گرنگترین فەیلەسوفە مسوڵمانەکان

له‌لایه‌ن: - ڕێژین محەمەد - به‌روار: 2022-01-01-14:48:00 - کۆدی بابەت: 7462
گرنگترین فەیلەسوفە مسوڵمانەکان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

زانست لە سەردەمی ئیسلامییەکان بە شێوەیەکی مەزن پێشکەوت، زۆرێک لە زانا مسوڵمانەکان جێدەستیان جێهێشتووە لە بواری شارستانی و زانستی لە هەردوو جیهانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایی، لە بەناوبانگترین ئەو زانستانەی کە لە سەدە ئیسلامیەکان درەوشایەوە زانستی فەلسەفە بوو، ئەم زانستە لەسەر دەستی باشترین زانا مسوڵمانەکان گەورە کراوە کە کێبڕکێیان لەگەڵ فەلسەفەی یۆنانی کردووە بە بیر و ڕا، نووسین و لێکۆڵینەوەکانیان.

گرنگترین فەیلەسوفە مسوڵمانەکان

ئیبن خەلدون

ناوی عەبدولڕەحمانی کوڕی محەمەدی کوڕی حەمدی کوڕی خەلدونی کوڕی ئەبو زەیدە، بەوەی مێژوونووس و فەیلەسوفێکی عەرەبی یۆنانیە دەناسرێت، لە ساڵی ١٣٣٢ زاینی لە تونس لەدایکبووە، لە ساڵی ١٤٠٦ زاینی کۆچی دوایی کردووە، دامەزرێنەری زانستی فەلسەفەی مێژووە، کە لەڕێگایەوە زانرا مێژوو تەنها گێڕانەوەی ڕووداوە مێژووییەکان نییە، بەڵکو پێویستە پابەند بێت لەسەر شیکردنەوە، لێکۆڵینەوە و دەرکردنی یاساکان، دەبێت ئاماژە بەوە بکەین کە ئیبن خەلدون بووە جێی ڕێزگرتنی ڕۆژئاوا، بەهۆی تواناکانی لە وەرگێڕانی مێژووی ئیسلامی و تۆمارکردنی، ئەمە سەرەڕای فەلسەفەکەی، هەروەها یەکەم کەس بووە کە زانستی کۆمەڵناسیی نوێی دامەزراندووە، چەندین سەرکەوتنی هەبووە لە زانستی پەروەردە، ئیبن خەلدون دەڵێت زانست بۆ دوو بەش دابەش دەبێت، ئەوانیش: زانستی گواستنەوە، و زانستی هزریی، لە بەناوبانگترین نوسراوەکانی، (پێشەکی ئیبن خەلدون)، کە لە ساڵی ١٣٧٧ زاینی نووسیویەتی، کە تیایدا باس لە هەموو شتێک دەربارەی مێژوو، سیاسەت، شەریعە، ئابووری، کۆمەڵناسی، بنیاتکاری، پزیشکی و پێشکەوتنی گەلان دەکات.

ئەبو نەسڕ محەمەد فەرابی

ناوی ئەبو نەسڕ محەمەدی کوڕی ئۆزلغ فەرابییە، لە ساڵی ٨٧٤ـی زاینی لە تورکستان لەدایکبووە، لە ساڵی ٩٥٠ـی زاینی کۆچی دوایی کردووە، بەهۆی سەرکەوتنی لە سیاسەت، فەلسەفە، ڕەوشت، میتافیزیک و تیۆری زانین، بۆیە فەلسەفەکەی لەسەر باوەڕبوون و دڵنیایی دروست دەبێت، هەروەها فەلسەفەی ئەفڵاتون کاریگەری لەسەری هەبووە، تیۆرییەکی تایبەت بە خۆی هەبووە کە باس لە هەبوون دەکات، ناوەڕۆکەکەی دەڵێت بوونەکان ئەگەری هەبوونیان هەیە، بەڵام یەک بوون پێویستە هەبێت، زۆر نووسراو هەیە کە خۆرهەڵاتناسی ئەڵمانی ستیشنیدەر لە یەک بەرگ دا کۆیکردونەتەوە، دواتر وەڕگێڕدراوە بۆ سەر زمانی لاتینی.

ئیبن ڕوشد

ئیبن ڕوشد ناوی ئەبو وەلیدی محەمەدی کوڕی ئەحمەدی ڕوشدە، فەیلەسوفێکی ئەندەلوسیە، لە ساڵی ١١٢٦ زاینی لە قوڕتوبە لەدایکبووە، لە ساڵی ١١٩٨ زایینی کۆچی دوایی کردووە، فەلسەفەکەی پشتی بە پێویستی نەبوونی هیچ دژایەتیەک لە نێوان ئاین و فەلسەفە بەستووە، هەروەها باوەڕی هەیە کە دوو جۆر لە زانینی ڕاستی هەیە، جۆری یەکەم پشتی بەستووە بە ئاینێک کە ئەویش پشتی بە باوەڕێک بەستووە، کە ناتوانرێت پوختبکرێتەوە، بەڵام جۆری دووەم فەلسەفەیە، باوەڕی بە هەتاهەتایەتی گەردوون هەیە، هەروەها باوەڕی هەبووە بەوەی کە ڕۆح دابەشکراوە بۆ دوو بەش، ئەوانیش: بەشی خوایی، و بەشی کەسی، تیۆری ئەفڵاتون دەربارەی ڕەوشت کاریگەری لەسەر ئیبن ڕوشد هەبووە، کە دەڵێت چاکە بنەڕەتیەکان بریتین لە دادپەروەرێتی، دانایی، داوێنپاکی و ئازایەتی، زۆرێک لە نووسراوەکانی بە ناوازەی جیادەکرانەوە.

یەعقوب کوڕی ئیسحاق کەنەدی

ناوی ئەبوو یوسف یەعقوب کوڕی ئیسحاق کەنەدییە، فەیلەسوفێکی عێراقیە لە کووفە لە ساڵی ١٨٥ کۆچی لەدایکبووە، و لە ساڵی ٢٥٦ کۆچی کۆچی دوایی کردووە، بە نازناوی باوکی فەلسەفەی عەرەبی ناسراوە، یەعقوب کوڕی ئیسحاق بە دەرووناسی، و قسەکردن، و فەلسەفە ناسراوبوو، لە یەکەمین فەیلەسوفە مسوڵمانەکان بوو، بەهۆی سەرکەوتنە گەورەکانی لە ناساندنی عەرەب و مسوڵمانان بە فەلسەفەی یۆنانی و هیلەنستی بەناوبانگ بووە، و چەندین وەرگێڕاوی فەلسەفی هەبووە لە یۆنانیەوە بۆ عەرەبی، فەلسەفەکەی پشتی بەستووە بە پەیوەستبوونی بە زانستە ئیسلامی و ئاینیەکانەوە.

ئیبن سینا

ناوی ئەبوو عەلی حسێن کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی سینایە، پزیشک و فەیلەسوفە، لە ساڵی ٩٨٠ زایینی لەدایکبووە، لە ساڵی ١٠٣٧ زایینی کۆچی دوایی کردووە، بە نازناوەکانی شەرەفی پاشا، شێخی سەرۆک و بیانووی حەق ناسراوە، بە تیۆری نەفس بەناوبانگ بووە، فەلسەفەی فەرابی لە باسکردنی هەبوونەکان و هەبوون کاریگەری لەسەری هەبووە.

ئیبن باجە

ناوی ئەبوبەکر محەمەد کوڕی یەحیا کوڕی سائغ کوڕی باجە ئەلتەجیبییە، لە سەرقستە لە ساڵی ٤٨٧ کۆچی لەدایکبووە، لە ساڵی ٥٣٣ کۆچی کۆچی دوایی کردووە، بە بەناوبانگترین ئەو فەیلەسوفانە دادەنرێت کە فەلسەفەی ئیبن ڕوشد کاریگەری لەسەریان هەبووە، فەلسەفەکەی پشت بە بنیاتنانی فەلسەفەیەکی عەقڵی دەبەستێت لەسەر بنەڕەت و یاسا سروشتی و بیرکارییەکان، هەروەها یەکەم فەیلەسوفی مسوڵمان بووە کە فەلسەفە و ئاینی جیاکردوەتەوە لە لێکۆڵینەوەکانی، بڕوای وا بووە کە مرۆڤ لەڕێگای بیرکردنەوە و زانست دەگات بە بەختەوەری. 

ئیبن هەیسەم

ناوی عەلی حەسەن کوڕی حەسەن کوڕی هەیسەمە، لە بەسڕە لە ساڵی ٩٦٥ زایینی لەدایکبووە، لە ساڵی ١٠٤٠ زایینی کۆچی دوایی کردووە، وەک زانا و فەیلەسوفێک ناسراوە، بەهۆی فەلسەفەی زانستی بەناوبانگ بووە کە دەڵێت شوێن بۆشاییەکی سێ دووریە لە نێوان ڕووە ناوەکیەکان دا، بە پێچەوانەیی فەلسەفەکەی ئەرستۆ کە دەڵێت شوێن بۆشاییەکی دوو دووریە لە نێوان ڕووە ناوەکیەکان کە جەستەیان پێکهێناوە.

ئەبوو حامدی غەزالی

ناوی ئەبوو حامد محمەد غەزالی توسی نیسابوری سۆفی شافعی ئەشعەرییە، وەک زانا و فەیلەسوفێک ناسراوە، لە ساڵی ١٠٥٨ زاینی لەدایکبووە، و لە ساڵی ١١١١ زاینی کۆچی دوایی کردووە، زانستی قسەکردن و فەلسەفەی خوێندووە تا بووە بە بەناوبانگترین فەیلەسوفەکانی سەردەمەکەی، گرنگی بە شیکردنەوەی ورد بۆ فەلسەفەی یۆنانی داوە، کە دابەشی کردووە بۆ چەند بەشێک، یەکەم زانای ئاینی بووە کە فەلسەفەی یۆنانی دابەش کردووە بۆ چەند بەشێک.

ئەبوو حەسەن عامری

ناوی ئەبوو حەسەن محەمەد کوڕی ئەبی زەر یوسف عامری نیسابورییە، لە ساڵی ٩١٢ زاینی لەدایکبووە، لە ساڵی ٩٩٢ زاینی کۆچی دوایی کردووە، یەکێکە لە فەیلەسوفەکانی سەدەی چوارەمی کۆچی، چەندین دەستکەوتی هەیە لە ڕەوشت و پەروەردە، لە زانستی باوەڕ و ئاینەکان، هەروەها یەکێکە لەوانەی كە بەهۆی فەلسەفەی عەقڵیەوە ناسراوە. 

ئیبن توفەیل

ناوی ئەبوبەکر محەمەد کوڕی عەبدولمەلیک کوڕی محەمەد کوڕی تەفیف قیسی ئەندەلوسییە، لە ساڵی ١١٠٥ زاینی لەدایکبووە، لە ساڵی ١١٨٥ زاینی کۆچی دوای کردووە، یەکێکە لە گرنگترین فەیلەسوف و بیرمەندەکان لە سەردەمی ئیسلامی ئاڵتونی، بە سەرکەوتنی لە زانستی قسەکردن بەناوبانگ بووە، بە ڕێبازی ئەفڵاتونی نوێ کاریگەر بووە، باوەڕی بە پەیوەستبوونی فەلسەفە بە ئاینەوە هەبووە.


سەرچاوەکان



1167 بینین