مزگەوتی گەورەی تەوێڵە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-04-19-01:22:00 - کۆدی بابەت: 8306
مزگەوتی گەورەی تەوێڵە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مزگەوتی گەورەی تەوێڵە (بە عەرەبی: الجامع الكبير) کۆنترین مزگەوتی تەوێڵەیە و دەکەوێتە ناوجەرگەی شارەدێی تەوێڵە. لەدوای گەیشتنی ئایینی ئیسلام بە ناوچەکە دروست کراوە. لە ساڵانی ١٩٢٧ و ١٩٤٧ نۆژەنکراوەتەوە. مزگەوتەکە نوێژە فەرزەکان و هەردوو نوێژی جەژن و نوێژی هەینی تێدا ئەنجام دەدرێت.

مێژوو

مزگەوتەکە لە  سەردەمی خەلیفە عومەری کوڕی خەتتاب لەدوای گەیشتنی ئایینی ئیسلام بە ناوچەکە دروست کراوە، کە بەپێی هەندێک سەرچاوە لەنێوان ساڵانی ١١٣٦ - ١١٣٧ـی زایینیە. لە ساڵانی ١٩٢٧ و ١٩٤٧ نۆژەنکراوەتەوە. ساڵی ١٩٩٨ دوای وێرانبوونی بەهۆی جەنگی ئێران و عێراقەوە دووبارە دروست کراوەتەوە. ڕووبەری مزگەوتەکە ٢٥٠٠ مەتری دووجایە و چوار منارە و گومبەتێکی سەوزی هەیە. لە کۆندا شوێنی کۆبوونەوەی زۆرێک لە ئایینناسانی ناوچەکە بووە و بە ئەزهەری بچووک ناوبراوە. خەڵکی ناوچەکە پێش کردنەوەی قوتابخانەی فەرمی منداڵەکانیان ناردووە بۆ ئەو خانەقا و مەداریسانە بۆ فێربوونی علیم و قورئانی پیرۆز کە لە ساڵانی پێشوودا تەریقەتی نەقشبەندی زۆرترین سەردانی ئەم ناوچەیەیان کردووە و شوێنی چەندین زانا و کەسایەتی ئایینی ناسراوی کوردستان بووە، وەک (مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس، مەلا نەزیری گەورەی تەوێڵە، مەلا قادری گەورەی بیارە، مەلای گەورەی کۆیە، مەلای جەزیری، پڕۆفیسۆر موستەفا زەڵمی).

شوێن

شوێنی لەسەر نەخشە


سەرچاوەکان



458 بینین