تەلیسکۆپی گالیلۆ

له‌لایه‌ن: - دڵگەش حەسەن - به‌روار: 2022-01-28-15:41:00 - کۆدی بابەت: 7727
تەلیسکۆپی گالیلۆ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تەلیسکۆپی گالیلۆ (بە ئینگلیزی: Galileo Telescope) لە ساڵی ١٦١٠، گالیلۆ گالیلی گەردوونناسی ئیتاڵی بە بەکارهێنانی تەلیسکۆپێک کە خۆی دروستی کردبوو سەیری ئاسمانی دەکرد، ئەوەی ئەو تێبینی کرد بووە هۆی دروستبوونی شۆڕشێک لە بواری گەردوونناسی، تێگەیشتن و تێڕوانینی ئێمەی لەبارەی گەردوون گۆڕی، تەلیسکۆپی گالیلۆ نموونەیەکی سەرەتایی تەلیسکۆپی ڕووناکی شکێنەرەوەی هاوچەرخی ئێستا بوو، گالیلۆ هیچ هێڵکارییەکی نەبوو بۆ کارکردن، لەجێی ئەوە پشتی بە سیستمی تاقیکردنەوە و هەڵەی خۆی دەبەست بۆ بەدەستهێنانی شوێنی گونجاوی هاوێنەکان لە تەلیسکۆپەکەدا، ئاوێنەی تەلیسکۆپەکە هاوێنەی قۆقز و هاوێنەی ڕووچاڵی چاوەکەی لەسەر بوو (تەلسکۆپەکانی ئەمڕۆ دوو هاوێنەی قۆقز بەکاردەهێنن). گالیلۆ دەیزانی کە ڕووناکی تەنێک کە لە دووری هاوێنەیەکی قۆقز دانرابوو وێنەیەکی هاوشێوە لای بەرامبەری هاوێنەکە دروست دەکات، هەروەها دەرکەوت کە ئەگەر هاوێنەیەکی قۆقز بەکاربهێنێت، تەنەکە لەهەمان لای ئەو  هاوێنانەوە لە دوورەوە بجووڵێنرێت ئەوە هاوێنەکە گەورەتر لە تەنەکە دەردەکەوێت. کار و ڕێکخستنی زۆر و جیاواز بۆ ئەوە کراوە کە هاوێنەی قەبارە و دووری گونجاو لە یەکتر جیابکرێتەوە، تەلیسکۆپی گالیلۆ بە بەهێزترین شێواز و بە وردی بۆ چەندین ساڵ بنیادنراوە.

مێژووی تەلیسکۆپی گالیلۆ

بە شێوەیەکی سروشتی، تەلیسکۆپی گالیلۆ هەندێک پێشینەی مێژوویی هەیە, تەلیسکۆپە هێز نزمەکان بە نزیکەیی لەلایەن پسپۆڕانی بینایی ناسی پێشکەوتووەوە دروست کراون، بەڵام یەکەم جار بە هانس لیپرشی هۆڵەندی سپێردرا، ئەم تەلیسکۆپە سەرەتاییانە تەنها چەند جارێک دیمەنەکەیان گەورە کردووە.
وەک سەردەمی مۆدێرنی ئێمە، پیشەسازەکان بە خێرایی هەوڵیان دەدا بە داهێنانەکەیانەوە بازاڕەکە گۆش بکەن، بەڵام هاوڕێکانی گالیلۆ گالیلی حکومەتی خۆیان قایل کرد کە چاوەڕێ بکات، دڵنیایان کردنەوە کە گالیلۆ دەتوانێت دیزاینەکە باشتر بکات.
تەلیسکۆپی گالیلۆ هاوشێوەی ئەوە وابوو کە بە دوو چاویلکە سەیری شانۆگەرییەک بکەیت، ڕێکخستنێکی سادەی هاوێنەکان بۆ گەورەکردنی تەنەکان. یەکەم وەشان تەنها دیمەنەکەی باشتر کرد بۆ هێزی هەشتەم، بەڵام تەلیسکۆپەکە بە جێگیری پەرەی سەند. تەلیسکۆپەکە توانای گەورەکردنی دیمەنی ئاسایی بە ١٠ هێندە هەبوو، بەڵام بوارێکی زۆر تەسکی لە بینیندا هێشتبوویەوە. هەرچۆنێک بێت، ئەم توانا سنووردارە گالیلۆی نەوەستاند لە بەکارهێنانی تەلیسکۆپەکەی بۆ ئەوەی هەندێک چاودێری سەرسوڕهێنەری ئاسمانەکان بکات.

گالییلۆ تێبینی چی کرد؟

ئێوارەییەکی پاییز، گالیلۆ تەلیسکۆپەکەی خۆی بەرەو ئەو شتەی کە خەڵک پێی وابوو زۆر نەرمە و بە تەواوی وەک بەردی گەوهەر سافە، دەستنیشان کرد. سەیرکردنی پڕ لە سەرسامی ئەو کاتێک بوو کە بە قسەی خۆی" نایەکسان، زبر، پڕ لە کەلێن و دەرپەڕین" بوو. تەلیسکۆپی گالیلۆ هەڵەی خۆی هەبوو، وەک بوارێکی تەسکی بینین کە تەنها دەیتوانی نزیکەی چارەکێک لە خەپلەی مانگ نیشان بدات بەبێ دووبارە دانەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، شۆڕشێک لە گەردوونناسیدا دەستی پێکرد، چەندین مانگ تێپەڕی و تەلسکۆپەکە پەرەی سەند. لە ٧ـی کانوونی دووەمی ١٦١٠دا، ٣٠ تەلیسکۆپی نوێی بەهێزی بەرەو هەسارەی موشتەری ڕووتێکرد کە خۆی درووستی کردبوون و سێ ئەستێرەی بچووک و درەوشاوەی لە نزیک هەسارەکە دۆزیەوە، یەکێکیان بەرەو ڕۆژئاوا بوو، دووانەکەی دیکەیان بەرەو ڕۆژهەڵات بوون و هەرسێکیان لە هێڵی ڕاستدا بوون. ئێوارەی دواتر گالیلۆ جارێکی تر سەیری موشتەری کردەوە و بینی کە هەر سێ ئەستێرەکە لە ڕۆژئاوای هەسارەکە بوون، هێشتا لە هێڵی ڕاستدا بوون.
لە کاتێکدا گالیلۆ یەکەم ئەستێرەناس نەبوو کە تەلیسکۆپێک بەرەو ئاسمان بەکاربهێنێت، بەڵام یەکەم کەس بوو کە بە شێوەیەکی زانستی و پەیڕەوییانە ئەو کارەی کرد. نەک هەر ئەوە، بەڵکو ئەو تێبینییانەی کە لە کاتی چاودێرییەکانی خۆی تۆماری کردوون، و ئەو بڵاوکراوانەی کە دۆزییەوە کاریگەری شۆڕشگێڕانەی لەسەر گەردوونناسی و زۆر بواری تری زانست هەبوو.

تەلیسکۆپی گالیلۆ لە ئەمڕۆدا

ئێستا، دوای زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ، تەلیسکۆپی گالیلۆ هێشتا لە ژێر چاودێری بەردەوامی Istuto e Museo di Storia della Scienza (لە ساڵی ٢٠١٠ـەوە ناوەکەی کراوە بە موسیۆ گالیلۆ) لە ئیتاڵیا. مۆزەخانەکە پێشانگا لەسەر تەلەسکۆپی گالیلۆ و ئەو تێبینیانەی کە لەگەڵی تۆمار کراوە ئەنجام دەدات. پێشانگاکە پێکهاتووە لەو ئامێرە دەگمەن و بەنرخانە و ئەو هاوێنە بابەتییانەی کە لەلایەن گالیلۆوە دروستکراوە، هەروەها تاکە دوو تەلیسکۆپ کە لەلایەن گالیلۆ خۆیەوە دروست کراوە.
سەرەڕای ئەوەی کە ئێستا ئەستێرەناسان تەلیسکۆپی هێزی گەورەیان لەبەردەستدایە، بەڵام هێشتا زۆر کەس پێیان خۆشە وەک گالیلۆ بڕۆنە ڕێگای DIY (واتە خۆت ئەنجامی بدە. Do it Yourself).

هەندێک لە زانایان و گەردوونناسان هەمان کاریگەرییان هەبووە، گالیلۆ تەنانەت کەمتریش لەوان وەک پێشەنگی زانستەکان دادەنرێت، یان بیرمەندە شۆڕشگێڕەکان کە بۆ هەتا هەتایە تێگەیشتنی مرۆڤایەتییان لە ئاسمانەکان و شوێنەکەیان گۆڕیوە، تاکوو ئێستاش ئامێرەکە زۆر بەباشی پارێزراوە، چوار سەدەیە وەکوو بابەتی خوێندن و توێژینەوەکان پشتی پێدەبەستن و بە سەرچاوە دایدەنێن.


سەرچاوەکان

383 بینین