پۆتاسیۆم (کانزای لەش)

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2021-10-25-13:00:00 - کۆدی بابەت: 6984
پۆتاسیۆم (کانزای لەش)

ناوه‌ڕۆك

پۆتاسیۆم چییە؟

پۆتاسیۆم (بە ئینگلیزی: Potassium)، توخمێکی گرنگە لە جەستەی مرۆڤدا، پۆتاسیۆم تا سەدەی هەژدە لە سۆدیۆم جیا نەکرابووەوە، پێش ئەوەی پۆتاسیۆم وەک توخمێک بناسرێت کاربۆناتی پۆتاسیۆمی تێکەڵ بوو وە لەگەڵ چەوری ئاژەڵ بۆ دروستکردنی سابوون بەکاردەهات، لە ساڵی ١٨٠٧ لەلایەن بەڕێز هامفری داڤی لە ئینگلتەرا دۆزرایەوە، بەڕێز داڤی توانی بە بەکارهێنانی جیاکردنەوەی کارەبایی پۆتاسیۆم جیا بکاتەوە، پۆتاسیۆم یەکەم کانزا بوو کە بەم ڕێکارە جیابکرێتەوە، تا ئەمڕۆش هێشتا لە سروشتدا پۆتاسیۆم وەکوو توخمێکی ئازاد نەدۆزراوەتەوە، بە جیاکردنەوەی کارەبایی لە کلۆراید یان هایدرۆکسید بەرهەم هێنراوە، پۆتاسیۆم توخمێکی سپی یان زیوی پتەوە و نەرمە وە دەتوانرێت بە چەقۆ ببڕێت، پۆتاسیۆم نەناسراوترین کانزایە، جگە لە لیتیۆم حەوتەم زۆرترین توخمی سروشتە کە نزیکەی ۱،٥٪ ی پێکهاتەی توێکڵی زەوی پێکدەهێنێت، بەهۆی هایدرۆجینەوە لە ئاودا هەڵدەوەشێت و بە شێوەیەکی ئاسایی ئاگر دەگرێت لە کاتی کارلێک کردنی لەگەڵ ئاودا، پۆتاسیۆم یەکێکە لە گرنگترین توخمەکانی سیستەمی خۆراکی مرۆڤ، پۆتاسیم بۆ چەند مەبەستێکی جیاواز بە هاوبەشی لەگەڵ سۆدیۆم کار دەکات بۆ نموونە یارمەتی ڕێکخستنی کردنە دەرەوەی پاشەڕۆی لەش دەدات و لێدانی دڵ کۆنتڕۆڵ دەکات و یارمەتی نزمکردنەوەی فشاری خوێن دەدات، هەروەها سیستەمی بیرکردنەوە بەهێز دەکات بە ناردنی ئۆکسجینی پێویست بۆ مێشک، ئەم توخمە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی سیستەمی دەمار و سیستەمی ماسولکە، پۆتاسیۆم ئەلێکترۆلیتە و هاوسەنگی شلە لە ناوەوە و دەرەوەی خانەکان ڕێکدەخات بۆ نمونە خوێن، جەستەی مرۆڤ پێویستی بە پۆتاسیۆم هەیە بۆ ئەنجامدانی چالاکی، لەوانەیە لە زۆر باردا جەستە ڕووبەڕووی کەمی ڕێژەی پۆتاسیۆم ببێتەوە، چالاکی لەڕادەبەدەری جەستەیی، دیاردەی سەختی فشاری دەروونی، خواردنەوەی کحول یان قاوە هەمووی پۆتاسیۆم لە جەستەدا لەناودەبات وە ئەو کەسە ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی ڕێژەی کانزاکە دەبێتەوە.

سوودە تەندروستییەکانی پۆتاسیۆم چین؟

هەموو کەسێک پێویستە ڕۆژانە بڕی ٤٧٠٠ میلیگرام لە پۆتاسیۆم وەربگرێت، لێرەدا سوودەکانی پۆتاسیۆم بۆ جەستە دەخەینەڕوو:

  1. بەرهەمهێنانی ووزە: پۆتاسیۆم یەکێکە لە توخمە ئەلکترۆلیتەکان کە بەرپرسە لە بەرهەمهێنانی خانەی پڕ لە ووزە بۆ لەش، ئەگەر هەستت بە ماندووبوون و شەکەتی کرد ئەگەری هەیە پێویست بکات یەکێک لە توخمەکانی وەک پۆتاسیۆم یان مەگنسیۆم یان سۆدیۆم وەربگریت.
  2. تەندروستی دڵ: ئەگەر تۆ بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنیت ئەوا زۆر گرنگە کە گرنگی بدەیت بە خواردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم، لەبەر ئەوەی پۆتاسیۆم گرژبوون و خاوبوونەوەی دیواری بۆرییەکانی خوێن ڕيێکدەخات وە یارمەتی پەستانی خوێن دەدات لە ئاستی ئاسایی خۆیدا بمێنێتەوە و لەئەنجامدا تەندروستی دڵت دەپارێزێت.
  3. تەندروستی دەمار: پۆتاسیۆم گرنگە بۆ بنیاتنانی دەمار و دروستکردنی پاڵنەرە کارەباییەکان لە لەشدا، ئەم پاڵنەرە کارەباییانە گرنگن بۆ سەپەرشتی کردنی ماسولکەشانەکان وەک دڵ، وە ڕێگە دەگرێت لە دروستبوونی کێشە لە دڵدا وەک کێشەی لێدانی دڵ، هەروەها پۆتاسێۆم دەستدەگرێت بەسەر پەرچەکردارەکاندا و بەهێمنی و وریایی دەتهێڵێتەوە.
  4. قەبزی: پۆتاسیۆم توخمێکی گرنگە کە پێویستە بۆ جوڵەی لەباری ماسولکەکان، کاتێک ڕێژەی پۆتاسیۆم کەم بێت ماسولکەکان لە قۆڵۆندا بەپێی پێویست ناجوڵێن ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی قەبزی.
  5.  خەوتن: پۆتاسێۆم وەک ئارامکەرەوەیەک کاردەکاتە کە وادەکات جەستە هێور ببێتەوە، هەروەها دەست دەگرێت بەسەر ڕێکخستنی بەرهەمهێنانی ووزە و یارمەتیت دەدات زیاتر پشوو بدەیت، ئەمەش وادەکات لەشەودا باشتر بخەویت بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە خەویان دەزڕێت یان زۆر بیردەکەنەوە و خەیاڵیان دەڕوات.

نیشانەکانی کەمی ڕێژەی پۆتاسیۆم لە جەستەدا

  • شەکەتی (ماندوویەتی)
  • گرژبوون و لاوازبوونی ماسولکەکان
  • ناڕێکی لە لێدانی دڵدا
  • بەرزی پەستانی خوێن
  • ئاوسانی سک (‌غازات)
  • قەبزی
  • سڕبوونی ئەندامانی جەستە
  • ئیفلیجی ماسولکەکان
  • سەختی هەناسەدان (تەنگە نەفەسی)
  • سەرگێژخواردن
  • کێشەی لە کۆئەندامی هەرسدا

ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆم لە پێکهاتەیاندا هەیە


سەرچاوەکان



5158 بینین