انا لله و انا الیه راجعون

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-09-15:23:00 - کۆدی بابەت: 8184
انا لله و انا الیه راجعون

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

انا لله و انا الیه راجعون یان نزای ئیسترجاع (بە عەرەبی: إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون، بە ئینگلیزی: Inna lillahi wa inna ilayhi raji'un)، بەشێکی ئایەتی ١٥٦ـی سوورەتی بەقەڕەیە و وەک دروشمێک لەلایەن موسوڵمانانەوە بەکاردێت، واتاکەی بە کوردی دەبێتە "بەڕاستی ئێمە موڵکی خواین و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە". ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ورە و ڕاگرتنی حاڵەتی دەروونی مرۆڤەکانە، هەروەها ڕێگرییان لێ دەکات لەوەی تانە و ناڕەزایی بەرانبەر قەزاوقەدەر دەرببڕن. 

بەکارهێنانی ئەم دەستەواژەیە زۆرینەی کات لە کاتی ڕوودانی ڕووداوێکی ناخۆشی وەک مردن، یان بیستنی هەواڵێکی ناخۆش بەکاردێت. ئەمەش وەک ھێمایەک بۆ ئارامی و داننان بەوەی کە خوا باڵادەستە، و زیاتر لە توانای بەرگەگرتنی خۆمان تاقیمان ناکاتەوە.

شێوازی خوێندنەوە

ئینا لـیلـلا وە ئیننا ئیلەیهی ڕاجیعوون.

لە قورئاندا

Ra bracket.png وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ Aya-155.png الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ Aya-156.png La bracket.png.

لە فەرموودەدا

عەبدولڕەحمانی کوڕی عەوف لە پێغەمبەری خواوە (ﷺ) دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: ئەگەر کەسێکتان تووشی ناسۆرییەک هاتن با بڵێت إنَّا للَّهِ وإنَّا إليهِ راجعونَ، خوایە تۆ بە کارەساتەکەی منت زانی بۆیە دەرمبێنە و بیگۆڕە بە خەیر.


سەرچاوەکان



2924 بینین