جۆرج تاون

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-03-22-19:45:00 - کۆدی بابەت: 8028
جۆرج تاون

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جۆرج تاون (بە ئینگلیزی: George town)، شارێکە دەکەوێتە گراند کێیمەن لە دوورگەکانی کێیمەن، ئەم شارە وەکوو پایتەختی دوورگەکانی کێیمەن خزمەت دەکات. لە ساڵی 2021دا، ژمارەی دانیشتوانی شارەکە 34,399 کەس بوو، بەمەش لەڕووی دانیشتوانەوە دەبێتە گەورەترین شاری تەواوی هەرێمەکانی سەر بە وڵاتی بەریتانیا.

گرنگی شارەکه

جۆرج تاون ناوەندی پیشەسازی خزمەتگوزارییەکانی دارایی دوورگەکانی کێیمەنە، فەرمانگە حکومییەکانی کێیمەنییەکان لە شارەکەدان، بەپێی جیهانگەری و تۆڕی توێژینەوەی شارەکانی جیهان لە ساڵی 2016دا جۆرج تاون وەکوو شارێکی جیهانی بێتا پۆلێن کراوە.

شارەکە لەڕووی دیمۆگرافییەوە

هاوڵاتی زیاتر لە سەد وڵات لە شاری جۆرج تاوندا تۆمارکراوە، کێیمەنییەکان 39.1%ی دانیشتوانی جۆرج تاون پێک دەهێنن، لە کاتێکدا 60.9%ی دانیشتوان خەڵکی دوورگەکانی کێیمەن نین، خەڵکی جامائیکا 18.5%ی شارەکە پێک دەهێنن، فیلیپینییەکان 9.3%. هەروەها بەریتانییەکان 3.8%، هۆندوراسییەکان نوێنەرایەتی 3.7%ی دانیشتوان دەکەن، نەتەوەی هیندییەکان 2.9% و دۆمینیکێنییەکان 1.9%ی دانیشتوان پێکدێن، لەگەڵ ئەوەشدا کووباییەکان 1.3%، نیکاراگواییەکان و کۆلۆمبیاییەکان هەریەکەیان نوێنەرایەتی 1%ی دانیشتوانی شارەکە دەکەن، ئەو 17.5%ی کە ماونەتەوە نەتەوەیی وڵاتە جۆراوجۆرەکانی ترن.

کەشوهەوای شارەکە

بەپێی سیستمی پۆلێنکردنی کەشوهەوای کوپن، شاری جۆرج تاون کەشوهەوایەکی خولگەیی ساڤانایی هەیە، لەگەڵ وەرزێکی گەرم و تەڕ لە مانگی ئایارەوە تا مانگی تشرینی دووەم و وەرزێکی زۆر گەرم و وشک لە مانگی کانوونی یەکەمەوە تا مانگی نیسان، ئەم شارەش وەکوو ئەو ناوچانەی کە کەشوهەواییان خولگەییە، بەدرێژایی ساڵ تەنها جیاوازییەکی کەم لە پلەی گەرمی مانگانەدا هەیە.

هەندێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی جۆرج تاون

  1. گردی پێنانگ
  2. پەرستگای کێک لۆک سی
  3. کڵێسای کو کۆنسی
  4. باخچەکانی گوڵستانی پێنانگ
  5. پارکی باڵندەی پێنانگ
  6. مۆزەخانەی جەنگی پێنانگ
  7. شەقامی چولیا
  8. شەقامی هارمۆنی


سەرچاوەکان



309 بینین