عەبدوڵڵا پەشێو

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-04-19-21:53:00 - کۆدی بابەت: 8321
عەبدوڵڵا پەشێو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەبدوڵڵا پەشێو (بە ئینگلیزی: Abdullah pashew) شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە. لە ساڵی ١٩٤٦ لە ھەولێر لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٧٠ لە بەغداد بەشداری کردووە لە دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد. لە ١٩٧٣ ڕۆیشتووە بۆ یەکێتیی سۆڤیەت، لە ساڵی ١٩٧٩ ماستەری وەرگێڕانی ڕووسی و ئینگلیزیی لە زانکۆی (Maurice Thorez) لە مۆسکۆ وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٤ دکتۆرای ئەدەبییاتی بەدەست ھێناوە کە تێزەکەی لەسەر شاعیر و نووسەری کورد پیرەمێرد بووە، ساڵەکانی ١٩٨٥ تا ١٩٩٠ لە زانکۆی ئەلفاتیح لە لیبیا مامۆستا بووە. پەشێو لە ١٩٩٥ بەدواوە دانیشتووی فینلەندا بووە.

بەرهەم

  • ڕۆژ نییە لێتان تووڕە نەبم
  • دیوانی براکوژی
  • بتی شکاو
  • شەونامەی شاعیرێکی تینوو
  • دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە
  • دیوانی فرمێسک و زام
  • دیوانی برووسکەچاندن
  • دیوانی پرێسکەی عاشقێکی زگماک
  • بەرەو زەردەپەڕ
  • سەوڵم پۆڵا کەناریش دوور

پەشێو بەرھەمەکانی چەندین نووسەر و شاعیری گەورەی جیھان وەک (Walt Whitman و Alexandr Pushkin) وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

ئەو بەرهەمانەی کە کراون بە گۆرانی

گۆرانیبێژ بەرهەم
خالید ڕەشید شەونوێژی نامۆیان، سەربازی وون
کاروان عوسمان تۆش بەجێم دێڵی، ئەگەر هاتی تەنیا وەرە، سه‌ربازی وون
مەرزیە فەریقی بەڵێن بدە
بژار دیلان ئاڵای کوردستان
دیاری قەرەداغی لە دوورەوە ناوت بیستووم
حەمە جەزا لە دەستم دێ
مریەم ئیبراهیم پور، ئەرسەلان کامکار کێ بێ لە من ماندووتر بێ

مریەم ئیبراهیم پور

نەورۆز، دڵی من
هانا کامکار سەوربازی وون
تاهیر تۆفیق لە دەستم دێ
عەدنان کەریم خاتوونەکەم، شەو ڕاشکا، لەبەر دەرگە، نەورۆز
عەزیز شارۆخی مناڵەکان، چۆن دەتوانم لەبیرت کەم
هاوتا ئەسعەد دەرگەکەتم لێ بکەوە
سابیر کوردستانی بۆ کچێکی کاڵ
عەتا قەرەداغی جوانی ئەفسوناوی

 


سەرچاوەکان



1274 بینین