زمانی هیندی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-03-02:20:00 - کۆدی بابەت: 8119
زمانی هیندی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هیندی (بە ئینگلیزی: Hindi، بە عەرەبی: اللغة الهندية، بە هیندی: हिन्दी) زمانێکی هیندۆ -ئەوروپییە لە لقی زمانی هیندۆئێرانییەکانە، یەکێکە لە زمانە فەرمییەکان لە هیندستان و دوورگەکانی فیجی (زمانی هیندوستانی)، لە چەند وڵاتێکی تریشدا بەکاردێت. زیاتر لە 180 ملیۆن بەکارهێنەری ئەم زمانە وەک زمانی دایک و نزیکەی 300 ملیۆنی دیکەش وەک زمانی دووەم لە هیندستان قسەی پێ دەکەن. لە وڵاتی هیندستان زیاتر لە ناوەڕاست و باکوور ئەم زمانە بەکاردێت و نووسینی شێوەی (دانڤانگاریا)ـی بۆ بەکاردێت. پێنجەم زمانی خاوەن زۆرترین قسەپێکەرە لە جیهاندا.

لەڕووی کارگێڕییەوە

زمانی هیندی لەگەڵ زمانی ئینگلیزیدا زمانی فەرمی وڵاتی هیندستانە و لە نۆ ویلایەت و ٣ هەرێمی فیدراڵی زمانی فەرمییە و لە ٣ ویلایەت زمانی زیادەیە. چوارەم زمانە لەڕووی خێرایی گەشەسەندنەوە لەدوای ئینگلیزی و ماندارین و ئیسپانییەوە.

ناوی هیندی لەچییەوە هاتووە؟

زاراوەی هیندۆ لە بنەڕەتدا بۆ ئاماژەدان بە دانیشتوانی دەشتی گانجی هیندی بەکارهاتووە. وشەکەش لە زمانی کۆنی فارسییەوە وەرگیراوە بە واتای هیند یان هیندی. هەروەها دەستەواژەکانی "هیندی" و "هیندۆسی" لە فارسییەوە هاتوون کە لە ناوێکی زمانی سانسکریتـییەوە وەرگیراوە بەناوی سیندو (सिन्धु) وەک ئاماژەیەک بۆ ڕووباری سیند.

لە ڕووی جوگرافیاوە

لە باکووری هیندستان زۆرینەی قسەپێکەرانی ئەم زمانە بوونیان هەیە. لە باکووری ڕۆژهەڵاتیشەوە زمانێکی نوێ پەرەی پێ دراوە بەناوی هیندیی هافلۆنگ و وەک زمانی هاوبەشی دانیشتوانی هافلۆنگی ویلایەتی ئەسسام بەکاردێت. لە ویلایەتی ئارونچال پرادێش بە زیاتر لە ٥٠ شێوەزار قسەی پێ دەکرێت.

زۆرێک لە پاکستانییەکان لە زمانی هیندی بە ئاسانی تێ دەگەن، چونکە گەورەترین جیاوازی هەردوو زمانەکە تەنیا شێوازی نووسینیانە چونکە زمانی هیندی بە دانڤانگاریا دەنووسرێت و ئوردو سوود لە نووسینی شێوەی فارسی وەردەگرێت. هەر لەبەر ئەو هۆیەش زۆرێک لە خەڵکی پاکستان بینەری کەناڵە ئاسمانییەکانی هیندستانن بە بەردەوامی.

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەفغانستان بەتایبەتی لە کابول، بەهۆی ناوبانگی و کاریگەری فیلم و گۆرانی و ئەکتەرەکانی بۆڵیوود لە ناوچەکەدا دەتوانن لە زمانی ئوردو و هیندی تێبگەن و قسەی پێ بکەن.

ژمارەی قسەپێکەرانی زمانەکە لە وڵاتانی تر:

نووسین

نووسینی زمانی هیندی بە شێوازی دێڤاناگاری ئەبوجیدایە، کە لە ١١ پیتی بزوێن و ٣٣ پیتی نەبزوێن پێکدێت و لە چەپەوە بۆ ڕاست دەنووسرێت. پیتەکان:

پیتی هیندی

دەنگ

نموونەی ئینگلیزی

ئـ 

وەک وشەی apple

ئا

وەک وشەی hat

ئی

وەک وشەی energy

یی

وەک وشەی Wii

یـ

وەک وشەی mean

یـ

وەک وشەی mean

ئەی

وەک وشەی mate

ی

وەک وشەی history

ۆ

وەک وشەی home

ۆی

وەک وشەی moisture

ۆیی

وەک وشەی oyster

وو

وەک وشەی noon

او

وەک وشەی mouse

ئـە

وەک وشەی ultimate

ب

وەک وشەی basket

بـ ها

وەک وشەی Bob Hansen

کا

وەک وشەی California

چـ ها

وەک وشەی Rich Hansen

دا

وەک وشەی Dalila

دها

وەک وشەی Edward Hansen

فا

وەک وشەی fast

فی

وەک وشەی Finland

گا

وەک وشەی galaxy

گا

وەک وشەی Ghana

گی

وەک وشەی Ghistapo

ها

وەک وشەی hand

جا

وەک وشەی Jakarta

جـ ها

وەک وشەی Jhahan

کە

وەک وشەی Kashmir

خا

وەک وشەی Khan

خی

وەک وشەی blacstory

ل

وەک وشەی love

لی

وەک وشەی link

لی

وەک وشەی military

لیی

وەک وشەی Lima

لییی

وەک وشەی Bradley

ما

وەک وشەی man

نا

وەک وشەی Namibia

نـ ا

وەک وشەی Stan Alan

نیا

وەک وشەی Niagara

نێی

وەک وشەی Nigeria

نی

وەک وشەی Nicaragua

ۆمس

وەک وشەی Tom's book

پا

وەک وشەی Panama

کی

وەک وشەی King

را

وەک وشەی rank

ری

وەک وشەی ring

ریی

وەک وشەی risk

رییی

وەک وشەی Brie

سا

وەک وشەی Sam

شا

وەک وشەی Shanghai

شـ ها

وەک وشەی wash hand

تە

وەک وشەی Tamara

تـ ـا

وەک وشەی Matt Alan

تا

وەک وشەی Thailand

تا

وەک وشەی Thailand

تـ ها

وەک وشەی Thailand

تـ ها

وەک وشەی Keith Hansen

گـ دا

وەک وشەی drug down

ئەگـ ها

وەک وشەی hugged hand

ڤا

وەک وشەی vast

یا

وەک وشەی yard

یی

وەک وشەی year

زا

وەک وشەی Zambia

 


سەرچاوەکان



805 بینین