دوورگەی کۆتیساری

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2022-03-06-22:50:00 - کۆدی بابەت: 7936
دوورگەی کۆتیساری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دوورگەی کۆتیساری (بە ئینگلیزی: Kotisaari)، دوورگەیەکی زۆر بچووکه لە ڕووباری کێمیۆکی لە نزیک شاری رۆڤانیمی باکووری فینلاند. دەگووترێت ئەم دوورگە شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی سانتا کلاوسە. لە ئێستادا کەسی لێ ناژی، بەڵام سەرەڕای نەبوونی دانیشتوان لە دوورگەکەدا چەندین ئیش و کاری تێدا ئەنجام دراوە، لە کۆتایی ساڵی 1800کاندا دوورگەکە وەکوو بنکەیەک لەلایەن داربڕەکانەوە بەکار دەهێنرا. هەروەها لە ساڵانی 1980کاندا و بەهۆی دروستکردنی بارهەڵگرەکانەوە چیتر بەلەمەکانیان بەکار نەدەهێنا بۆ گواستنەوەی کۆلکەدارەکان، بەمەش بەکارهێنانی دوورگەکه وەکوو بنکەی داربڕەکان کۆتایی هات و چیتر داربڕەکان دوورگەکەیان وەکوو شوێنێکی پارێزراو بۆ کۆلکەدارەکانیان بەکار نەدەهێنا، کۆمپانیای لاپلاند سێفاریس لە مانگەکانی ئایار تا تشرینی یەکەم چەند گەشتێک بۆ گەشتیارانی دوورگەکە ڕێک دەخەن، هەروەها گەراجی بەلەمەکەیان گۆڕیووە بە میوانخانەیەک.


سەرچاوەکان



262 بینین