جەستن ترودۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-11-02-23:29:00 - کۆدی بابەت: 7074
جەستن ترودۆ

ناوه‌ڕۆك

جەستن ترودۆ

جاستن پیەر جەیمس ترودۆ (بە ئینگلیزی: Justin Trudeau) سەرۆک وەزیرانی کەنەدا و سەرۆکی پارتی لیبڕاڵی کەنەدییە، ساڵی ١٩٧١ لەدایکبووە، ترودۆ کوڕی گەورەی لەپیێر ترودۆی سەرۆک وەزیرانی پێشووی کەنەدایە، ساڵی ٢٠٠٨ وەک نوێنەری پاپینۆ هەڵبژێردرا بۆ پەرلەمانی کەنەدا، ساڵی ٢٠١١ دووبارە هەڵبژێردرایەوە.

وەک نوێنەری حیزبەکەی لە حکوومەتدا لە بوارەکانی پاڵپشتی گەنجان و فرەکولتووری و پشتیوانی کۆچکردن کاری کردووە، لە ٢٠١٣/٤/١٤ ترودۆ بە سەرۆکی پارتی لیبراڵ هەڵبژێردرا.

 دوای ئەوەی پارتەکەی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٥/١٠/١٩ سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەستهێنا ترودۆ بووە سەرۆک وەزیرانی وڵات و لە ٢٠١٥/١١/٤ دەستبەکاربوو بە دەستوورێکی ڕاستڕەوەوە.

ژیان و خوێندن

ترودۆ لە ١٩٧١/١٢/٢٥ لە ئۆتۆوا لەدایکبووە، لەوکاتەی کە باوکی سەرۆک وەزیران بووە، لە تەمەنی شەش ساڵیدا دایک و باوکی لەیەکتری جیادەبنەوە، جەستن لە زانکۆی مەکگیل لە مۆنتریال دەبێتە خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئەدەبی ئینگلیزی، دواتریش دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانکۆی کۆڵۆمبیای بەریتانی، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٤ ئەندازیاری لە زانکۆی مۆنتریال خوێندووە، دواتریش لە مەکگیل دەستی کردووە بە خوێندنی جوگرافیای ژینگەیی، بەڵام دوای ئەوەی دەست بە کاری سیاسی دەکات وازی لێ دەهێنێت.

کارەکانی

لە ئەکادیمیای وێست پۆنیت دەبێتە مامۆستای زمانی فەڕەنسی و بیرکاری لە ڤانکۆڤەر، دواتریش لە قوتابخانەی وینستۆن چەرچڵ ـی دواناوەندی دەبێتە وانەبێژ، بەهۆی بوونی باوک و باپیری لەنێو جەرگەی سیاسەتدا، سیاسەت بۆ جەستن شتێکی نامۆ نەبووە و لەگەڵیدا ژیاوە، بەهۆی ئەوەی باوکی سەروەزیران و باپیری وەزیری سامانی ماسی بووە لە حکوومەتی سانت لۆران، لەگەڵ براکەیدا بەناوی ئەلێکساندەر بنکەی ترودۆ بۆ توێژینەوەی ئاشتی و ناکۆکییەکان دەکەنەوە لە زانکۆی تۆرێنتۆ لە نیسانی ٢٠٠٤، دواتر بنکەکە بووە بەشێکی قوتابخانەی مۆنک بۆ کاروباری جیهانی.

دوای مردنی باوکی ترودۆ زیاتر لەگەڵ پارتی لیبراڵی تێکەڵ دەبێت، ساڵی ٢٠٠٧ وەک نوێنەری پاپینۆ بە دەنگی ٦٩٠ بەرانبەر بە ڕکابەرەکەی کە ٣٥٠ـی هەبوو دەبێتە براوە و هەڵدەبژێردرێت. 

لە پەرلەمان ترودۆ کەسێکی کارا دەبێت بۆ گەنجان و فرەکولتووری، ساڵی ٢٠٠٩ سەرکردایەتی کۆنگرەی نیشتمانیی پارتی لیبراڵی دەکات لە ڤانکۆڤەر، وەک نوێنەری ڕەخنەگری حیزب بۆ فرەکولتووری و گەنجان دادەنرێت و لە ئەیلوولی ٢٠١٠ دەبێتە ڕەخنەگری بواری گەنجان و هاوڵاتی بوون و کۆچکردن.

ساڵی ٢٠١٠ بە شێوەیەکی زیاتر دەرکەوت لە یارمەتیدانی ڕووداوی بومەلەرزەی هایتی و یارمەتییەکانی بۆ وەرگرتنی پەنابەران لە هایتی لەلایەن کەنەداوە.

ساڵی ٢٠١١ ترودۆ جارێکی دیکە هەڵدەبژێردرێت و حیزبەکەش دەبێتە سێیەمی وڵات و خاوەنی ٣٤ کورسی دەبێت، لەدوای هەڵبژاردن و پاشەکشێ کردنیان سەرۆکی حیزب دەکشێتەوە، دوای چەند هەفتەیەک لە هەڵبژاردن بۆب ڕەی وەک سەرۆکی کاتیی دادەنرێت تاوەکوو جێگەی سەرۆک پڕبکرێتەوە، ڕەی لەو ماوەیەدا ترودۆ وەک ڕەخنەگری حیزبەکە بۆ بواری خوێندنی دواناوەندی و گەنجان و ەرزشی هەوایی دیاری دەکات.

سەرۆکایەتی

ترودۆ بەهۆی دەرکەوتنە زۆر و کاریگەرەکانی لە حیزب و وڵاتدا، لە ٢٠١٣/٤/١٤ دەبێتە سەرۆکی پارتی لیبراڵی و بەشداری هەڵبژاردن دەکات و لە ٢٠١٥/١٠/١٨ دەبێتە براوەی هەڵبژاردن و لە ڕۆژانی داهاتووش دەبێتە سەروەزیرانی کەنەدا.

لە بانگەشەی هەڵبژاردندا سەرۆکە گەنجەکە باسی لە کەمکردنەوەی باجی بۆ کەمدەرامەت و بژێوی کەمەکان و ڕێزگرتن لە فرەکولتووری و فرەنەتەوەیی و یەکسانی لەنێو کەنەدییەکان و لابردنی یاسای ڕێگری لە پەچە لە شوێنی کار کرد بەهۆی ئەوەی مافێکی ئایینی هەر کەنەدییەکە کە بیەوێت.

لەگەڵ دەرچوونیشیدا ترودۆ بڕیاری دا فڕۆکەکانی لە شەڕی دژ بە داعش بکشێنێتەوە کە پێش هەڵبژاردن بەڵێنی دابوو ئەنجامی بدات.


سەرچاوەکان



339 بینین