پشکنینی پڕۆجیسترۆن

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-12-31-23:20:00 - کۆدی بابەت: 7458
پشکنینی پڕۆجیسترۆن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پڕۆجیسترۆن (بە ئینگلیزی: Progesterone) یەکێکە لە هۆڕمۆنەکانی جەستەی خانمان، پڕۆجیسترۆن لە سوڕی هێلکەداناندا لە تەنی زەردەوە دەردەدرێت و وەستانی دەبێتە هۆی کەوتنە سەر خوێن، پشکنینی پڕۆجیسترۆن لە خانماندا بۆ زانینی ڕێژەی پڕۆجیسترۆنە لە جەستەی خانمەکەدا و زانینی کاتی هێلکەدانانە، پشکنین بۆ ئەم هۆڕمۆنە بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردێت، ئەم هۆڕمۆنە لە نیوەی دووەمی سوڕی مانگانەدا زیاتر بەرهەم دێت و بە درێژایی سوڕێکی مانگانە یەکسان نییە.

پشکنینی پڕۆجیسترۆن بۆچی دەکرێت؟

  • دواکەوتنی دووگیانی.
  • بەدواداچوون بۆ ئەوەی کە ئایا هێلکەدانان ڕوویداوە یاخود نا.
  • بەدواداچوون بۆ مەترسی لەبارچوون لەماوەی دووگیانیدا.
  • دەستکەوتنی زانیاری لەسەر دووگیانییەکی مەترسیدار.
  • بۆ دیاریکردنی دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان.

ئامادەکاری پێش وەختە بۆ پشکنینەکە

  • پێش ئەوەی پشکنینی پڕۆجیسترۆن بکەیت ئەگەر هەر دەرمانێک بەکاردەهێنیت دەبێت بە پزیشک بڵێیت و ئاگاداری بکەیتەوە، چونکە کۆمەڵێک دەرمان وەک ڕوونکەرەوەکانی خوێن و تەواوکەرە ماددە خۆراکییەکانی پڕۆجیسترۆن و دەرمانی دژەدووگیانی هەموو ئەمانە کاریگەری دەخەنە سەر ئەنجامی پشکنینەکە.
  • پزیشک نموونەی خوێنت لێ وەردەگرێت و دەینێریت بۆ پشکنین.
  • ڕێژەی پڕۆجیسترۆن دەکرێت تەنانەت لە یەک ڕۆژیشدا گۆڕانکاری زۆری تێدا ڕووبدات کە دەبێتە هۆی دەستکەوتنی ئەنجامی نائاسایی لە پشکنینەکەدا.

ڕێژەی ئاسایی ئەنجامی پشکنینی پڕۆجیسترۆن

  • ئەو خانمانەی کە کەوتوونەتە تەمەنی نائومێدی و یاخود لە سەرەتای دەستپێکی سوڕی مانگانەدان ڕێژە ئاساییەکەی ١ نانۆگرام لەسەر میلیلیترە.
  • ژنان لە لە ناوەڕاستی سوڕی مانگانەدا ڕێژەی پڕۆجیسترۆنیان دەبێت ٥ بۆ ٢٠ نانۆگرام لەسەر میلیلیتر بێت.
  • بۆ ژنانی دووگیان لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا ڕێژەکەی ١١.٢ تاکوو ٩٠ نانۆگرام لەسەر میلیلیتر بێت.
  • بۆ ژنانی دووگیان لە سێ مانگی دووەمی دووگیانیدا ڕێژەکەی دەبێت ٦/٢٥ بۆ ٤/٨٩ نانۆگرام لەسەر میلیلیتر بێت.
  • بۆ ژنانی دووگیان لە سێ مانگی سێیەمی دووگیانیدا ڕێژەکەی دەبێت ٤٢.٥ بۆ ٤٨.٤ نانۆگرام لەسەر میلیلیتر بێت.

ئەنجام

  • لێکدانەوە بۆ ئەنجامی پشکنینی پڕۆجیسترۆن بەپێی، جیناتی نەخۆشەکە، تەمەنی، ئەوەی کە دووگیان بێت یاخود نا و لە سوڕی مانگانەدا بێت یاخود لە سوڕی مانگانەدا نەبێت، چونکە لە سەرەتای سوڕی مانگانەدا ڕێژەی هۆڕمۆنی پڕۆجیسترۆن دادەبەزێت و چەند ڕۆژێک دوای هێلکەدانان ڕێژەی هۆڕمۆنەکە زیاد دەکات و دواتر دووبارە کەم دەکاتەوە مەگەر ئەوەی کە خانمەکە دووگیان ببێت، هەروەها ئەگەر دووگیان بیت بە دووانەوە یاخود زیاتر ڕێژەی پڕۆجیسترۆن زیاتر دەکات، ڕێژەی ئەم هۆڕمۆنە بە نانۆگرام لەسەر میلیلیتر دەپێورێت.
  • ڕێژەی پڕۆجیسترۆن بە شێوەیەکی ڕێکوپێک گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکە ئەوە پیشان بدات کە پڕۆجیسترۆن بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لە مانگێکدا زیاد یاخود کەم ناکات واتە هێلکەدانان ڕووینەداوە و یاخود ناڕێکییەک ڕوویداوە و ئەمەش ئەگەری دووگیانی  قورستر دەکات.

ڕێژەی کەمی پڕۆجیسترۆن پەیوەندی بەوەوە هەیە کە پشکنینەکە لە چ کاتێکی سوڕەکەدا کراوە، ئەگەر پشکنینەکە ئەوە دەربخات کە ڕێژەی هۆڕمۆنەکە لە ئاستی ئاسایی خۆی کەمترە ئەوا هۆکارەکەی ئەمانەی خوارەوەیه:

ئەگەر پشکنینەکان ئەوە دەربخەن کە پڕۆجیسترۆن لە ئاستی ئاسایی بەرزتر بێت ئەوا هۆکارەکەی ئەمانەی لای خوارەوەیە:

  • دووگیانی بە منداڵێکەوە یاخود دوو منداڵەوە.
  • کیسی هێلکەدان.
  • دووگیانی هێشوویی.
  • کاریگەری خراپی هەیە لەسەر ڕژێنەکانی سەر گورچیلەکان.
  • شێرپەنجەی هێلکەدان.


سەرچاوەکان



773 بینین