شۆڕشی پرتەقاڵی

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-11-21-16:10:00 - کۆدی بابەت: 7234
شۆڕشی پرتەقاڵی

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی شۆڕشی پرتەقاڵی

شۆڕشی پرتەقاڵی (بە ئینگلیزی: Orange Revolution)، (بە ئۆکرانی: Pomarancheva revoliutsiia) زنجیرەیەک لە خۆپیشاندان و ڕووداوی سیاسی بوو کە لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2004 تا کانوونی دووەمی 2005 لە وڵاتی ئۆکرانیا ڕوویدا، ئەمەش دوای خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئۆکراین لە ساڵی 2004دا، کە گوایە گەندەڵی زۆر و تۆقاندنی دەنگدەران و ساختەکاریی لە هەڵبژاردنەکەدا ئەنجام دراوە، شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراین ناوەندی چالاکی هەڵمەتی بەرخۆدانی مەدەنی بزووتنەوەکە بوو، کە ڕۆژانە هەزاران خۆپیشاندەر خۆپیشاندانیان ئەنجام دەدا، هەروەها لە ئاستی نەتەوەییشدا شۆڕشەکە بە زنجیرەیەک کردەوەی یاخیبوونی مەدەنی و مانگرتن بە دانیشتن و مانگرتنی گشتی دیاریکرا کە لەلایەن بزووتنەوەیەکی ئۆپۆزسیۆنەوە ڕێکخرابوو, ناڕەزاییەکان بە شێوەی ڕاپۆرت بەرزدەکرانەوە لە ڕێگای چەند چاودێرێکی هەڵبژاردنی ناوخۆیی و دەرەکییەوە، هەروەها تێڕوانینە جەماوەریە بڵاوکراوەکەی کە ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی 21ی تشرینی دووەمی 2004 لە نێوان کاندیدە سەرەکیەکانی ڤیکتۆر یوشچنکۆ و ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ لەلایەن دەسەڵاتەوە دەسکاریکران و پشتگیری لە دووەمیان دەکرا، خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکان کاتێک سەرکەوتووبوون کە ئەنجامەکانی خولی دووەمی هەڵبژاردنە بنەڕەتییەکه هەڵوەشێنرانەوە و دادگای باڵای ئۆکراین لە 26ی کانوونی یەکەمی 2004 دا داوای پێداچوونەوەی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا کرد، لەژێر چاودێرییەکی چڕی چاودێرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا دووەم خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان لەژێر ناونیشانی (دەبێت هەڵبژاردنەکه ئازاد و دادپەروەرانە بێت) ڕاگەیەنرا، ئەنجامە کۆتاییەکان سەرکەوتنێکی ڕوونیان بۆ ڤیکتۆر یوشچنکۆ نیشاندا کە نزیکەی 52% ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بەرامبەر بە 44% بۆ ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ، یوشچنکۆ بە براوەی فەرمی ڕاگەیەنرا و لەگەڵ دەستبەکاربوونی لە 23ی کانوونی دووەمی 2005 لە شاری (کیێڤ)ی پایتەختی ئۆکرانیا شۆڕشی پرتەقاڵی کۆتایی هات، لە ساڵانی دواتردا شۆڕشی پرتەقاڵی واتایەکی نەرێنی هەبوو لەنێو بازنەکانی سەر بە لایەنگرانی حکومەت لە وڵاتانی بیلاڕووس و ڕووسیا، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی 2010 یانۆکۆڤیچ بوو بە جێگرەوەی یوشچنکۆ وەک سەرۆکی ئۆکرانیا دوای ئەوەی کۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردن و چاودێرانی نێودەوڵەتی ڕایانگەیاند کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەڕێوەبرا، یانوکۆڤیچ پاش چوار ساڵ لە دوای پێکدادانەکانی (euromaidan) لە شوباتی 2014 لە مەیدانی سەربەخۆیی کیێڤ لە دەسەڵات دوورخرایەوە، جیاواز لە شۆڕشی پرتەقاڵی بە بێ خوێن‌ڕێژی، ئەم خۆپیشاندانانە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 100 کەس، کە زۆربەیان لە نێوان 18 و 20ی شوباتی 2014دا بوون، لایەنگرانی ڤیکتۆر یوشچنکۆ لە بنەڕەتدا ڕەنگی پرتەقاڵییان وەکو ڕەنگێکی نیشاندەر لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەدا بەکارهێنا، چونکە ڕەنگی پرتەقاڵی بانگەشەی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن ڤیکتۆر یوشچنکۆ بوو بۆ هەڵبژاردن، لەو کاتەدا کە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان گەشەیان کرد و بەتایبەتیش ئەو کاتەی خۆپیشاندەرەکان خەریکبوو گۆڕانێکی سیاسییان بەسەر وڵاتدا دەهێنا، زاراوەی شۆڕشی پرتەقاڵی وەکو پیشاندەرێکی تەواوی زنجیرە ڕووداوەکان بەکارهات، لەگەڵ ئەوەشدا ئاڵای پرتەقاڵی هێمای خۆپیشاندانێکی دوور لە خوێن ڕشتن و تووندوتیژییە.


سەرچاوەکان



651 بینین