فیفا ٢٢

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-02-17-23:30:00 - کۆدی بابەت: 7846
فیفا ٢٢

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

یاریی ئەلیکترۆنی فیفا ٢٢ (بە ئینگلیزی: FIFA 22) یارییەکی ڤیدیۆییی وەرزشی ئاست بەرزە و لەلایەن کۆمپانیای ئی ئەی ڤانکۆڤەرەوە دروست کراوە و کۆمپانیای ئەلیکترۆنیک ئارتس وەک زنجیرەی یارییەکانی فیفا بڵاوی کردووەتەوە. فیفا ٢٢ دەبێتە ٢٩ـەمین زنجیرەی یارییەکانی فیفا.

یارییەکە لە ١١ـی تەمووزی ٢٠٢١ ڕاگەیەنرا و بڕیاردرا کە لەسەر پلاتفۆڕمەکانی مایکرۆسۆفت ویندۆز، نینتێندۆ سویچ، پلەیستەیشن ٤، پلەیستەیشن ٥، Xbox One، Xbox Ceres X و Google Stadia کار بکات و لە یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بڵاوبوویەوە. ڕۆژی ٢٠ـی تەمووز لە یوتیوب شێوازی یارییەکە بڵاوکرایەوە و کیلیان مباپێ وەک یاریزانی بەرگی یارییەکە دەرکەوت.

تایبەتمەندییەکان

  • شێوازی فرەیاری ئۆنلاین لە فیفای ٢٢.
  • بۆ یەکەمین جار لە بەشی ڕاهێنەر دەتوانیت یانەی تایبەت بە خۆت دروست بکەیت و لۆگۆ و شێوازی تایبەتی پێ ببەخشیت و ببیتە خاوەنی تاکتیکی خۆت و یاریزانی تایبەت هەڵبژێریت و بەڕێوەی ببەیت.

لە یاریی فیفا ٢٢ زیاتر لە ٧٠٠ تیپ و ١٢٥ یاریگا لە ١٧ وڵاتی جیهانی دروست کراوە. هەریەک لە یۆڤانتۆس، ڕۆما، ئەتلانتا و لازیۆ بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ کۆمپانیاکە ڕێکنەکەوتوون بۆیە بە ناوی ڕاستی خۆیانەوە تۆمار نەکراون. زۆرێک لە یانەکان یاریگەی تایبەتی خۆیان تۆمار کراوە بەڵام بارسێلۆنا و بایرن میونخ مۆڵەتی یاریگای خۆیانیان نییە و لە یاریگای گشتیدا یاری دەکەن.

یارییەکە لە چاو یارییەکانی پێش خۆی خاوەنی دوو کۆمێنتاری نوێیە کە ستیوارت ڕۆبسۆن لە شوێنی لی دیکسۆن دانراوە و ئەلێکس سکۆت شوێنی ئالان ماکینالی پڕ کردووەتەوە.

دەنگدان

نمرەی گشتی
Metacritic (کۆمپیوتەر) 73/100
(پلەیستەیشن ٥) 78/100
(ئێکس بۆکس) 78/100
پێداچوونەوە
بڵاوکەرەوە نمرە
Game Informer 7/10
GameSpot 8/10
GamesRadar+
IGN 7/10[
(NS) 2/10
Nintendo Life (NS) 
Push Square
The Guardian

 


سەرچاوەکان



419 بینین