کۆمپانیای مەڕاعی

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2021-10-20-14:06:00 - کۆدی بابەت: 6931
کۆمپانیای مەڕاعی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا و ناساندن

کۆمپانیای مەڕاعی (بە عەرەبی: المراعي، بە ئینگلیزی: Almarai) کۆمپانیایەکی تایبەتە بە پیشەسازی خۆراکی بە تایبەتی شیر و پەنیر و بەرهەمەکانی، لە ساڵی 1977 دامەزراوە و بارەگای سەرەکی لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیەیە، بە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەر و دابەشکردنی خۆراك دادەنرێت، کۆمپانیاییەکی ناودارە و بەرهەمەکانی لە هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بەردەستن، هەروەها بەرهەمەکانی لە بازاڕەکانی وڵاتانی کەنداو پێشەنگە، بەرهەمەکانی هەمەجۆر و تەندروستن بەرزترین کوالێتییان هەیە، لە ئێستادا گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمە خێراکانە لە ڕووی بەهای مارکەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها پێنجەمین کۆمپانیای شیرەمەنییە لە جیهاندا لە ڕووی نرخی مارکەکەیەوە، لە ساڵی 2014 خەڵاتی نایابی بازرگانی خۆراکی بەدەستهێنا وەکوو باشترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی جیهانی عەرەبی، بە گەورەترین و بەهێزترین 100 کۆمپانیای سعودیە دادەنرێت.

مێژووی درووستبونی و کۆمپانیای مەڕاعی

لە ساڵی 1977 لەلایەن شازادە "سوڵتانی کوڕی محەمەدی کوڕی سعودی مەزن" بە هاوکاری دوو کەسایەتی ئێرلەندی لێهاتوو لە بواری کشتوکاڵدا بە ناوەکانی "ئەلیستەیر مەکگوکیان" و "پادی مەکگۆکیان" کۆمپانیای مەڕاعییان دامەزراندووە، بە سەرۆکایەتی شازادە سوڵتانی کۆڕی محەمەد هەر لە هەمان ساڵ دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە، کە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تاکوو ئێستا سەرۆکی کۆمپانیاکەیە، لە سەرەتادا تەنها بە 350 سەر مانگا بۆ بەرهەمهێنانی شیر و ماست و بەرهەمەکانی تر کۆمپانیاکەیان کردەوە، لە ئێستادا بە ڕادەیەک پەرەی سەندووە زیاتر لە 170000 سەر مانگایان هەیە و لە پێشەنگەکانی بەرهەمهێنانی بابەتەی شیرەمەنییەکاندان لە جیهاندا

بەرهەم و کۆمپانیا هاوبەشەکانی کۆمپانیای مەڕاعی

ناوی مەڕاعی لۆگۆ و مارکەی سەرەکی کۆمپانیاکەیە کە تایبەتە بە بەرهەمە خۆراکییەکانی شیر و بەرهەمەکانی وەکوو ماست و پەنیر و هەروەها شیرینی و شەربەتی سروشتی و بەرهەمی مریشک و بەرهەمەکانی لەخۆدەگرێت.

گرنگترین لۆگۆ و مارکەکانی تری کۆمپانیای مەڕاعی:

ـ ئەلیەوم (الیوم): ئەم لقەی کۆمپانیا پەیوەستە بە پێشکەشکردنی بەرهەمەکانی مریشک بە شێوازی هەمەجۆر وەکوو مریشکی پارچەکراو، مریشکی تیژکراو و خۆشکراو بە تامە جیهانییەکان، هەموو بەرهەمەکانی ئەم لقە تەندروست و پاک و تازەن و کوالێتییەکی زۆر بەرزیان هەیە.
ـ لوزین: ئەم لقە پەیوەستە بە بەرهەمهێنانی شیرینی و هەویرکاری و نان بەهەموو جۆرەکانییەوە، بەرهەمەکانی ئەم لقە تایبەتمەندە بە تازەیی و بە پاکی تامیشیان جیاواز و ناوازەیە.
ـ سێڤن دایز: کۆمپانیایەکی جیهانییە لە 65 وڵات بوونی هەیە، لقی سەرەکی بەرهەمهێنانی ئەم کۆمپانیایە لە وڵاتانی کەنداو هاوبەشە لەگەڵ کۆمپانیای مەڕاعی و تایبەتە بە شرینی و کاری هەویرکاری وەکوو کێك و کرواسۆن سویس ڕۆڵ و ویڤەر، جۆری بەرهەمەکان لە شێوە و قەبارە و هەمەجۆر و جیاوازن.
ـ نیورا: کۆمپانیایەکی تایبەتە بە خۆراکی منداڵان، بە تایبەتی شیری منداڵانی ساوا، یەکەم کۆمپانیایە لە سعودیە بۆ دروستکردنی شیری قوتووی منداڵانی ساوا و لە جیهاندا باوەڕپێکراوە و تەندروستە. 

بەرهەمەکانی کۆمپانیای مەڕاعی

کۆمپانیای مەڕاعی زیاتر لە 650 بەرهەمی جۆراوجۆر بەرهەم دەهێنێت، دابەش دەبێتە سەر پێنج لقی سەرەکی و شەش کەرتی تایبەت، نموونەی بەرهەمەکانی بریتیین لە: شیری فرێش، شیری فرێشی تامدار، شیری تەندروستی کەم چەوری و شیری بێ لاکتۆز، ماستی تازە و شیری تەڕ، هەموو جۆرەکانی پەنیر، ماستاو، هەموو جۆرەکانی شەربەتی سروشتی، خۆراکی منداڵانی ساوا، شیرینی و نان و بابەتی هەویرکاری، مریشک و بەرهەمەکانی. 


سەرچاوەکان



1146 بینین