یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-21-12:50:00 - کۆدی بابەت: 8014
یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان IKFA (بە ئینگلیزی: Kurdistan Football Association، بە عەرەبی: اتحاد كوردستان لكرة القدم) یەکیەتییەکی فەرمیی سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و بەرپرسی سەرجەم یاری و پاڵەوانێتییەکانی تۆپی پێی هەرێمی کوردستانە. ساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە.

لۆگۆ

لۆگۆی یەکێتییەکە لەلایەن ڕەوەند سیروان نەورۆڵییەوە دروست کراوە و تۆپێک بە ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستانەوە لەخۆی دەگرێت.

سەرۆکەکان

ماوە سەرۆک
٢٠٠٦ بۆ ٢٠٢١/٣/٢ سەفین کانەبی
٢٠٢١/٣/٤ - ئێستا تاریق عەبدولڕەحمان

پاڵەوانێتییەکان

ئەو پاڵەوانیەتیەی لەژێر دەستی یەکێتییەکەیە:

  • جامی کوردستان لەیاری تۆپی پێ بۆ یاریزانانی ئەزموون دار و تازە پێگەیشتووەکان و لاوان.
  • خوولی کوردستان لەیاری تۆپی پێ بۆ یاریزانانی ئەزموون دار و تازە پێگەیشتووەکان و لاوان.
  • جامی ڤیڤای ٢٠١٢
  • وە گشت چالاکیەکانی یاری تۆپی پێ لە کوردستان.


سەرچاوەکان



429 بینین