکردنی سەگەکان بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە و شەکرە لە مرۆڤەکاندا.
  • زیرەکی سەگەگان هاوتایە بە زیرەکی منداڵێکی دوو ساڵ، کە دەتوانێت تێبگات لە ١٥٠-٢٠٠ وشە و ژماردن هەتا ٤ و ٥.
  • لە هێزە چەکدارییە ئاوی و وشکانییەکاندا بەکار دەهێنرێن، کە سەرەتا مەشقیان پێدەکرێت.

پێگەی سەگەکان لە ڕابردوودا

لە ڕابردوودا لە میسڕ کاتێک کەسێک سەگەکەی بمردایە، ئەوا هاوشێوەی مردنی ئەندامێکی خێزانەکەی بووە، بۆ دەربڕینی دڵتەنگیش برۆکانی خۆیان دەتاشی، لە چینیش باوەڕ وابووە کە سەگەکان خواوەندن لە ئاسمانەوە هاتوون، خوێنەکەی بە ڕادەیەک پیرۆز دادەنرا کە بۆ سوێندی دڵسۆزی و مۆری باوەڕ بەکاردەهێنرا، لە ئەمریکا هۆزی مایا سەگەکانیان بەخێودەکرد، و دەیانوت سەگەکان پێشڕەوەی گیانی مردووەکان دەکەن، ڕێنوێنیان دەکەن بۆ گەیشتن بە بەهەشت.


سەرچاوەکان



3008 بینین