ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-17-23:35:00 - کۆدی بابەت: 7995
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران (بە ئینگلیزی: cooperation center of iranian kudistans political parties) کومیتەیەکی هاوکاریی پێکهاتوو لە پێنج حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستان، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانە. بەهۆی ناکۆکی لەسەر ئامانج و پرەنسیبەکانی ناوەندی هاوکاری، سازمانی خەبات لە دەهەمین کۆبوونەوە کە ئەو هێڵە گشتییانەی تێدا پەسەند دەکرا، بەشدار نەبوو ؛ چەمکەکانی فێدراڵیزم بۆ بەڕێوەبردنی سیستمی داهاتووی ئێران، سیکۆلاریزم و وتووێژ خاڵە ناتەباکان بوون، سازمانی خەبات تۆمەتی پێشێلکاری خستە باڵ ناوەند و بە هەڵوەشاوە ناوی برد، لێ ناوەندی هاوکاری ڕەتی کردنەوە و ڕای گەیاند چوار حیزبەکەی تر لە کاری خۆیان بەردەوامن.

دەستپێک

دوابەدوای خۆپێشاندانە بەربڵاوەکانی ساڵی ٢٠١٨ لە ئێران، پێنج حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (١٩ی بەفرانباری ١٣٩٦ی کۆچی هەتاوی) بۆ تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لێک کۆ بوونەوە، هەموو لایەنەکانی بەشدار جەختیان لەسەر دانیشتین و ئاڵوگۆڕی زیاتری بیروڕا سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد، لە درێژەدا ڕۆژی شەممە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٦ کۆچی هەتاوی) هەمان پێنج حیزب لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆ بوونەوە و پاش کاتژمێرێک گفتوگۆ، پێکهاتنی ناوەندی هاوکاریی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان ڕاگەیاند. ناوەندەکە لەو ڕۆژەوە بە فەرمی دەستی بە کارەکانی خۆی کرد. بنەما سەرەکییە سیاسسییەکانی ناوەندی هاوکاری بریتین لە:

ڕووخاندنی کۆماری کۆماری ئیسلامی ئێران

سێکۆلاربوون و دێموکراتیکبوونی پێکهاتەی سیاسیی داهاتووی ئێران و دەستەبەرکردنی مافە نەتەوایەتییەکانی خەڵکی کوردستان.

ناوەندەکە خاوەن دوو ئەرکە: ئەرکە سەرەکییەکەی هەوڵە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی و بەرەیەکی کوردستانی لە ڕۆژهەڵات، ئەرکەکەی دیکەشی هەڵوێستوەرگرتنە بەرامبەر بە بۆنەکان و ڕووداوە سیاسییە گرنگەکان لە ڕێگەی دەرکردنی بەیاننامە و ڕاگەیاندن.

کۆبوونەوەکان

یەکەم: ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (١٩ی بەفرانباری ١٣٩٦) لە سکرتێریای حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووەهم: ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٦) لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
سێهەم: ٦ی شوباتی ٢٠١٨ (١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٦) لە بنکەی سەرکردایەتیی سازمانی خەبات
چوارەم: ٤ی ئازاری ٢٠١٨ (١٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٦) لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
پێنجەمین: ٤ی نیسانی ٢٠١٨ (١٥ی خاکەلێوەی ١٣٩٧) لە بنکەی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
شەشەمین: ١٠ی ئایاری ٢٠١٨ (٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٧) لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
حەوتەمین: ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (١١ی پووشپەڕی ١٣٩٧) ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
هەشتەمین: ٧ی ئابی ٢٠١٨ (١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٧) لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات
نۆهەمین: ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (٧ی ڕەزبەری ١٣٩٧)
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (٣ی سەرماوەزی ١٣٩٧) لە بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (٧ی سەرماوەزی ١٣٩٧)یەکەمین کۆبوونەوەی نوێنەرانی حیزبەکان لە دەروەی وڵات
دەیەمین: ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٧) لە سکرتێریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
یازدەهەمین: ٣ی شوباتی ٢٠١٩ (١٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٧) لە سکرتێریای حیزبی دێموکراتی کوردستان
دوازدەهەمین: ٥ی ئازاری ٢٠١٩ (١٤ی ڕەشەمەی ١٣٩٧) لە سکرتێریای حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢٥ی نیسانی ٢٠١٩ (٥ی بانەمەڕی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٦ی تەممووزی (١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
سێزدەهەمین: ١٤ی ئابی ٢٠١٩ (٢٣ی گەلاوێژی ١٣٩٨) لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.
٣١ی ئابی ٢٠١٩ (٩ی خەرمانانی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی باڵای شاندەکانی ناوەند بە میوانداریی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨) کۆبوونەوەی باڵای شاندەکانی ناوەند
چواردەیەمین: ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٨) لە بارەگای ناوەدیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٨) لە بارەگای ناوەدیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
پازدەیەمین: ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (٢ی بەفرانباری ١٣٩٨) لە بارەگای ناوەدیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
شازدەیەمین: ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (١٧ی بەفرانباری ١٣٩٨) بە سەرپەرەستیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی شاندی باڵای ناوەند
٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠ (١ی ڕەشەمەی ١٣٩٨) کۆبوونەوە بۆ پرسی هەنگاوە کردییەکانی پێشمەرگە
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٨) کۆبوونەوەی شاندی باڵای ناوەند لە بنکەی کارگێڕیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
حەڤدەیەمین: ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (٢٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری بە شێوەی ئانلاین
١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (٢٤ی بانەمەڕی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری بە شێوەی ئانلاین
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (٣ی پووشپەڕی ١٣٩٩) کۆبوونەوی بەرپرسی ئەندامانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە دەرەوەی وڵات، لەم کۆنوونەوەیەدا بڕیار درا ناوەند لقەکەکانی خۆی لە وڵاتانی ئەرووپا، ئامریکا، کانادا و ئۆسترالیا دابمەزرێنێت.
١٦ی تەممووزی ٢٠٢٠ (٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٩) دوومین کۆبوونەوەی نیزامیی ناوەندی هاوکاری لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (١١ی خەرمانانی ١٣٩٩) لە بنکەی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری بە شێوەی ئانلاین
١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ (١١ی سەرماوەزی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری بە شێوەی ئانلاین
٢٦ی کانوونی دووەم (٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی وەفدی باڵای ناوەند بە شێوەی ئانلاین
٢٨ی کانوونی دووەم (٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩) لە ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران.
٤ی شوباتی ٢٠٢١ (١٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ئاسایی ناوەندی هاوکاری
١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (٢٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٩) کۆبوونەوەی ناوەند لە دەرەوی وڵات بۆ تاوتوێکردنی دەستبەسەربوونی چالاکوانانی کورد
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (١ی پووشپەری ١٤٠٠) لە ناوەندی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لەم کۆبوونەوەیەدا بەرپرسیارەتیی دەورەیی ناوەند درا بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
٣ی ئابی ٢٠٢١ (١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠) کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری بە شێوەی ئانلاین
٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (٢ی خەرمانانی ١٤٠٠) کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٠) کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاری
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (١ی ڕەزبەری ١٤٠٠) کۆبوونەوەی ڕێکخستنەکانی حیزبەکانی ئەندامی ناوەند بۆ ڕێکخستن لە ناوخۆی وڵات، باشووری کوردستان و دەرەوەی وڵات.

چالاکییەکان

داواکاریی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەمەڕ بێدەنگنەبوون لە بەرامبەر حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێن پەناهی لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨
بڵاوکردنەوەی بەیاننامە بەبۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ٢٠١٨
بڵاوکردنەوەی بەیاننامە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ١٧ی شوباتی ٢٠١٨
ئیدانەکردنی هێرشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر دەروێشەکانی گۆناباد لە ڕێکەوتی ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨
پشتیوانی لە مانگرتنی خەڵکی شارەکانی بانە و پیرانشار لە ڕێکەوتی ١ی ئازاری ٢٠١٨
ئیدانەی کردەوە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێکەوتی ٧ی ئازاری ٢٠١٨
پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنان لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠١٨
بانگەوازی ناوەند بە بۆنەی جێژنی نەورۆز ساڵ لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠١٨
پەیامی ناوەند سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەری ساڵ لە ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠١٨
پەیامی ناوەند بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٨ی شوباتی ٢٠١٨
پشتیوانیکردنی ناوەند لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی پارێزگای خووزستان لە ڕێکەوتی ٥ی نیسانی ٢٠١٨
بانگەوازی ناوەند بۆ مەحکوومکردنی پەسەندکردنەوی حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێن پەناهی لەلایەن دیوانی بەرزی وڵات لە ڕێکەوتی ١٣ی نیسانی ٢٠١٨
پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە ڕێکەوتی ٢٨ی نیسانی ٢٠١٨
پشتیوانیکردن لە مانگرتنی شۆفیرەکانی ماشێنی بارهەڵگر لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨
ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ئەگەری ئیعدامی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور لە ڕێکەوتی ٦ی تەممووزی ٢٠١٨
ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە بۆنەی بیست و نۆهەمین ساڵیادی تێرۆری عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێکانی لە ڕێکەوتی ١١ی تەممووزی ٢٠١٨
پەیامی هاوخەمی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ٢٧ هاووڵاتی کورد لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا، لە سنە لە ڕێکەوتی ١١ی تەممووزی ٢٠١٨
مەحکوومکردنی تۆپنارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان و شەهیدکردنی دوو پێشمەرگە لەلایەن ئێرانەوە لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠١٨
پەیامی پیرۆزبایی بۆ کۆچەر بیرکار بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی فیڵدز لە ڕێکەوتی ٣ی ئابی ٢٠١٨
بەڕێوەبردنی سێمینار بەبۆنەی ٢٨ی گەلاوێژ، سی و نۆهەمین ساڵوەگەڕی دەرکردنی فەتوای جیهاد دژ بە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠١٨
پەیامی ناوەند بەبۆنەی شەهیدبوونی چوار ژینگەپارێزانی شاری مەریوان، یەک لەوان شەریف باجوەر لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئابی ٢٠١٨
پەیامی ناوەند بەبۆنەی سی و نۆهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی فواد مستەفا سوڵتانی لە ڕێکەوتی ٣١ی ئابی ٢٠١٨
بانگەوازی ناوەند بۆ بەڕێوەبردنی مانگرتنێکی گشتی بۆ ئیدانەی کارەساتەکانی ١٧ی خەرمانان (هێرشی ١٧ی خەرمانان و زانیار مورادی، لوقمان مورادی، ڕامین حوسێن پەناهی)
سپاسنامەی ناوەند بەبۆنەی پێشوازیی خەڵک لە مانگرتنەکە لە ڕێکەوتی ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨
نووسینی نامە بۆ سەرۆکی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناوەرۆکی سنووردانان بۆ پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨
پەیامی پیرۆزبایی ناوەند بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبل ئاشتی لەلایەن نادیە موراد لە ڕێکەوتی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
بەڕێوەبردنی سێمنیاری کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
ڕاگەیەندراوەی ناوەند سەبارەت بە مانگرتنی گشتیی مامۆستای قوتابخانەکان لە ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
پەیامی ناوەند بەبۆنەی چلەی شەهیدانی ١٧ی خەرمانان لە ڕێکەوتی ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی یەک ساڵەیی دامەزراندنی لە ڕێکەوتی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
بەڕیوەبردنی سێمیناری کۆماری کوردستان سەرچاوەی ئیلهام بۆ بنیاتنانی داهاتوو لە ڕێکەوتی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان حەفتا و سێیەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩
ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان، چلەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی گەڵانی ئێران لە ڕێکەوتی ١١ی شوباتی ٢٠١٩
ناردنی نامە بۆ ڕێکخراوەی یوونێسکۆ بە ناوەرۆکی چاوەدێریی هەڵسوکەوتەکانی حوکمەتی ئێران و گوشارهێنان بۆیان لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩دا
بەڕێوەبردنی هەڵمەتی تویتەری بەبۆنەی ڕۆژی زمانی دایک
سپاسنامەی کومیتەی زمانی دایکیی ناوەند بە بۆنەی پێشوازیی بەربڵاوی چین و توێژەکان لەو بۆنەیە لە ڕێکەوتی ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩
بانگەوازی ناوەند بۆ بەڕێوەچوونی ئاهەنگی سەری ساڵ لەژێر ناوی نەورۆزی سەمای ئازادی لە ڕێکەوتی ٥ی ئازاری ٢٠١٩
پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنان لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠١٩
سپاسنامەی ناوەند بەبۆنەی بەڕێوەچوونی پڕشکۆی ئاهەنگی نەورۆز لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئازاری ٢٠١٩
پەیامی ناوەند بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، حەفتا و دووەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی قازی محەممەد و هاوڕێیانی لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩
بانگەوازی ناوەند بۆ بەهاناچوونی سێلاولێدراوانی باشووری ڕۆژاوای ئێران لە ڕێکەوتی ٣ی نیسانی ٢٠١٩
پەیامی ناوەند سەبارەت بە تێرۆریستناسینی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکەوتی ٩ی نیسانی ٢٠١٩
پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە ڕێکەوتی ٢٨ی نیسانی ٢٠١٩
پەیامی پیرۆزبایی بۆ نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆککۆماریی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٩
ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی سییەمین ساڵیادی تێرۆری عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێکانی لە ڕێکەوتی ١١ی تەممووزی ٢٠١٩
ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە تۆپارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵات لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ڕێکەوتی ١٢ی تەممووزی ٢٠١٩
پەیامی ناوەند بەبۆنەی چلەمین ساڵوەگەڕی دەرکردنی فەتوای جیهادی خومەینی دژ بە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٩ی ئابی ٢٠١٩
پەیامی ناوەند بەبۆنەی ٩ی خەرمانان، ساڵوەگەری شەهیدکردنی کاک فواد لە ڕێکەوتی ٣١ی ئابی ٢٠١٩
پەمانی ناوەند بە بۆنەی یەکەمین ساڵوەگەری کارەساتەکانی ١٧ی خەرمامان لە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩
مەحکوومکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوا لە ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
پەیامی ناوەند بە بۆنەی کۆچی دوایی عەبدولحەمید حاجی دەروێش لە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە هەڵبژاردنی شارەکانی سنە و سلێمانی لەلایەن یوونێسکۆوە وەک دوو شاری داهێنەری بواری مۆسیقا و وێژە لە ڕێکەوتی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
پشتیوانی ناوەند لە خۆپێشاندانەکانی عەرەب لە ئەهواز لە ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
پشتیوانی ناوەند لە خۆپێشاندانەکانی گرانبوونی بەنزین لە ئێران لە ڕێکەوتی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩
پەیامی هاودەردیی ناوەند بۆ گیان لەدەستدانی کۆڵبەرانی مەریوانی لە بەفر و سەرمادا لە ڕێکەوتی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩
بانگەوازی ناوەند بۆ ڕۆژی ٥ی بەفرانباری ١٣٩٨ بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی قوربانیانی دوایین خۆپێشاندانەکان لە ڕێکەوتی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩
بانگهێشتی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی پەرلەمانی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩
بەیاننامە ناوەند سەبارەت بە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لەلایەن ئێرانەوە و گیان لەدەستدانی دوازدە کوردی ناوی لە ڕێکەوتی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
بەیاننامە ناوەند سەبارەت بە لافاوی بەلۆچستان لە ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
بەڕێوەبردنی سێمینار بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، حەفتا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
پەیامی ناوەند بەبۆنەی بوومەلەرزەی باکووری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
بەیاننامە ناوەند بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ڕێکەوتی ١٠ی شوباتی ٢٠٢٠
ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی تەقەکردن لە کۆڵبەران لە ڕێکەوتی ١٧ی شوباتی ٢٠٢٠
بەڕێوەبردنی سێمینار بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠
بەیاننامەی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٠
بەڕێوەبردنی هەڵمەتی تویتەری بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ٢٠ لەسەر ٢١ی شوباتی ٢٠٢٠
سپاسنامە بۆ خەڵکی کوردستان و ئێران بەهۆی بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی پەرلەمان لە ڕێکەوتی ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠
پەیامی ناوەند لەمەڕ بوومەلەرزەی شاری کۆتۆل لە ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠
ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە نەخۆشیی کۆرۆنا و دۆخی زیندانەکانی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠
پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنان لە ڕێکەوتی ٦ی ئازاری ٢٠٢٠
پەیامی ناوەند بە بۆنەی جێژنی نەورۆز لە ڕێکەوتی نەورۆزی ٢٧٢٠ی کوردی
پەیامی ناوەند بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، حەفتا و سێهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی قازی محەممەد و هاوڕێیانی لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠
بانگەواز بۆ کەمپەینی پارێزەرانی ژیان بە درووشمی پێشمەرگانی سپی پۆش لە ڕێکەوتی ٩ی نیسانی ٢٠٢٠
ئیدانەی کردەوە تێرۆریستییەکان بۆ سەر شاری عەفرین لە ڕێکەوتی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠
پەیامی ناوەند بەبۆنەی ١٢ی جۆزەردان، ساڵوەگەڕی ئیعدامی پەنجا و نۆ لاوی مەهابادی بە دەستی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکەوتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
بانگەوازی ناوەند لەمەڕ سووتانی دارستانەکانی کوردستان لە ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە هێرشەکانی ئالانە لە ڕێکەوتی ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
مەحکوومکردنی ئیعدامی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور لە ڕێکەوتی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە شەهیدبوونی سێ ژینگەپارێز لە پاوە لە ڕێکەوتی ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠
ئیدانەی لە سێدارەدانی دوو لاوی کورد لە ڕێکەوتی ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٠
ئیدانەی سزای قورسی زارا محەممەدی لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠
ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە پەلاماری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات و باشوور لە ڕێکەوتی ٣ی ئابی ٢٠٢٠
پەیامی ناوەند بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلیل گادانی لە ڕێکەوتی ٦ی ئابی ٢٠٢٠
پەیامی ناوەند بەبۆنەی چل و یەکەمین ساڵوەگەڕی دەرکردنی فەتوای جیهادی خومەینی دژ بە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢٠
پەمانی ناوەند بە بۆنەی دووەمین ساڵوەگەری کارەساتەکانی ١٧ی خەرمامان لە ڕێکەوتی ٦ی ئەلوولی ٢٠٢٠
مەحکووم کردنی چۆڵکردنی زۆرەملیی گوندەکانی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە لە ڕێکەوتی ٢٦ی ئەلوولی ٢٠٢٠
پەمانی ناوەند بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلال مەلەکشا لە ڕێکەوتی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
بەیاننامەی ناوەند بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر لە ڕێکەوتی ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
پەیامی ناوەند بە بۆنەی کۆتایی هاتنی هەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە ڕێکەوتی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
ڕاگەیاندنی ناوەند سەبارەت بە دابەشکردنی پارێزگای سیستان و بەلۆچستان لە ڕێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠
ڕاگەیاندنی ناوەند سەبارەت بە ڕەشبەگیریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
بەیاننامەی ناوەند بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، حەفتا و دووەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
پەیامی ناوەند بەبۆنەی گیان لەدەستدانی پێنج کۆڵبەری کورد لە ڕێکەوتی ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
ڕاگەیاندنی ناوەند سەبارەت بە پروپاگەندەکانی ئێران دژ بە حیزبە کوردییەکان لە ڕێکەوتی ١ی شوباتی ٢٠٢١
بەیاننامە ناوەند بە بۆنەی ٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ڕێکەوتی ١٠ی شوباتی ٢٠٢١
ڕاگەیاندنی ناوەند لەمەڕ مووشەکبارانی شاری هەولێر لە ڕێکەوتی ١٦ی شوباتی ٢٠٢١
بڵاوکردنەوەی بەیاننامە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە ڕێکەوتی ٢١ی شوباتی ٢٠٢١
بەیاننامەی ناوەند سەباەرت بە ڕووداوەکانی سەراوانی بەلۆچستان لە ڕێکەوتی ٢٣ی شوباتی ٢٠٢١
پەیامی ناوەند بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژنان لە ڕێکەوتی ٨ی ئازاری ٢٠٢١
پەیامی ناوەند بەبۆنەی جێژنی نەورۆز لە ڕێکەوتی سەری ساڵی ٢٧٢١ی کوردی
ڕاگەیاندنی ناوەند سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١
پەیامی ناوەند لەمەڕ ڕێکەوتنامەی ٢٥ ساڵەی نێوان ئێران و چین لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١
پەیامی ناوەند بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، حەفتا و چوارەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی قازی محەممەد و هاوڕێیانی لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئازاری ٢٠٢١
پەیامی ناوەند بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەندامێکی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی ١٠ی نیسانی ٢٠٢١
پەیامی ناوەند بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران لە ڕێکەوتی ١ی ئایاری ٢٠٢١
بانگەوازی ناوەند بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران و شوڕای شار لە ڕێکەوتی ٧ی ئایاری ٢٠٢١
ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە گیان لەدەستدانی بێهزاد مەحموودی لە ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ناوچەی داڵاهۆ لە ڕێکەوتی ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ڕاگەیەندراوی ناوەند بە بۆنەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێران لەلایەن خەڵکی کوردستانەوە لە ڕێکەوتی ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
پەیامی ناوەند بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی ئێران لە ڕێکەوتی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ڕاگەیەندراوی ناوەند بە بۆنەی سی و دووهەمین ساڵیادی تێرۆری عەبدولڕەحمان قاسملوو و هاوڕێیەکانی لە ڕێکەوتی ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١
پشتیوانیکردن لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی پارێزگای خووزستان لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١
ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی تێرۆرکردنی مووسا باباخانی لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢١
ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە ئاڵوزییەکانی شاری نەغەدە لە ڕێکەوتی ٨ی ئابی ٢٠٢١
پەیامی ناوەند بەبۆنەی چل و دووهەمین ساڵوەگەڕی دەرکردنی فەتوای جیهادی خومەینی دژ بە کوردستان لە ڕێکەوتی ١٨ی ئابی ٢٠٢١
پەیامی ناوەند بەبۆنەی چل و دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی فواد مستەفا سوڵتانی لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئابی ٢٠٢١
پەیامی هاوخەمی بەبۆنەی گیان لەدەستدانی ١٦ هاووڵاتی خەڵکی پیرسەفای مەریوان، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێکەوتی ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ڕاگەیەندراوی ناوەند سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران لە ڕێکەوتی ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی سێهەمین ساڵوەگەری کارەساتی ١٧ی خەرمانان لە ڕێکەوتی ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
پەیامی ناوەند بەبۆنەی بیست و نۆهەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری شەهیدانی میکنۆس لە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
پەیامی ناوەندی هاوکاری بەبۆنەی شەپۆلێکی دیکەی دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان لە ڕێکەوتی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ڕاگەیەندراوی ناوەند بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ڕاگرتنی تووندووتیژی بەرامبەر ژنان لە ڕیکەوتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١


سەرچاوەکان



475 بینین