ئایا مەمکی پیاو سوودی هەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-01-08-23:40:00 - کۆدی بابەت: 7537
ئایا مەمکی پیاو سوودی هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

مەمکی پیاو

مەمک (بە ئینگلیزی: Breast) لە بەشی پێشەوەی سەر سنگن و لە خانمان و پیاوانیشدا بوونی هەیە، لە خانماندا دوو فەرمانی هەیە ئەویش بەشێکی سێکسیی جەستەی خانمانە و ڕۆڵی هەیە و لە کاتی جووتبووندا دەوروژێت، هەروەها دوای منداڵبوون شیر بەرهەم دەهێنێت بۆ منداڵ. مەمکی ژنان شێوەیەکی خڕ و بەرزی هەیە و مەمکی پیاوانیش شێوەیەکی تەختی هەیە و سەرگۆیەکانی پووچن و بۆشن.

سوودی مەمکی پیاو چییە؟

لە سەرەتای دووگیانی و گەشەکردنی کۆرپەلەوە، کۆرپەلەی نوێ وەک کچ گەورە دەبێت، تا ئەوکاتەی دوای ٦٠ـەم ڕۆژ کرۆمۆسۆمی Y دەست بە کارکردن دەکات و شێوەی کوڕ بە کۆرپەلە دەبەخشێت. کرۆمۆسۆمەکە کاتێک دەست بە کارکردن دەکات کە کۆرپەلە بووەتە خاوەنی سەرگۆی مەمک و شێوەی خۆی وەرگرتووە، بەڵام لەدوای دیاریکردنی ڕەگەزی منداڵەکەوە ئیتر گەشەکردنیان نامێنێت، مەگەر ئەوەی تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن ببن.

لەدوای شەشەم هەفتەوە جەستەی کۆرپەلە دەست دەکات بە دەردانی کۆمەڵێک هۆڕمۆنی نێرینەی وەک تێستێسترۆن و لەبەرئەمەش ئیتر شێوەی مەمکەکانی زۆر ناگۆڕێن تا کاتی تەمەنی پێگەشتن و پانبوونی سنگ و گۆڕانێکی کەم لە شێوەکەیان.

لە ڕاستیدا مەمکی پیاو هیچ سوود و فرمانێکی نییە. بەڵام لە چەند توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە مەمکی پیاویش هاندەرە بۆ زیادبوونی حەزی سێکسی لای پیاوان بە ڕێژەیەکی کەم، چونکە بەپێی توێژینەوەکە هەستەوەرەکانی سەر مەمکی پیاو بەڕێژەی %٥٢ بوونەتە هاندەری حەزی سێکسی لای پیاوان.


سەرچاوەکان



1682 بینین