جوانترین و دیارترین مزگەوتەکانی ئیستەنبووڵ

له‌لایه‌ن: - ڕێژین محەمەد - به‌روار: 2021-12-27-13:52:00 - کۆدی بابەت: 7404
جوانترین و دیارترین مزگەوتەکانی ئیستەنبووڵ

ناوه‌ڕۆك

مزگەوتەکانی ئیستەنبووڵ

منارەکانی ئەو مزگەوتانەی کە گەورەترین ئەندازیارانی دەوڵەتی عوسمانی بنیاتیاناوە لە نموونەکانی بێری سینان و نیجوغوس باییلان لە بەرزایی حەوت گردەکەی شاری ئیستەنبووڵ بە هەردوو بەشی ئەوروپی و ئاسیای بەرز دەبنەوە، و کەشێکی ڕۆحیی بێوێنە بۆ خوداپەرستن دروست دەکەن، لە شاری ئیستەنبووڵ بە تەنها ٣٦٠٠ مزگەوت هەیە، ئەمەش وای لێدەکات شایەنی نازناوی شاری منارەکان ببێت.
شاری ئیستەنبووڵ کە بووە پایتەختی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی لە دوای فەتحکردنی قوستەتنیە لە ساڵی ١٤٥٣ لەسەر دەستی سوڵتان محەمەدی دووەم (فاتح) و سوپاکەی، بەجۆرێک ئەم شارە بۆ سەدان ساڵ لەگەڵ کلتووری ئیسلامی تێکەڵ بوو تا بووە پارچەیەک لە پارچە گرنگەکانی مێژووی تورکیی ئیسلامی بۆ ماوەی زیاتر لە ٥ سەدە، بووە نیشتمانێک بۆ چەندین مزگەوتی سەرنجڕاکێش.
هەر لە سەرەتایی فەتحکردنی شاری ئیستەنبووڵ و کەوتەژێر دەسەڵاتی ئیسلامییەوە گەشتی دروستکردنی هەزاران مزگەوت بە شێوە و قەبارە جیاوازەکان لە شارەکەدا دەستیپێکرد و سوڵتانەکان و پیاوانی دەوڵەت لە نێو خۆیاندا دەستیان بە  کێبڕکێ کرد لەسەر دروستکردنی گەورەترین و جوانترین مزگەوت.

دە جوانترین و دیارترین مزگەوتەکانی ئیستەنبووڵ

مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد

مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد یان بە ناوی (مزگەوتە شینەکە) ناسراوە یەکێکە لە نایابترین کارە ئەندازیاریەکان، سوڵتان ئەحمەدی یەکەم فرمانی داوە بە دروستکردنی لە سەرەتای سەدەی حەڤدە (١٦٠٩-١٦١٦). مزگەوتەکە بە ئەندازیارییە بنیاتکاریەکەی جیادەکرێتەوە کە هەردوو هونەی بیناسازی بێزەنتی و عوسمانی کۆدەکاتەوە هەروەها شەش منارەکەی و کاشیە شینەکانی کە دیوارەکانی دەڕازێنێتەوە، دەتوانرێت بەبێ هیچ گومانێک وەک یەکێک لە جوانترین کارە بیناسازی و مزگەوتەکانی ئیستەنبووڵ و جیهان دابنرێت.

مزگەوتی ئایا سۆفیا

مزگەوتی ئایا سۆفیا کە دەکەوێتە بەرانبەر مزگەوتی سوڵتان ئەحمەد کە خاوەنی بیناسازیەکی بێزەنتی بێوێنە و نەخشی عوسمانیی سەرنجڕاکێشە بەوە وەسف دەکرێت کە بە هەشتەمین شوێنەوارە سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان دانراوە، لەسەرەتادا ئەم باڵەخانەیە وەک کەنیسەیەکی ئەرسدۆکسی لە ساڵی ٥٣٧ بە فرمانی ئیمپڕاتۆری بێزەنتی جووستنیان دروستکراوە، لە دوای فەتحکردنی عوسمانی بۆ شارەکە سوڵتان ئەحمەد گۆڕی بۆ مزگەوت، و لە ماوەی بنیاتنانی کۆماری تورکیا ئەم مزگەوتە گۆڕا بۆ مۆزەخانەیەکی ئاینی لە ساڵی ١٩٣٤، و لە ١٠ی تەمووزی ٢٠٢٠ دووبارە وەک مزگەوتێک کرایەوە.

مزگەوتی سولەیمانیە

مزگەوتی سولەیمانیە، ئەندازیاری بیناسازی عوسمانی سینان پاشا لە نێوان ساڵانی ١٥٥٠ بۆ ١٥٥٧ بنیاتیناوە وەک ڕێزلێنانێک بۆ سوڵتان سولەیمانی قانوونی، و بە یەکێک لە نموونەکان دادەنرێت لەسەر بیناسازیی عوسمانی کلاسیک کە دەکەوێتە قەراغی دەربەندی بۆسفۆر لە ناوچەی سولەیمانیە، هەروەک چۆن سینان داهێنانی کردووە لە ئەندازیاری دەنگەکان لە ناوەوەی مزگەوتەکە، هونەری بیناسازی تێکەڵ کردووە لەگەڵ چەندین هێما و بەروار کە پەیوەندیان بە سوڵتان سولەیمانەوە هەبووە، لە دیارترینیان کە مزگەوتەکە ٤ منارە و ١٠ بەڵکۆنەی هەیە، بۆ ئاماژەکردن بەوەی کە سوڵتان سولەیمانی قانوونی چوارەم سوڵتانە کە دەسەڵات بگرێتە دەست لە دوای فەتحکردنی ئیستەنبووڵ، دەیەمین سوڵتانە لە ناو سوڵتانەکانی دەوڵەتی عوسمانی

مزگەوتی ئەیوب سوڵتان

مزگەوتی سوڵتان ئەیوب کە دەکەوێتە نزیک ناوچەی سەدەی ئاڵتوونی لە بەشی ئەوروپی لە شاری ئیستەنبووڵ بە یەکەمین مزگەوت دادەنرێت کە لە دوای فەتحکردنی ئیستەنبووڵ دروستکرابێت، سوڵتان محەمەد فاتح لە ساڵی ١٤٥٨ فرمانی کرد بە دروستکردنی مزگەوتێک لە نزیک گۆڕی هاوەڵی پێغەمبەر ئەبی ئەیوبی ئەنساڕی کە کاتێک مسوڵمانان گەمارۆی شاری قوستەنتیەیان دابوو شەهیدبوو، لە ساڵانی دواتر دا مزگەوتەکە ڕووخا، بە فرمانی سوڵتان سەلیمی سێیەم لە نێوان ساڵانی ١٧٩٨ بۆ ١٨٠٠ دووبارە بنیاتنرایەوە.

مزگەوتی ئۆرتاکۆی

مزگەوتی ئۆرتاکۆی یان کە بە ناوی (مزگەوتی مەجیدیەی گەورە) ناسراوە وەک هێمایەک دادەنرێت بۆ ناوچەی ئۆرتاکۆی و شاری ئیستەنبووڵ بەهۆی ئەوەی یەکێکە لە جوانترین مزگەوتەکانی تورکیا بە جوانی بیناسازی و شوێنە تایبەتەکەی کە دەکەوێتە سەر دەربەندی بسفۆر کە شێوەیەکی وادەدات کە لەسەر ئاو وەستاوە. ئەندازیاری بیناسازیی عوسمانی نیجووغووس بایلان بە فرمانی سوڵتان عەبدولمەجید لە ساڵی ١٨٥٣ لەسەر شێوازی تەلاری بارووکیە بنیاتیناوە، و لە دوو بەش پێکهاتووە، یەکەمیان بۆ خوداپەرستن و ئەوی دیکە شوێنی ئاهەنگ و بۆنەی سوڵتان بووە.

مزگەوتی دۆڵمەباهچە

هەر لە هەمان ئەو کاتەی کە کارەکانی بنیاتنانی مزگەوتی ئۆرتاکۆی بەردەوام بوو سوڵتان عەبدولمەجید فرمانی بە ئەندازیارەکەی بایلان کرد بە دروستکردنی مزگەوتێکی نوێ لە نزیک کۆشکی دۆڵمەباهچە لە ناوچەی کاباتاش لە بەشی ئەوروپیی شاری ئیستەنبووڵ.

ئەم مزگەوتە لە ڕۆژی هەینی ٢٣ی ئازاری ساڵی ١٨٥٥ کرایەوە کە بە ناوی (مزگەوتی دایکی سوڵتان)یش ناسرابوو.

مزگەوتی فاتح

لە کاتی باسکردنی کۆڵان و ناوچەی "فاتح" یەکەمین شت کە بە هزرتدا بێت مزگەوتی فاتحە کە لە ساڵی ١٤٦٣ بە فرمانی سوڵتان محەمەد فاتح دروستکراوە، گرنگیەکی مێژووی هەیە کە وای لێدەکات ببێتە یەکێک لە گرنگترین شوێنە ئاینیەکان لە ئیستەنبووڵ. لە کاتی دروستکردنیدا لە نەخۆشخانەیەک و قوتابخانەیەک و کتێبخانەیەک و گەرماوێک پێک هاتبوو، و ئێستا لە گۆڕەپانەکەی دا گۆڕی سوڵتانی عوسمانی محەمەد فاتح لەخۆ دەگرێ.

مزگەوتی ئەمینونوی نوێ

ئەم مزگەوتە دەکەوێتە ناوەڕاستی گۆڕەپانی ئەمینونو لە نزیک بازاڕی داخراوی میسڕی، بە دیزاینی بیناسازیە نایابەکەی و بەوەی کە بەسەر دەربەندی بۆسفۆر دا دەڕوانێت هەروەها بە نزیکی لە ناوچەی سەدەی ئاڵتوونی جیا دەکرێتەوە بە فەرمانی دایکی سوڵتان محەمەدی سێیەم لە ساڵی ١٥٩٧ دەست بە کارکردن بۆ دروستکردنی کراوە، بە مردنی سوڵتان بۆ ماوەی زیاتر لە نیو سەدە کارکردن تیایدا وەستاوە، لە ساڵی ١٦٦٥ دوای تەواوبوونی کراوەتەوە بە ڕووی خەڵک دا بۆ خوداپەرستن.

مزگەوتی عەرەب

لە سەرەتاکانی سەدەی چواردەهەم دوو قەشەی دوومینیکانی کەنیسەیەکیان بە ناوی کەنیسەی سان پاولۆ و سان دوومینیکو لە ناوچەی بێئۆغلۆ لە نزیک بورجی غەڵەتە دروست کردووە، لە دوای فەتحکردنی قوستەنتینیە کەنیسەکە گۆڕا بۆ مزگەوت ئەندازیاریی بیناسازیەکەی لەسەر شێوازی قووتی دروستکراوە و بورجە چوارگۆشەیەکەی کە پێشتر لە سەرەوەی کەنیسەکەدا هەبوو گۆڕدرا بۆ منارە، ئەم مزگەوتە کە چەند جارێک نۆژەنکراوەتەوە لە مزگەوتە بێهاوتاکانی ئیستەنبووڵ دادەنرێت و لە شێوازی بیناسازییدا هیچ مزگەوتێکی لێکچووی نییە.

مزگەوتی شاهزادە

مزگەوتی شاهزادە دەکەوێتە ناوچەی فاتح بە جۆرێک کە دەڕوانێتە سەر نیمچەدوورگەی ئیستەنبووڵی مێژووی، سوڵتان سولەیمانی قانوونی فەرمانی بە دروستکردنی مزگەوتێکی گەورە کرد وەک بیرەوەریەک بۆ یادی کوڕەکەی شازادە محەمەد کە لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، لە نێوان ساڵانی ١٥٤٤ بۆ ١٥٤٨ مزگەوتەکە دروستکرا، لە باخچەکەیدا گۆڕی کوڕەکەی سوڵتان سولەیمان شازادە محەمەد هەیە.


سەرچاوەکان



831 بینین