کاریگەری کەمی خۆشەویستی لەسەر منداڵ

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-01-12-20:45:00 - کۆدی بابەت: 7578
کاریگەری کەمی خۆشەویستی لەسەر منداڵ

ناوه‌ڕۆك

کاریگەرییەکانی کەمی خۆشەویستی لەسەر منداڵ چییە؟

یەکێک لە پێویستییە سەرەکی و گرنگەکانی منداڵ هەستی سۆزدارییە، دەربڕینی خۆشەویستی بۆ منداڵ کارێکی گرنگە، منداڵ پێویستە هەست بکات کە دایک و باوک و کەسانی دەورووبەری لە دڵەوە خۆشیان دەوێت و پەسەندی دەکەن، دەرنەبڕینی هەستی خۆشەویستی بۆ منداڵ ئەم کاریگەرییانەی لەسەر دروست دەکات:

  1. زیان گەیاندن بە مێشک و جەستە: هەمووان دەزانن منداڵ پێویستی بە سۆز و خۆشەویستییە بەڵام ئەم سۆز و خۆشەویستییە تەنیا کاریگەری لەسەر لایەنی سۆزداری منداڵ نییە بەڵکو کاریگەری لەسەر مێشکیش هەیە، بەم دواییانە دەروونناسە ئەڵمانییەکان لە لێکۆڵینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە کە پەروەردەکردنی منداڵ بە شێوەیەکی دڵسۆزانە و میهرەبانانە یارمەتی بەهێزکردنی مێشک و پێگەیشتنی دەدات، مێشکی منداڵێک کە خۆشدەویسترێت یان خۆشەویستی پێ دەدرێت بە تەواوی جیاوازە لە مێشکی منداڵێک کە هەمیشە سەرزەنشت دەکرێت و هەڕەشەی لێ دەکرێت. 
  2. بوونی کێشە لە ناسینی هەستەکان: یەکێک لە کاریگەرییەکانی کەمی خۆشەویستی لە منداڵدا ئەوەیە کە ڕەنگە منداڵ تووشی کێشە ببێت لە ناسینی هەستەکانی خۆی، نەبوونی خۆشەویستی لەلایەن دایک و باوکەوە بۆ منداڵ بووەتە هۆی ئەوەی نەتوانن منداڵەکە فێر بکەن بە شێوەیەکی تەندروست هەستەکانی کۆنتڕۆڵ بکات و نیشانیان بدات، لە ئەنجامدا ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە منداڵان نەتوانن لایەنە بەهێز و لاوازەکانی خۆیان بناسن و دیاری بکەن. 
  3. تووڕەیی: لێکۆڵینەوەکان نیشانی دەدەن کە زۆربەی ئەو منداڵانەی تووڕە توندوتیژن، دایک و باوکێکی تووڕە و توندیان هەبووە، واتە منداڵەکانیان نەک تەنیا خۆشەویستییان لێ وەرنەگرتوون، بەڵکوو خوی تووڕەییان لە خێزانەوە وەرگرتووە.

    شێوازی خۆشەویستی دەربڕین بۆ منداڵ

    لە زەمینەی دەربڕینی خۆشەویستی بۆ منداڵ چەند شێوازێکی دیار هەیە کە پێکهاتوون لە قسەکردن، ڕەفتار و جێبەجێکردنی خواستەکانیان، هەروەها باوەشکردن، ماچکردن، یاریکردن لەگەڵی، هەڵبژاردنی هەر یەکێک لە شێوازەکان پەیوەستە بە دایک و باوک و کاریگەری هەیە لەسەر گەشەی منداڵ, یەکێک لە ڕێگاکانی پێدانی خۆشەویستی ئەوەیە کە لە کاتی بڕیاردانەکانیان بەرپرسیارێتی زیاتر بە خۆیان بدرێت بەم شێوازە نیشاندەدرێت کە ڕێز لە گەشەی کەسایەتیان دەگیرێت.


سەرچاوەکان



1032 بینین