نادین نەسیب نەجیم

له‌لایه‌ن: - لیزا ڕزگار - به‌روار: 2021-10-14-20:36:00 - کۆدی بابەت: 6879
نادین نەسیب نەجیم

ناوه‌ڕۆك

نادین نەسیب نەجیم

نادین نەسیب (بە ئینگلیزی: Nadine Nassib) لە ١٩٨٤/٢/٧ لە لوبنان لەدایکبووە لە شاری بەیروت، ئەکتەری لوبنانی و تونسیشە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٤ـدا نازناوی شاجوانی لوبنانی پێدراوە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٥ بەژداری شاجوانی گەردوونی کردووە و یەکەم خانمە ئەکتەری لوبنانییە زۆرترین شوێنکەوتووی پێگەی ئینستاگرامی ھەبێت کە سەرو ١٢ ملیۆنە.

ناو نادین نەجیب
لەدایکبوون ١٩٨٤/٢/٧ بەیروت
پیشە ئەکتەر 
منداڵ دوو منداڵی ھەیە 
ھاوسەر ھادی ئەسمەر (٢٠١٢-٢٠١٩) 

ژیان و کارەکانی 

نادین نەسیب ساڵی ١٩٨٤ لە ناوچەی ئەشرەفییە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان لەدایکبووە، لە باوکێکی مەسیح و دایکێکی موسوڵمان، لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە نادین خولیا و حەزی بۆ بەژداریکردن لە پڕۆسەی شاجوانیدا ھەبووە و پاشان لە ١٦ ساڵیدا چووەتە ناو پێشبڕکێکانەوە و ساڵی ٢٠٠٤ و لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا بووە بە شاجوانی لوبنان و تەنھا دوای  ساڵێک بووە بە شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی ٢٠٠٥. 

پاشان تموحی بەردەوامی ھەبووە و لە زانکۆ بەشی دەرمانسازی گۆڕیوە بۆ بەشی بازرگانی و لە کۆتا ساڵی زانکۆدا پێشنیاری نواندنی بۆ کراوە کە لە ڕاستیدا ھاوڕێیەکی خۆی بووە و زۆر پاڵپشتی کردووە کە نواندن بکات، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٩ـدا لە دوو زنجیرەدا دەرکەوتووە و یەکەم خەڵاتی وەرگرتووە بۆ باشترین ئەکتەری کچ لە زنجیرەی ھەنگاوەکانی خۆشەویستی.

ژیانی تایبەتی


نادین ساڵی ٢٠١٢ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەندازیار ھادی ئەسمەردا کردووە و پێکەوە خاوەنی دوو منداڵن بەناوی ھێڤن و جیۆڤانی، پاشان لەساڵی ٢٠١٩ـدا جیابوونەتەوە.

خەڵات و بەژدارییەکانی

بەژداری

بەژداری ١٦  کاری زنجیرەی کردووە وەک ئەکتەر

  • ٢٠٠٩ ھەنگاوی خۆشەویستی، پیاوانی یەکلاییکەرەوە 
  • ٢٠١٠ پیاوانی داواکراو، ئەجیال، دەرگا تەماوییەکان 
  • ٢٠١١ گەڕەکی ئیدریس 
  • ٢٠١٤ ئەشقی ئافرەتان، چی ئەگەر 
  • ٢٠١٥ چەلۆ
  • ٢٠١٦ سمرا، نیو ڕۆژ 
  • ٢٠١٧ ھەیبە
  • ٢٠١٨ ڕێگا 
  • ٢٠١٩ پێنج و نیو 
  • ٢٠٢١  زنجیرەی ٢٠٢٠
  • ٢٠٢١ ئارایشتگای زەھرا 

ھەروھا دوو فیلمی سینەمایی ھەیە بە ڕۆڵی سەرەکی

  • ٢٠١١ ببورە دایکە
  • ٢٠١٢ کاشفڵۆو 

دوو بەرنامەی تەلەفیزیۆنی پێشکەش کردووە 

  • ٢٠٠٦ کلینیکی جوانی
  • ٢٠١٢ خانمەکەم

خەڵات

  • ساڵی ٢٠٠٤ براوەی خەڵاتی شاجوانی لوبنان بووە 
  • ساڵی ٢٠٠٥ بووە بە شاجوانی گەردوون 
  • ساڵی ٢٠١٠ براوەی خەڵاتی فێستیڤاڵی (مۆریکس دور) بووە لە بواری نواندندا
  • ساڵی ٢٠١٢ لە ھەمان فێستیڤاڵ براوەی یەکەم بووە وەک باشترین ئەکتەری ئافرەت 
  • ساڵی ٢٠١٥ لە زانکۆی دەوڵەتی عەرەبی - براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری لوبنانی بۆ ڕۆڵەکەی لە زنجیرەی (چەلۆ)ـدا 
  • لە ھەمان ساڵدا براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بووە بۆ ھەمان ڕۆڵ لە فێستیڤاڵی مۆریکس دور 
    ساڵەکانی ٢٠١٦ - ٢٠١٧  براوەی خەڵاتی باشترین ڕۆڵ بووە لە زنجیرەی (نیو ڕۆژ) 
  • ساڵی ٢٠١٨ براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بووە بۆ ڕۆڵەکەی لە زنجیرەی ھەیبە دا 
  • ساڵی ٢٠٢١ براوەی خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری لوبنانی عەرەبی لە ھەموو نەتەوەی عەرەبدا لە فێستیڤاڵی مۆریکس دور بۆ ڕۆڵەکانی زنجیرەی (٢٠٢٠ و نیو ڕۆژ) 


سەرچاوەکان



966 بینین