هێوەرژن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-02-12-23:17:00 - کۆدی بابەت: 7817
هێوەرژن

ناوه‌ڕۆك

هێوەرژن کێیە؟

هێوەرژن، براژنی مێرد یان ژنی هێوەر (بە ئینگلیزی: sister in law)، ناسناوی ئەندامێکی خێزانە لەدوای دوو کردەی هاوسەرگیری یان زیاتر دەبەخشرێت بە کەسێک. ئەو کەسە مێیە و دەبێتە ژنی هێوەری بووکێکی تر لە هەمان بنەماڵە.

شوێنی لەناو پەیوەندییەکاندا

س : مێ

ز : نێر

د : نێر (برای ز)

بۆ نموونە (س) شوو بە (ز) بکات و (ز) خاوەنی برایەک بێت بەناوی (د)، ژنی (د) دەبێتە هێوەرژنی کەسی یەکەم واتە (س). بەمەش واتە هێوەرژن دەبێتە ژنی برای مێردی بووک.

مەرج نییە ئەم ناسناوە بە هەموو کچێک ببەخشرێت چونکە بەپێی خێزانەکان دەگۆڕێت و ڕەنگە کەسی هاوژین بەتەنیا خۆی بێت و هیچ برایەکی نەبێت، ئەوکات بووک نابێتە خاوەنی هێوەر و هێوەرژن.

لە زمانەکانی تردا

لە زمانی ئینگلیزیدا هێوەرژن وشەی Sister in lawـی بۆ بەکاردەهێنرێت وەک زۆرێک لە پەیوەندییەکانی تر. لە زمانی کوردی هەریەک لە وشەکانی هێوەرژن، هەوگیان، هاوگیان، ژنی هێوەر و ژنی برای مێرد بەکاردێت.

لە زمانی فارسیشدا پێی دەوترێت (زن برادر شوهر).


سەرچاوەکان



875 بینین