گرنگی ڕیکلام کردن

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2021-10-28-12:56:00 - کۆدی بابەت: 7017
گرنگی ڕیکلام کردن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ڕیکلام یاخود بانگەشەکردن (بە عەرەبی: دعاية، بە ئینگلیزی: Advertisement) ئامرازێکی گرنگ و کاریگەرە لە پرۆسە بازرگانییە جیاوازەکاندا، چونکە ئامرازێکی پەیوەندییە و کاریگەری هەیە لەسەر تاك و کۆمەڵگە، لە ڕێگای بەکارهێنانی شێوازی جیاواز و هەمەجۆر بۆ ناساندن و دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان بەکارهێنەران و بەرهەمەکان، هەروەها گواستنەوە و گەیاندنی بیرۆکەکان و برەودان و بەرەوپێشبردنی بەرهەمەکە، ڕیکلام ئامڕازێکی سەرەکی میدیایە کە لەلایەن ڕێکخراوە هەمەجۆرەکانەوە بەکاردەهێنرێت بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕای گشتی و کڕیارەکان هەروەها ڕیکلامکردن کاریگەری و بایەخێکی زۆری هەیە لە ژینگەی کاردا.

گرنگی ڕیکلام کردن لە ڕووی ئابووریەوە 

بایەخی ڕیکلام کردن لە ڕووی ئابوورییەوە لەوکاتەدا دەردەکەوێت کە گەشەکردنی ئابووری دەستەبەر بکات، لە ڕێگای گرنگیدان و بە دواداچوون بۆ خزمەتگوزارییەکان و کاڵا نوێیەکان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ زیادکردن و برەودان بە ڕێژەی بەکارهێنانی بەرهەمەکان لە لایەن تاکەکانەوە، هەر ئەوەش هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی  بەرهەمهێنانە، لەم چەند خاڵەدا بایەخ و کاریگەری ڕیکلام کردن و ئابووری زیاتر ڕوون دەکەینەوە:

- کاریگەری لەسەر خواست و خستنەڕوو: بریتییە لە زیادکردنی خواست بۆ بەرهەمەکان و هێشتنەوەی نرخەکانیان لە ئاستێکی دیاریکراودا، هەروەها بەهێزکردنی پاڵنەرەکانی کڕینی بەکاربەران.
- کاریگەری لەسەر خەرجییەکانی بازاڕکردن: ڕیکلام کاریگەری لەسەر بازاڕکردن دەکات، چونکە خۆی بەشێکە لە تێچووەکانی.
- کاریگەری لەسەر تێچووی بەرهەمهێنان: ڕیکلام ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە زیادکردنی قەبارەی بەرهەمهێنان، و هەر ئەمەش ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تێچووی گشتی.
- کاریگەری لەسەر نرخی فرۆشتن: بریتییە لە ڕۆڵی ڕیکلام کردن لە بەدیهێنانی سەقامگیری لە نرخی بەرهەمەکە لە ناو بازاڕدا.
- کاریگەری لەسەر وەبەرهێنان: بریتییە لە پشتگیری کردنی ڕیکلام بۆ وەبەرهێنانەکان، و هەوڵدان بۆ برەودان و بەرەوپێشبردنی وەبەرهێنان، لە ئەنجامدا داهاتی نەتەوەیی و تاکەکەسی گەشە دەکات.
- کاریگەری لەسەر کوالیتی و هەمەجۆری کاڵاکان: ڕیکلام بۆ یارمەتیدانی ناڕاستەوخۆ و بۆ باشترکردنی کوالیتی کاڵاکان دابین کراوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەکارهێنەران و خواستی بەدەستهێنانی ئەو کاڵایانە. 

گرنگی ڕیکلام کردن لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە 

بایەخی کۆمەڵایەتی ڕیکلام کردن کاریگەریەکەی لەسەر بیرۆکەکانی تاکەکان بەرجەستە دەکات و ئەم گرنگییە لەم خاڵانەدا زیاتر ڕوون دەکەینەوە: 

- کاریگەری پەروەردەیی: ڕیکلام بەکاردەهێنرێت بۆ قایلکردنی تاکەکان بۆ کڕینی کاڵایەک یان وەرگرتنی خزمەتێك، چوونکە ڕیکلام کردن پشت دەبەستێت بە گەیاندنی زانیارییە کاریگەرەکانی تایبەت بە بەرهەمەکان.
- ئاسانکاریی ژیان لە کۆمەڵگادا: ئەم کاریگەرییە بریتییە لە ڕۆڵی بانگەشەکردن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و کاڵاکان بۆ خەڵكی بە باشترین شێوە و بە نزمترین نرخ.
- ناساندنی خوڕەوشتی نوێ: ڕیکلامکردن ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە چاندنی کۆمەڵێك خوڕەوشتی نوێ لە نێو کۆمەڵگەدا، نموونەی ئەو جۆرە ڕیکلامانە برەودان بە بەکارهێنانی جۆرێکی تایبەت لە سابوون بۆ شوشتنی دەستەکان و دووپاتکردنەوەی پاکوخاوێنی.
- برەودان بە نزیکبوونە و یەکبوونی کۆمەڵگە و خەڵك: بانگەشەکردن ڕۆڵی کاریگەری هەیە لە بنیاتنانی پەیوەندی نێوان هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەهۆی ڕۆڵی لە گەیاندنی نەریتی هەمەجۆر لە نێوان خەڵکدا. 

شێواز و ڕێگاکانی ڕیکلام کردن 

سەرکەوتنی ڕیکلام و بڵاوبونەوەی لە نێو خەڵکدا پێویستی بە بەکارهێنانی کۆمەڵێك لە ئامرازەکانی بانگەشە کردنی بنەڕەتی هەیە، لەوانە:

1- ڕیکلامی خوێنراو (ڕۆژنامە و گۆڤارەکان): ئەم شێوازە لە کۆنترین ئامرازەکانی ڕیکلام کردنە، شێوازی بانگەشەکردن و چۆنیەتی و سروشتی بوارەکەی جیاوازە، بەپێی جۆر و حەزی خوێنەرانە.

2- ڕیکلامی بینراو: تەلەڤزیۆن: میدیایەکی ڕیکلامە کە گرنگییەکی زۆری هەیە، بەهۆی ڕۆڵی لە گەیاندنی پەیامی بانگەشە بۆ خەڵك بە بەشداری کردن لە هاندانیان بۆ کڕینی خزمەتگوزاری و کاڵاکان.

3- ڕیکلامی بیستراو: مەبەست لە بیستراو واتا ڕیکلامی ڕادیۆیە، بایەخێکی گرنگی هەیە چوونکە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئاشنای ڕیکلامەکە دەبن، و دووبارەکردنەوەی ڕیکلامەکە زیاتر لە جارێك یارمەتیدەرە لە دابینکردنی پرۆسەیەکی پەیوەندی کە یارمەتی گەیاندنی پەیامی ڕیکلام بۆ گوێگران دەدات.

4- ئینتەرنێت: ڕۆڵی ئەوەیە کە پشتگیرییەکی باش بۆ ڕیکلامکردن دابین بکات، لەم ڕێگەیەوە بەکارهێنەر زۆر بە ئاسانی دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕیکلامانەی کە  پێشتر بڵاوکراونەتەوە بەڵام ئەم نەیبینیوە.

فاکتەرە کاریگەرەکانی سەر ڕیکلام کردن

کاریگەری و سەرکەوتنی ڕیکلامەکان پەیوەستە بە چەند فاکتەرێکی گرنگ لەوانە:

ژینگە

ژینگەی دەورووبەری ڕیکلامەکە هەلی بازاڕی گونجاو دیاری دەکات، یارمەتیدەرە لە بەدەستهێنانی ئامانجەکان، هەروەها ژینگەی دەوروبەری ڕیکلامەک ان ئەم توخمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:.
- دابەشکردنی دیمۆگرافی: هەموو ئەو کاریگەرییانەی کە پەیوەندیان بە دانیشتوانەوە هەیە، وەک بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ژمارەی دانیشتوان و فاکتەرەکانی تر، کە ڕیکلامکردن بەدوای ئەوەدایە کاریگەری لەسەر هەڵسوکەوتی بەکاربەران هەبێت بە بەدەستهێنانی هەموو زانیارییە سەرەتایی و گرنگەکان دەربارەیان.
- کۆمەڵگە: یەکێکە لە کاریگەرترین فاکتەرەکان کە هەڵسووکەوتی تاك لەگەڵ سروشتی ڕیکلامدا تێکەڵ دەکات، بە پشکنینی هەموو فاکتەرەکان و کاریگەریە کۆمەڵایەتییەکان و شیکردنەوەی چۆنیەتی کارلێککردن لە نێوان تاك و بانگەشەکردن.
- فاکتەرەکانی دەرئەنجامی ئابووری: بریتییە لە کاریگەری ڕیکلام لەسەر بنەمای بەدیهێنانی سروشتی ئابووری کاریگەر لە کۆمەڵگەدا، بە چاودێریکردنی گۆڕانکارییەکانی پاشەکەوت و بەکارهێنان و داهات.
- فاکتەری کەلتووری: هەڵسوکەوتی تاکی گشتی کاریگەرە بە تایبەتمەندییەکانی کەلتوورە زاڵەکانی نێو کۆمەڵگەدا، بۆیە زۆر پێویستە لە کاتی ڕیکلام گرنگی بە ژینگەی ڕۆشنبیری ناو کۆمەڵگە بدرێت.
- فاکتەرە تەکنۆلۆژییەکان: بریتییە لەو پێشکەوتنانەی کە لە سەرهەڵدانی ئامرازە مۆدێرنەکان لە بەرهەمهێناندا سەرچاوە دەگرن، کە کاریگەریان لەسەر دابەشکردنی بەرهەمەکان بۆ بەکارهێنەران هەیە بە پشت بەستن بە بەکارهێنانی شێواز و ڕێگای پەیوەندی هاوچەرخ.
- فاکتەری تایبەت بە یاسا: بریتییە لەو یاسایانەی کە پێویستە پلانداڕێژەری ڕیکلامەکان زۆر ئاگاداری ئەو یاسا و ڕێسایانەی وڵات بن، و گرنگی بە ڕۆڵی یاسا بدەن لە ڕێکخستنی پرۆسەی بانگەشەکردن، هەروەها خەڵکی بپارێزن لە فریودان و فێڵکردن.

بەرهەمەکان و خزمەتگوزاریەکان

ئەو بەرژەوەندیەیە کە بیرۆکەی خزمەتگوزاری یان کاڵا دەتوانێت پێویستی بەکاربەرەکان ببینێت، بە کوالیتییەکی بەرزی هەیە لەگەڵ تایبەتمەندیەکان گونجاوە.

دیزاین و ئامادەکردنی کەرەستەی ڕیکلام

یەکێکە لە فاکتەرە سەرەکیەکان و زیادکردنی کاریگەری ڕیکلامدا پەیوەستە بە داهێنان لە دیزاینی ڕیکلامدا، و هۆشیاریی ماددە سایکۆترۆپیکەکان (دەروونییەکان) لە هەڵسوکەوتی بەکاربەردا. 


سەرچاوەکان



9841 بینین