زانکۆی کوینزلاند

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-01-22-23:00:00 - کۆدی بابەت: 7672
زانکۆی کوینزلاند

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زانکۆی کوینزلاند (بە ئینگلیزی: The University Of Queensland)، زانکۆیەکی توێژینەوەی گشتییە کە دەکەوێتە شاری بریسبنی پایتەختی ویلایەتی کوینزلاند، بە دووەم باشترین و بەناوبانگترین زانکۆ دادەنرێت لە سەرانسەری ئوستراڵیادا، لە ساڵی ١٩٠٩ لەلایەن پەرلەمانی کوینزلاندەوە بڕیار بۆ دروستکردنی دەرچووە و لە ساڵی ١٩١١ تەواوکراوە و خوێندن تیایدا دەستیپێکردووە، کەمپ و دامەزراوەکانی زانکۆکە بە سەرانسەری ویلایەتی کوینزلاند و دەرەوەی ویلایەتەکەدا بڵاوبوونەوەتەوە، سەرەتا چەند بەشێکی دیاریکراو لە زانکۆکەدا هەبوون کە بریتی بوون لە بەشی بیرکاری، فیزیا، کیمیا، ئەندازیاری و مێژوو، لە ئێستادا زانکۆکە لە دە کۆلێج و شەش فاکەڵت پێکهاتووە، زانکۆکە دوو مۆزەخانەی تێدایە کە یەکێکیان هونەرییە و لە ساڵی ١٩٧٦ بنیادنراوە، مۆزەخانەی ئاڕ دی میلنس کە لە ساڵی ١٩٦٣ بنیادنراوە، هەروەها زانکۆکە خاوەنی کتێبخانەیەکی گەورەیە کە لە ساڵی ١٩١٠ دامەزراوە و لە ١١ لقی سەرەکی پێکهاتووە، زانکۆی کوینزلاند ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی" EDX "ـە و ئەندامی پێشەنگی گروپی Group Of Eightـە و ئەندامی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی زانکۆی "پاسیفیک ڕایم"ـە، زانکۆی کوینزلاند لەلایەن کۆلێج و بەشەکانییەوە بڕوانامەی ماستەر، بەکالۆریۆس و دکتۆرا دەبەخشێت بە خوێندکارەکانی، هەروەها زانکۆکە براوەی دوو خەڵاتی نۆبڵە.

کۆلێجەکانی زانکۆی کوینزلاند

زانکۆی کوینزلاند لە دە کۆلێج پێکدێت کە دیارترینیان ئەمانەن:

  • کۆلێجی کڕۆم وێڵ: ئەم کۆلێجە لە ساڵی ١٩٥٠ دامەزراوە و لە پێنج باڵەخانە پێکهاتووە، سەرەتا کۆلێجەکە تەنها تایبەت بوو بە خوێندکارانی ڕەگەزی نێر بەڵام دواتر لە ساڵی ١٩٧٣ خوێندکارانی ڕەگەزی مێ توانییان بەشداربن و بخوێنن.
  • کۆلێجی دەچسن: ئەم کۆلێجە لە ساڵی ١٩٣٧ دامەزراوە و یەکێکە لە ئەو کۆلێجانەی کە تەنها تایبەتە بە خانمان و ساڵانە بە نزیکەیی ٢١٠ خوێندکار تێیدا دەخوێنن.
  • کۆلێجی ئیمانوێڵ: کۆلێجێکی پەروەردەیی تێکەڵاوە و لە ساڵی ١٩١١ دامەزراوە و ساڵانە نزیکەی ٣٤٠ قوتابی تێیدا دەخوێنن.
  • کۆلێجی گرەیس: ئەم کۆلێجە تەنها تایبەتە بە ئافرەتان و لە ساڵی ١٩٧٠ دامەزراوە و ساڵانە نزیکەی ١٨١ قوتابی تێیدا دەخوێنن.
  • کۆلێجی کینگ: کۆلێجێکی تێکەڵاوە و ساڵانە نزیکەی ٣٢٠ خوێندکاری کوڕ و کچ تێیدا دەخوێنن.
  • کۆلێجی ئێس تی جۆن: کۆلێجێکی پەروەردەیی تێکەڵاوە و لە ساڵی ١٩١١ لەلایەن قەشەیەکی خەڵکی ویلایەتی بریسبنەوە دامەزراوە.
  • کۆلێجی ئێس تی لیۆ: ئەم کۆلێجە تەنها تایبەتە بە خوێندکارانی ڕەگەزی نێر و مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی قەشەیەکی کاسۆلیکی ڕۆمانی کە لە ویلایەتی بریسبن نیشتەجێ بوو.
  • کۆلێجی ئافرەتان: کۆلێجێکە کە تەنها تایبەتە بە خوێندکارانی ڕەگەزی مێ.

پسپۆڕییەکانی زانکۆی کوینزلاند

زانکۆی کوینزلاند چەندین پسپۆڕی جیاواز لەخۆدەگرێت لەوانەش:

بەناوبانگترین دەرچووەکانی زانکۆی کوینزلاند

زانکۆی کوینزلاند لە سەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر دەرچووی هەبووە لە گشت بەشە جیاوازەکان و خوێندکارەکان بوونەتە کەسانی بەناوبانگی ئوسترالیا و دەرەوەی ئوسترالیا، وەک:

  • چارلز ئەیبڵ: جیگری سەروەزیرانی غینیای نوێ.
  • مایکڵ جۆن ئەهێرن: سەروەزیرانی پێشووی کوینزلاند لە ماوەی ساڵانی ١٩٨٧ بۆ ١٩٨٩.
  • جولیان ڕۆی: سەرۆکی ئەنجومەنی ئابووری ئوسترالیا و بەڕێوبەری جێبەجێکاری پێشوو و بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی بریسبن.
  • پیتەر ئارنسۆن: پارێزگاری پێشووی ویلایەتی کوینزلاند لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٣.
  • ڕیک باتێلینۆ: جێگری پارێزگاری بانکی یەدەگی ئوسترالی بۆ ماوەی ساڵانی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٢.
  • دامی کوینتن برایس: یەکەم پارێزگاری ژن لە ئوسترالیا.
  • ماکس لو: ئەندامی ئەنجومەنی سەروەزیرانی بەریتانیا بۆ زانست و تەکنەلۆژیا.
  • جیۆفری ڕوش: براوەی خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتی ئێمی.


سەرچاوەکان



364 بینین