هۆکاری دووری هاوسەران

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-10-23-22:50:00 - کۆدی بابەت: 6954
هۆکاری دووری هاوسەران

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەشق و خۆشەیستی شتێکە کە هەموو دونیا پێویستی پێیەتی و مرۆڤ بۆ زیندوو مانەوە پێویستی بە خۆشەویستییە، خۆشەویستی بۆ خودا، خێزان، کار و پیشە و هتد...
گرنگترین شت بۆ مانەوەی نێوان دوو هاوسەر بریتییە لە خۆشەویستی، کە ئەو دوو کەسە زیاتر لێک نزیک دەکاتەوە، هەندێکجار هاوسەران دووردەکەونەوە لەم خۆشەویستییە کە ئەویش چەند هۆکارێکی هەیە.

هۆکارەکانی دووری هاوسەران

مشتومڕ 

کاتێک دوو کەس پێکەوەن بێگوومان شەڕیان دەبێت و کێشەیان بۆ دروست دەبێت، لێرەدا گرنگە زوو چارەسەری بکەن و ئەمە حاڵەتێکی زۆر ئاساییە، بەڵام دوورکەتنەوە لە خۆشەویستی کاتێک ڕوودەدات کە بە بێ هیچ هۆکارێک بەردەوام مشتومڕ بکەن و نەیانەوێت کێشەکان چارەسەر بکەن و بۆ هەر حاڵەتێکی ئاسایی پەنا ببەن بەر مشتومڕ کردن.

شاردنەوەی هەستەکان

هیچ کەسێک خۆشەویستی ناوێت بە شاراوەیی، ئەگەر هاوسەران یەکتریشییان خۆش بوێت بەڵام هەرگیز ئەم هەستانە بۆ یەک دەرنەبڕن بە گووفتاری و کرداری ئەوە هیچ سوودێکی نابێت و وردە وردە خۆشەویستییەکەیان دەکوژێتەوە و نامێنێت.

خۆ بەکەم زانین

زۆرجار یەکێک لەو هاوسەرەکان خۆی بە شیاوی ئەو خۆشەویستییە نازانێت و بەردەوام پێی وایە کە شایستەی دڵخۆشی نییە، ئەویش بە هۆی ئەوەی کە متمانەی بە خۆی نییە، بۆیە کاتێک هاوسەرەکەشی هەستی خۆشەویستی بۆ دەرببڕێت ئەم وەڵامدانەوەیکی نابێت بۆی و لە ئەنجامدا وردە وردە ئەم پەیوەندییە کاڵ دەبێتەوە و لە یەکتری دووردەکەونەوە.

بەراورد کردن بە کەسانی دیکە

کاتێک خۆت بەراورد دەکەیت بە کەسانی دیکە بەدڵنییایەوە دەگەیت بەو ئەنجامەی کە تۆ کەمتریت لەوانی دیکە، بەڵام زۆرینەی خەڵک ئەمە نازانن کە بەراورد کردنی خۆت بە کەسانی دیکە وادەکات خۆشەویستی نەمێنێت و دووربکەویتەوە لێی ئەویش لەبەرئەوەی کە بەراورد کردن هەستی متمانە بەخۆبوون کەم دەکاتەوە، لەجێی ئەوەی کە بەردەوام خۆتان بەراورد بکەن بە کەسانی دیکە سەیری هەبووەکانی خۆتان بکەن و سەرنج بخەنە سەر خاڵە جوانەکانی ژیانتان و خۆشەویستیتان زیاد بکەن.


سەرچاوەکان



1057 بینین