حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-18-22:16:00 - کۆدی بابەت: 8000
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان (بە ئینگلیزی: Kurdistan Toilers' Party، بە عەرەبی: حزب كادحي كردستان) حیزبێکی کوردییە لە باشووری کوردستان لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٥ دامەزرا ئەوەش بەجیابوونەوەی بوو لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کە ئەوکاتەوە لەلایەن قادر عەزیزەوە سەرپەرشتی کرا.

لە ساڵی ٢٠٠٨ کرا بە دوو بەشەوە کە یەکێکیان ناوی وەک خۆی بوو ئەوەی دیکەیان بەرەی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستانی سەربەخۆ بوو لالەیەن قادر عەزیزەوە پاڵپشت دەکرا تاکوو ئەو بەرەیە ناوەکەی گۆڕی بۆ حیزبی ئاییندەی کوردستان و قادر عەزیز بووە سەرۆکی ئاییندە و بارەگای حیزبی ئاییندە لە سلێمانی جێگیربوو و بارەگای حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بە سەرۆکایەتکردنی حیزب لەلایەن بەڵێن عەبدوڵڵا بارەگا گوێزرایەوە بۆ ھەولێر.

کۆنگرەکانی حیزب

بەپێی پەیرەوی ناوخۆ دوو ساڵ جارێک کۆنگرە دەبەستێت، لە سەرەتای دامەزراندنییەوە قادر عزیز سکرتێری ئەو حیزبە بووە، تا کۆنگرەی پێنجەم، لەدوای جیابوونەوەیان لە قادر عەزیز پێنج کۆنگرەیان بەستووە. کۆنگرەی دەیەم لە ساڵی ٢٢/٢٣/١١/٢٠١٩ بەسترا، بە بەشداری زیاتر لە (٣٠٠) ئەندام بەڵێن عەبدوڵڵا بە سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هەڵبژێردرا.

لە ٢٠٢٢/٣/٣ حیزبەکە بە بەشداری ٢٣٧ ئەندام، یازدەیەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هەولێر بەست و ماوەی دوو ڕۆژی خایاند و تێیدا ئەندامانی نوێی سەرکردایەتی و سکرتێری حیزب هەڵبژێردران.

سکرتێرەکان

١/ قادر عزیز لە پێنج خولی کۆنگرە بە سکرتێر هەڵبژێردراوە.
٢/ بەڵێن عەبدوڵڵا بۆ دوو خول سکرتێربووە.
٣/ پاشان بە پێی بڕیاری کۆنگرە بووە بە سیستەمی سەرۆکایەتی و سێ هاوسەرۆکی هەبووە، کە ئەوانیش بەڵێن عەبدوڵڵا، سەعد خالید، بەهمەن حوسێن.
٤/ کۆتا کۆنگرەش به‌ڵێن عەبدوڵڵا کرایە سكرتێر و سه‌عد خالید بە جێگر و به‌همه‌ن حوسێن بە سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گشتی حیزب.

بەشداری لە پەرلەماندا

  • لە هەڵبژاردنەکانی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ١٩٩٢ کە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە لیستێک بەشداری کرد و توانی (٣) کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەستبهێنێت.
  • لە هەڵبژاردنەکانی خولی دوومی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ٢٠٠٥ لیستی زەحمەتکێشان توانی (١) کورسی بە دەست بهێنێت.
  • لە هەڵبژاردنەکانی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان ساڵی ٢٠٠٩ وەک یەکێک لە بەشدارانی لیستی خزمەتگوزاری و چاکسازی لە کۆی (١٣) کورسی پەرلەمانی کوردستان ١ کورسی پەرلەمانی بەرکەوت، دواتر بەهۆی دوو کەرتبوون تاکە کورسیەکەی زەحمەتکێشان بۆ حیزبی ئایندە بوو کە بە سەرپەرشتی قادر عەزیز ڕاگەیەندرابوو.
  • لە هەڵبژاردنەکانی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لەساڵی ٢٠١٣ لە چوارچێوەی لیستی ئاڕاستەی سێیەم کە هاوپەیمانی نێوان پارتی کرێکاران و ڕەنجدەران بوو لەگەڵ حیزبی زەحمەتکێشان بەشدارییان کرد تەنها (١) کورسی پەرلەمانیان بەدەستهێنا کە کورسیەکە بۆ پارتی کرێکاران بوو.
  • لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ساڵی ٢٠١٨ بەشدارییان نەکرد و بایکۆتی هەڵبژاردنیان کرد.

بەشداریەکانی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا

  • لە یەکەم کابینەی پێکهینراوی دوای ڕاپەرینە مەزنەکەی ساڵی ١٩٩١ کە لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٩٢ پێکهاتبوو (١) وەزارەتیان وەرگرت کە وەزارەتی کشتوکاڵ بوو قادر عەزیز بوو بە وەزیری.
  • لە پاش دروستبوونی دوو ئیدارەییش لە هەرێمی کوردستان بەشداریان لە ئیدارەی سلێمانی کردووە، لە دوو خولدا جارێک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیان وەرگرتووە، جارێك وەزیری ڕۆشنبیری کە فەتاح زاخۆیی وەزیر بووە.
  • لە یەکگرتنەوەی ئیدارەی سلێمانی و هەولێردا (١) وەزارەتیان وەرگرتووە، کە وەزیری پەرلەمان بووە کە سەعد خالید کراوە بە وەزیر.
  • دواتر پۆستی سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم لای (حاکم ئەحمەد ئەنوەر) بوو، کە پێشتر ئەندامی مەکتەب سیاسی حیزبی زەحمەتکێشان بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی یاسای دەستەکە وایە کە سەرۆکەکەی نابێت پێگە و پۆستی حیزبی هەبێت دەستی لە پۆستی مەکتەب سیاسی کێشایەوە.


سەرچاوەکان



666 بینین