دانانی خشتە بۆ دووگیانی بە منداڵی کچ

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2022-01-16-23:50:00 - کۆدی بابەت: 7616
دانانی خشتە بۆ دووگیانی بە منداڵی کچ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بوونی منداڵ نیعمەتێکە لەلایەن خوداوە هەر ڕەگەزێک بێت گرنگ ئەوەیە کە تەندروست بێت، بەڵام هەندێک کات دایک و باوک پێیان خۆشە کاتێک دەبنە خاوەن منداڵ کچیان ببێت و بەمەش بە دوای ڕێگایەکدا دەگەڕێن تاکوو بتوانن کچیان ببێت، پزیشک دەتوانێت خشتەیەک دابنێت بۆ ئەم مەبەستە کە بەندە لەسەر خۆراکی هەردوو هاوسەرەکە و شێوازی جووتبوون چەند هۆکارێکی دیکە.

دانانی خشتە بۆ دووگیانی بە منداڵی کچ

کاتی هێلکەدانانت بزانە

زۆرێک لە خانمان لەو باوەڕەیەدان کە کاتی هێلکەدانان ١٤ـەیەم ڕۆژی سوڕی مانگانەکەیانە بەڵام ئەمە تەنها بۆ کۆمەڵێک خانم گونجاوە و تەنها بۆ ئەوانەیە کە سوڕی مانگانەیان ٢٨ ڕۆژە کە هەر خانمێک سوڕی مانگانەکەی ئەوەندە ڕۆژ بوو هێلکەدانانی دەکەوێتە ڕۆژی ١٤ـەهەمەوە، زۆرینەی خانمان سوڕی مانگانەکەیان لە نێوان ٢١ بۆ ٣٥ ڕۆژە و کاتی هێلکەدانانەکەش جیاوازە، ڕێگای زۆر هەیە بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هێلکەدانانت، بەڵام باشترین ڕێگا ئەوەیە کە ڕۆژانە پلەی گەرمی ناو جەستەی خۆت بگریت و هەروەها ڕێژەی خەستی دەردراوەکانی زێ و بڕی هەستیاریت بزانیت، پێویستە نزیک لە کاتی هێلکەدانان یاخود دوای ئەوە جووتبوون ئەنجام نەدەن.
هەوڵبدەن لە ڕۆژی چوارەم، سێیەم یان دووەمی پێش هێلکەدانان جووتبوون ئەنجام بدەن و نابێت زۆر نزیک لە هێلکەدانان و یاخود ڕاستەوخۆ دوای هێلکەدانان جووتبوون بکرێت، کۆمەڵێک بەڵگە ئەوە نیشان دەدەن کە سپێرمی کوڕ بچووک و لاوازن و ئەگەر جێگاکە لەباربێت خێرا دەگەن بە هێلکەکە و دەیپیتێنن، و سپێرمی کچ بەهێزترە و بەڵام هێواشترە، ئەگەر چەند ڕۆژێک پێش هێلکەدانان جووتبوون ئەنجام بدەیت ئەگەری زۆرە کە سپێرمی کوڕ پێش گەیشتنی بە هێلکەکە بمرێت و لە ئەنجامدا سپێرمی کچ بەهێزترە و بەرگ دەگرێت و زووتر دەگات، هەروەها دەبێت سێ یان چوار ڕۆژ دوای هێلکەدانان چاوەڕێ بکەیت ئینجا جووتبوون ئەنجام بدەیت چونکە نابێت سپێرمی پیاو بخەیتە ناو منداڵدانەوە.

نەبوونی جووتبوونی قووڵ

ئەو شێوازە جووتبوونەی کە هەڵیدەبژێریت کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر ڕەگەزی منداڵ، کاتێک کە سپێرمی کوڕ لاواز و خێرایە باشترین ڕێگا بۆ بوون بە خاوەن کچ ئەوەیە کە وابکەیت سپێرمی کوڕ درەنگتر بگات و کاتێک بەم ڕێگەیەدا دەڕوات سپێرمەکە بمرێت، شێوازی ڕوو بە ڕوو، جووتبوون لەسەر لا کە پیاوەکە لە دواوە بێت، جووتبوونێک خانمەکە لە سەرەوە بێت، ئەمانە ئەو شێوازی جووتبوونانەن کە ئەگەری دووگیانی بە کچ زیاد دەکەن، جووتبوونی ڕوبەڕوو سپێرم دەکاتە ناو خوارەوەی زێ کە ناوچەیەکی زۆر ترشە و ماوەیەکی دوورودرێژتری دەوێت بۆ گەیشتن بە منداڵدان، بەڵام سپێرمی کچ هێواشتر و بەهێزترە و بەرگەی ترشێتییەکە دەگرێت و لەم کێبڕکێیەدا سپێرمی کچ دەیباتەوە، بەگشتی هەر جووتبوونێک تێیدا جووتبوونەکە زۆر قووڵ نەبێت ئەگەری منداڵی کچ زیاترە.

وازهێنان لە گەیشتن بە ئۆرگازم

واباشترە خانمان لە کاتی جووتبووندا نەگەن بە ئۆرگازم تاکوو ئەگەری منداڵی کچ زیاتر ببێت، چونکە ئەگەر خانمان بگەن بە ئۆرگازم وەک یارمەتیدانێکە بۆ سپێرمی کوڕ کە بگەن بە هێلکە، واباشترە کە پێش جووتبوون مێردەکەت جەستەی گەرم بێت، بۆیە گرنکە پێش ئەوە گەرماوێکی گەرمی کردبێت.

لەبەرکردنی شۆڕتی کورت

واباشترە ئەو پیاوەی کە دەیەوێت ببێتە خاوەنی منداڵی کچ شۆڕتی کورت لەپێ بکات واتە هەمان شۆڕتی حەوتی، چونکە تاکوو ئەندامی نێرینەی نزیکتر بێت لە جەستەی ئەو ناوچەیە گەرمتر دەبێت و شانسی سپێرمە کوڕەکان کەمتر دەبێتەوە.

جووتبوونی زۆر

واباشترە هەفتانە ژمارەی جووتبوونەکان زیاد بکەن بۆ ئەوەی ئەگەری منداڵبوونی کچ زیاتر ببێت، نابێت جووتبوونەکە زۆر قووڵ بێت و ڕۆشتنە ناوەوەی تەواو ڕووبدات، واباشە ئەندامی نێرینەی پیاوەکە بەتەواوی و قووڵی نەچێتە ناو زێی خانمەکەوە.

خۆراک

هەروەها خۆراک کاریگەرییەکی زۆری هەیە لەسەر ڕەگەزی منداڵ و پەیڕەوکردنی خشتەیەکی خۆراکی تایبەت یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ئەگەری منداڵبوونی کچ زیاتر بکات، و کۆمەڵێک ماددەی خۆراکی لە ژەمەکاندا بەکاربهێنیت و لە کۆمەڵێکی تر دووربکەویتەوە

ئەو ماددە خۆراکیانەی کە ئەگەری دووگیانی بە منداڵی کچ زیاد دەکەن

مەگنسیۆم و کالسیۆم 

بۆ ئەوەی ئەم دوو ماددەیەت دەست بکەوێت واباشە ئەمانە بخۆیت، ماست، تۆفو (خواردنێکی چینییە بە کڵۆکردنی شیری سۆیا دروست دەکرێت)، سپێناخ، کەلەرم، بڕۆکلی، بادەم، نیسک، زۆرینەی سەوزەواتەکان زۆر گرنگە بخورێن.

دوورکەوتنەوە لە زۆر خواردنی خوێ

پێویستە ئەو ماددانەی کە پۆتاسیۆم و خوێی زۆریان تێدایە لێی دوووربکەونەوە وەک، گۆشت، نان، شیرینی، زەیتوون، پەتاتە.

دوورکەوتنەوە لە خۆراکە ماددەی تفت

خواردنە تفتەکان ئەگەری منداڵبوونی کچ کەمتر دەکەنەوە بۆیە واباشترە نەخورێن، کۆمەڵێک میوە هەن کە ڕێژەی تفتێتییان زۆرە وەک: مۆز، کشمیش، هەروەها سەوزەواتی وەک، پەتاتە، لۆبیا.

خواردنی میوە و سەوزانەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین C

ئەو میوە و سەوزانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C ئەمانەن، پرتەقاڵ، هەنار، شلیک، ترێ، ئەم میوانە ڕێژەی تفتێتی منداڵدان زیاد دەکەن و بەمەش یارمەتی گەیشتنی سپێرمی کچ دەدەن بە منداڵدان، هەروەها سەوزەواتی وەک، کاهوو، سپێناخ، کەلەرم، بڕۆکلی، زۆر گرنگ بۆ بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستە.

دوورکەوتنەوە لە چای نەعنا

ڕاستە کە چای نەعنا زۆر گرنگە و دەوڵەمەندە بە ڤیامین A, C, B12 و فۆلیک ئەسید، هەموو ئەمانە وادەکەن کە جووڵەی سپێرمەکانی پیاو زیاتر بکات و بەمەش سپێرمی کوڕ خێراتر دەبێت و ئەگەری دووگیانی بۆ کوڕ زیاتر دەبێت.

خواردنەوەی قاوە

زۆرێک پێیان وایە کە خواردنەوەی قاوە لەماوەی دووگیانیدا یاخود پێش دووگیانی تەندروست نییە، بەڵام قاوە وادەکات کە ڕێژەی ترشێتی زۆر ببێت و بەمەش ئەگەری ڕەگەزی کچ زیاتر دەکات، بۆیە واباشترە ڕۆژانە لە دوو کوپ قاوە زیاتر نەخۆیتەوە.

 

 


سەرچاوەکان

17964 بینین