چارەسەری سروشتی دڵەڕاوکێ

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2021-11-02-23:38:00 - کۆدی بابەت: 7075
چارەسەری سروشتی دڵەڕاوکێ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەندێک کەس بە شێوەیەکی درێژخایەن تووشی پەستانی دەروونی و دڵەڕاوکێ بوون، ڕووبەڕووی نیشانەکانی وەک پەشۆکان و ترسان و شڵەژان و خێرابوونی لێدانی دڵ و ئازاری سنگ دەبنەوە، لە ڕاستیدا دڵەڕاوکێ باوترین نەخۆشییە لەناو هەموو نەخۆشییە دەروونییەکاندا، لە هەندێک حاڵەتیشدا هەندێک نەخۆشی وەک غودەی چالاک دەبێتە هۆی تووشبوون بە دڵەڕاوکێ، ئەگەر بە شێوەیەکی ورد هۆکاری دڵەڕاوکێ دیاری بکرێت ئەوا کەسەکە لە باشترین شێوە دەتوانرێت چارەسەر بکرێت.

چارەسەرە سروشتییەکان

چارەسەرە سروشتییەکان بۆ دڵەڕاوکێ بە شێوەیەکی گشتی سەلامەتن بە بەراورد بە زۆربەی چارەسەرە پزیشکیيەکان، بەڵام لە هەمان کاتدا پارێزی خۆراکی و هەندێک تەواوکەری خۆراکی سروشتی لەوانەیە ڕێگای کارکردنی هەندێک دەرمانی دژە دڵەڕاوکێ بگۆڕن، بۆیە پێویستە پێش تاقیکردنەوەی ئەم چارەسەرانە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت، هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا پزیشک خۆی پێشنیاری هەندێک چارەسەری سروشتی دیکە دەکات، چارەسەرە سروشتییەکان بریتیین لە:

وەرزشکردن

وەرزش و ڕاهێنانکردن ڕێگایەکی نایابن بۆ سووتاندنی وزەی هۆکاری دڵەڕاوکێ، هەروەها وەرزشکردن یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری دڵەڕاوکێی ئەو کەسانەی کە بەهۆی وازهێنانی لە جگەرەوە تووشی دڵەڕاوکێ بوون.

تێڕامانی قووڵ

تێڕامانی قووڵ یارمەتیدەرە بۆ خاوکردنەوەی بیرکردنەوە بێزارکەرەکان، یارمەتیدەرە بۆ ئاسانتر باشکردنی دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی، مەودایەکی فراوان لە تێڕامانی قووڵی وەک ئاگایی و تێڕامانی کاتی ئەنجامدانی یۆگا یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری دڵەڕاوکێ.

وەرزشەکانی ئارامبوونەوە

هەندێک کەس بەبێ ئەوەی هەستی پێبکەن ماسولکەکانیان گرژ دەبێت و بە شەویلگەیان توند دەبێت بە هۆی دڵەڕاوکێوە، وەرزشە پێشکەوتووەکانی ئارامبوونەوە یارمەتیدەرن بۆ ئەم حاڵەتانە، هەوڵبدە بەو شێوەیەی کە ئاسوودەیت پاڵکەویت و پاشان بەهێواشی هەر بەشێکی ماسولکەکانی لەشت گرژ بکە و خاوی بکەوە، لە پەنجەی پێتەوە دەست پێبکە و بە شانەکانت و شەویلگەت کۆتایی پێ بهێنە.

نووسین

دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دەربڕینی دڵەڕاوکێ دەتوانێت وات لێبکات زیاتر هەست بە باشبوون بکەیت، هەندێک توێژینەوە ئەوەیان سەلماندووە کە نووسین یارمەتیدەری مرۆڤە بۆ باشتر ڕووبەڕوبوونەوەی دڵەڕاوکێ.

پلانی بەڕێوەبردنی کات

هەندێک کەس هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەن ئەگەر لە یەک کاتدا چەند ڕاسپاردەیەکیان پێ بسپێردرێت، لەوانەیە ئەم ڕاسپاردانە لە چوارچێوەی خێزان و کار و چالاکییە پەیوەندیدارەکان بە تەندروسییەوە بێت، بۆیە بوونی پلانێک لە شوێنێکدا بۆ دیاریکردنی کاری پێویستی دواتر یارمەتیدەرە بۆ دووربوون لە دڵەڕاوکێ، پلانێکی کاریگەری رێکخستنی کات یارمەتیدەرە بۆ سەرنج خستنە سەر یەک ڕاسپاردە لە یەک کاتدا و نیگەران نەبوون دەربارەی کاری دواتر.

چارەسەر بە بۆن

بۆنکردنی زەیتە ڕووەکییە هێمنکەرەوەکان یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی دڵەڕاوکێ و پەستانی دەروونی، کاریگەری ئەم بۆنانە بۆ هەندێک کەس زۆرە و بۆ هەندێک کەس کەم، بۆیە هەوڵبدە چەند دانەیەک تاقی بکەیتەوە تاکوو دەگەیت بە بۆنەی کاریگەری خۆت، زەیتی لاڤێندەر بە شێوەیەکی تایبەت کاریگەرە.
چارەسەر بە بۆن خێرایی لێدانی دڵ کەم دەکاتەوە لە ماوەیەکی کەمدا و هەروەها بۆ ماوەیەکی درێژ یارمەتی خەوێکی باش دەدات.

چای گیایی

هەندێک چای گیایی بەسوودن بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ و باشترکردن خەوتن، هەندێک کەس پێیان وایە کە لێنان و  خواردنەوەی چا بۆ هێمن کردنەوەیە، بەڵام هەندێک جۆری چا ڕاستەوخۆ کاریگەری دەخەنە سەر مێشک کە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، چای گوڵەبەیبوون ئاستی ئەو هۆرمۆنانە کەم دەکەنەوە کە دەبنە هۆی زیادکردنی پەستانی دەروونی.


سەرچاوەکان



2127 بینین