نەوید زەردی

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-17-23:05:00 - کۆدی بابەت: 8295
نەوید زەردی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەوید زەردی (بە ئینگلیزی: Navid Zardi)، گۆرانیبێژێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، لە شاری مهاباد لەدایکبووە، له ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویان کردە وڵاتی ئەڵمانیا و لە شاری دوسلدۆرف نیشتەجێبوو، ھەر لەوێ لەگەڵ شاھین نەجەفی ھونەرمەندی ناسراو و بەتوانای ئێرانی ئاشنا بوو و چەند کاری زۆر سەرکەوتوویان بەیەکەوە تۆمارکرد، لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و ٢ ئەلبووم و چەندین تاک تراکی بڵاوکردووەتەوە، ئەو ستایلانەی ئەو کاریان تێدا دەکات بریتین لە پۆپ، ڕاک، ھیپ ھۆپ و دەکرێ بڵێین ھەرسێکیانی تێکەڵکردووە، نەوید لە ساڵی ٢٠١١دا ئەلبوومێکی نوێی بڵاوکردەوە بە ناوی ڕێگا کە یەکەم ئەلبوومی فەرمی ھیپ ھۆپی کوردی بوو، ئەو ئەلبوومە دەنگدانەوەیەکی یەکجار باشی ھەبوو و یەکێ لە گۆرانییەکانی بە ناوی دەنگی باران کە کارێکی دووانە بوو لەگەڵ ھونەرمەند تارا جاف کرا بە کلیپ، جێگای ئاماژەیە گشت ھۆنراوەکانی ئەلبوومی ڕێگا ھۆنراوەی نەوید بوون، لە ساڵی ٢٠١٢دا ئەلبوومێکی لە ستایلی پۆپدا خستەڕوو بە ناوی ژیانەوە، کە بەناوبانگترین گۆرانی ئەو ئەلبوومە گۆرانی ئازیزەکەم بوو کە ھۆنراوەی خاڵە قازیە و ھەروەھا ئەو کارە دووانەیەک بوو لەگەڵ ھونەرمەند ژیوار، ھۆنراوەکانی ئەلبوومی ژیانەوە شاعیران: خاڵە قازی، سیمین چایچی، ناسر حیسامی و نەوید زەردی بوون. ئەلبوومی ڕێگا لەسەر ئینتەرنێت ١١٠٬٠٠٠ جار و ئەلبوومی ژیانەوە ١٦٠٬٠٠٠ جار داگیران.

بەرهەمەکانی

ئەلبوومی ڕێگا

  • دوعا
  • کوردستان
  • ڕێگا
  • پێی بڵێن
  • دەنگی باران
  • ژن
  • یادی تۆ
  • ئەوشەو
  • من و تۆ
  • مەبەست

ئەلبوومی ژیانەوە

  • باوەڕ مەکە
  • ئازیزەکەم
  • خاتراتی من
  • لەبەر تۆ
  • مەپرسە
  • مەھاباد
  • شەوێکی خۆش
  • چاوەڕێ
  • خۆشتم گەرەکە
  • حەسرەت

تاک گۆرانییەکان

  • زندگی مثلە
  • نقطە چین
  • خۆت ببینەوە
  • امواج نا امید
  • کابوس
  • دەنگی باران
  • سازی ناساز
  • خار
  • بە جێم مەھێڵە
  • فەرموو دڵم
  • بەھانە
  • بایدە
  • بێ دڵ
  • شەرم مەکە
  • کوردە پۆز


سەرچاوەکان



620 بینین