سوودەکانی شیر و خورما

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2021-10-18-14:06:00 - کۆدی بابەت: 6919
سوودەکانی شیر و خورما

ناوه‌ڕۆك

شیر و خورما

خواردنی شیر و خورما پێکەوە یەکێکە لە خۆراکە تەندروستەکان کە زۆر بە سوودە بۆ تەندروستی جەستەی مرۆڤ، خورما ڕێژەیەکی زۆر ماددەی ئاسن لە پێکهاتەکەیدا هەیە، هەروەها بەهەمان شێوە شیر ڕێژەیەکی پێشبینی نەکراوی هەمان ماددە لە پێکهاتەکەیدا هەیە، بۆیە خواردنی هەردووکیان پێکەوە دەبێتە هۆی بەخشینی خۆراکە ماددەیەکی تەندروستی ئێجگار گرنگ، هەروەها خواردنی شیر و خورما پێکەوە دەبێتە هۆی پاراستنی مرۆڤ لە چەندەها نەخۆشی، هەروەها ئەم خۆراکە بۆ هەموو تەمەنەکان گونجاوە.

چۆنیەتی ئاماددەکردنی تێکەڵەی شیر و خورما

٧ دەنکە خورمای گەییو دەهێنیت و لە ئاودا جوان دەیشۆیتەوە، پاشان ناوکەکەیان لا دەبەیت و وردی دەکەیت و دەیخەیتە ناو تێکەڵکەر (عەسارە)، دواتر یەک پەرداخ شیری گیراوەی تێدەکەیت، بەجوانی بە تێکەڵکەرەکە تێکەڵی دەکەیت، لە کۆتایدا تێکەڵەکە دەخەیتە ناو کوپێک و ڕاستەوخۆ دەیخۆیتەوە.

سوودەکانی خواردنەوەی شیر و خورما

خواردنەوەی شیر و خورما یەکێکە لە خواردنەوە تەندروست و دەوڵەمەندەکان بە ماددە خۆراکییەکان، کە چەندەها سوودی گرنگی هەیە وەک:

١- خورما پێکهاتەیەکی شەکری تێدایە کە پێویستی بە هەرسکردن نییە، چونکە ڕاستەوخۆ لەلایەن خوێنەوە دمژرێت و دەنێردرێت بۆ مێشک و ماسولکەکان، هەروەها ئاستی کۆلیسترۆڵ نزمدەکاتەوە چونکە ماددەی پێکتین (pectin)ــی تێدایە کە ماددەیەکی کاربۆهایدرایتییە.

٢- وزە و چالاکی لەش وەک خوێن، جگەر، سیستەمی دەمار و کۆلۆن زیاد دەکات و خۆراکە ماددەکانی وەک ئاسن، فسفۆر، پۆتاسیم، زینک، مەگنیزیۆم، ڤیتامین A D C دابین دەکات و بەو شێوەیە جەستە لە خواردنە زیانبەخشەکان ڕزگار دەکات.

٣- خورما چالاکی گەدە و ڕیخۆڵەکان ڕێکدەخات بەهۆی ئەو پێکهاتە ڕیشاڵییەی کە تێیدایە بۆ جێبەجێکردنی چالاکییە فیزیۆلۆجییەکان.

٤- ئێسکەکان بەهێز دەکات و لە ئاسان شکان دەیانپارێزێت، هەروەها یارمەتی گەشەی تەندروست دەدات، و یارمەتیدەری گەشەی خانەکانە لە لەشدا.

٥- خواردنەوەی شیر و خورما پێکەوە پێکهاتەی سروشتی دژە ئۆکسانی تێدایە، و هەروەها ڕێژەیەکی بەرز مەگنسیۆم، فۆسفۆر، و کالسیۆم لە پێکهاتەکەیاندا هەیە، بۆیە بەم شێوەیە ڕێگری تەواو لە شێرپەنجە دەکات.

٦- یارمەتی بەهێزبوونی سیستمەنی بەرگری لەش دەدات و جگەر لە ژەهراویبوون دەپارێزێت.

٧- کەمخوێنی و ناڕێکییە دەمارییەکان کەم دەکاتەوە.

٨- دەبێتە هۆی زیادبوونی شیری دایک.

٩- ڕووداوەکانی خوێنبەربوون کەم دەکاتەوە، هەروەها دژی نەخۆشییەکانی دڵە چونکە، خورما پێکهاتەیەکی تێدایە یارمەتی هاوسەنگ ڕاگرتنی ئاستی کۆلیسترۆڵ دەدات.

١٠- یارمەتی زیادبوونی جوڵە و کشانی ڕیخۆڵەکان دەدات و هەروەها خۆراکێکی باشە بۆ کاتی قەبزبوون.

١١- مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.

١٢ توێکڵی خورما کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە دژی ڤایرۆس و بەکتریا و شێرپەنجە، هەروەها پتەوی ماسولکەکان زیاددەکات.

١٣- ئاستی بینین باشتر دەکات چونکە شیر ڤیتامینەکانی A و B لە خۆ دەگرێت، هەروەها خورما چاوەکان لە شێ دەپارێزێت و ئەگەری کوێربوونی تێدا کەم دەکاتەوە و چاوەکان وریا دەکاتەوە.

١٤- فشار کەمدەکاتەوە، ماندوویەتی دەڕەوێنێتەوە و هەستی ئارامیت پێدەبەخشێت.

١٥- دابینکەری تەواوی ئەو خۆراکانەیە کە جەستە پێیویستی پێیەتی، و هۆڕمۆنی گەشە چالاک دەکات.

١٦- لەبەر هەبوونی کالسیۆم لە پێکهاتەی شیردا، یارمەتی بەهێزبوونی ددانەکان دەدات.

١٧- توانای بیستن و دەمارەکان لە کەسانی بەساڵاچواندا بەهێز دەکات.

باشترین کات بۆ خواردنی خورما

خورما ئاستی شەکری خوێن زۆر بەخێرایی بەرزناکاتەوە تەنانەت لەو کەسانەشدا کە بە شێوەیەکی سروشتی ئاستی شەکری خوێنیان بەرزە، بۆیە خواردنی ٢-٤ خورما ٣٠-٦٠ خولەک پێش وەرزشکردن باشترین کاتە.

خراپترین کات بۆ خواردنی خورما

ئەگەر دەزانیت کە کێشەی هەرسکردنت هەیە، ئەوا دووربکەوەرەوە لە خواردنی خورما ڕاستەوخۆ پاش ژەمەکان، چونکە بەهۆی ئەو پێکهاتە ڕیشاڵییەی کە لە خورمادا هەیە کرداری هەرس زەحمەتتر دەبێت و وردە وردە دەبێتە هۆی دروسبوونی ئاوسانی سک


سەرچاوەکان



864 بینین