هەرگیز ئەم هەڵانەی هاوسەرەکەت مەبەخشە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-10-15-00:24:00 - کۆدی بابەت: 6882
هەرگیز ئەم هەڵانەی هاوسەرەکەت مەبەخشە

ناوه‌ڕۆك

بەخشین

بەخشین بەهایەکی گرنگ و جوانە و ئەو کەسانەی بتوانن کەسانی دیکە ببەخشن گەورە و دڵباشن، ژیان پێویستە بەخشندەیی تیابێت تاکوو ڕێز و خۆشەویستی بەردەوام بێت تێیدا، بەڵام هەندێک کات کۆمەڵێک هۆکار هەیە تاکوو تۆ کەسی بەرامبەرت نەبەخشیت چونکە ئەو ڕێزەی کە شکا لە نێوانتاندا هەرگیز چاک نابێتەوە.

ئەو هەڵانەی هاوسەرەکەت کە نابێت لێی خۆش ببیت

نەگۆڕان

گۆڕانکاری لە مرۆڤەکاندا کاتی زۆر دەبات و وردە وردە ڕوودەدات، ئەگەر هات و هاوسەرەکەت هەڵەیەکی هەبوو و بەڵێنی گۆڕینی پێدایت و بەڵام هەوڵی هیچ گۆڕانکاریییەکی نەدا لە خۆیدا و بەردەوام بوو لەسەر هەڵەکەی ئەوا نابێت لێی خۆش ببت و هەلێکی دیکەی پێ بدەیتەوە.

ڕێز لێنەگرتن

ئەگەر هاتو هاوسەرەکەت لە هیچ شوێن و جێگایەکدا ڕێزی لێ نەگرتیت و بە کەم سەیری تۆی کرد و هەمیشە تۆی بە پاشکۆی خۆی زانی و هەستێکی خۆبەکەم زانینی لە ناختدا چاند ئەوا لێی خۆش مەبە.

خیانەت

ئەگەر هاوسەرەکەت وەڵامی متمانەی تۆی بە خیانەت دایەوە هەرگیز مەیبوورە و بۆ خیانەت هەلێکی دیکەی پێ مەدە.

درۆکردن

کاتێک هاوسەرەکەت درۆت لەگەڵ دەکات هەرگیز لێی خۆش مەبە ئەگەر هات و درۆکەش بچووک بێت چونکە لە درۆی بچووکەوەیە کە وردە وردە درۆی گەورەش دەکات.

بێ ئاگایی

هەرگیز لە هاوسەرەکەت خۆش مەبە کاتێک لە کاتە زۆر قورسەکانی ژیانتدا لەگەڵت نییە و فەرامۆشت دەکات، سەرقاڵی بیانوویەک نییە تاکوو لە کاتە زۆر دژوارەکاندا لەگەڵ هاوسەرەکەتدا نەبیت و پشتی تێ بکەیت.

ڕەفتاری ناشرین

ئەگەر هاوسەرەکەت جنێو فرۆشە و بەردەوام شەڕ دەکات و لێت دەدات هەرگیز مەیبەخشە، چونکە ناتوانێت ڕێزت لێ بگرێت و بەردەوام تۆ بە چاوێکی کەمەوە سەیر دەکات.

لەم هەڵانەی هاوسەرەکەت خۆش ببە

هەندێک حاڵەتیش هەیە کە دەتوانیت هاوسەرەکەت ببەخشیت و هەلێکی دیکەی پێ ببەخشیت.

ڕابردوو

ڕابردووی هاوسەرەکەت لە کاتێکدا بووە کە تۆی نەناسیووە و بۆیە نابێتە کێشەیەک بۆ ژیانی داهاتوو، هەموو کەسێک لە ڕابردوودا کۆمەڵێک هەڵەی کردووە بۆیە ناکرێت ڕابردوو وەک پێوەرێک دابنرێت بۆ ژیانی داهاتوو.

پارێزگاریکردن

ئەگەر هاوسەرەکەت کۆمەڵێک ڕووداوت لێ دەشارێتەوە لەپێناو ئەوەی کە پارێزگاریت لێ بکات و پێی وایە کە ئەم ڕووداوانە نەزانیت باشترە، ئەوا سەرزەنشتی مەکە و لێی خۆشبە چونکە دڵنیابە لەبەر تۆ و ژیانتان ئەم کارەی ئەنجام داوە.

پارێزگاری نەکردن لە خۆی

ئەگەر هاوسەرەکەت پارێزگاری لە خۆی ناکات و بەردەوام کار دەکات و باش ناخەوێت و خواردن ناخوات و کاتی کەمە، لێی خۆشبە و دڵنیابە ئەمە بۆ ژیانتان دەکات.

خۆش نەویستنی خود

ئەگەر هاوسەرەکەت خۆی خۆش ناوێت و متمانەی بە خۆی نییە مەیکە بە کێشە، زۆرجار بە هۆی ئەوەی بەوشێوەیە پەروەردە کراوە لە ڕابردوودا ئێستا ئاوایە بۆیە دەکرێت یارمەتیدەر بیت تاکوو خۆی خۆش بوێت و ئەمەش پێویستی بە کاتە.


سەرچاوەکان



3101 بینین