ئاگا (فیلم)

له‌لایه‌ن: - مەبەست کوردە - به‌روار: 2022-04-19-22:47:00 - کۆدی بابەت: 8325
ئاگا (فیلم)

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئاگا (بە ئینگلیزی: Aga) یەکەم فیلمی ئەنیمەیشنی دوو ڕەھەندیی کوردییە کە باس لە ئەنفال دەکات، فیلمەکە ٦٠ خولەکە و لە کۆتاییی ساڵی ٢٠١٧ نمایشکرا. فیلمی ئاگا نووسین و سیناریۆی ئەمیر حاجی داوودە و لەلایەن بێھنام بابازادە کە کوردێکی ڕۆژھەڵاتە دەرھێنانی بۆ کراوە، ھاوکات ‎بەڕێوەبەری ھونەریی فیلمەکە گەیلان عەبدوڵڵایە. ئەم فیلمە ئەنیمەیشنە لەلایەن ستافێکی کورد و ستافێکی ئێرانییەوە دەرھێنراوە و کۆمەڵێک ھونەرمەند و کەسایەتیی بەناوبانگی کورد ڕۆڵی سەرەکی لەم فیلمەدا دەبینن. ھەریەک لە ڕەنج سەنگاوی، ھەژان ھێرش و ساز ئاسۆ ڕۆڵی تێدا دەبینن، کاری ساوند دیزاینی لەلایەن بژار دیلانەوە بۆ کراوە، گۆرانییەکەی لەلایەن دەریا کاروان وتراوە و بەرھەمھێنانی ئەدیابین ئەیجێنسییە.

زانیارییەکان

دەرهێنەر بێھنام بابازادە
بەرھەمھێن ئەدیابین ئەیجێنسی
نووسین ئەمیر حاجی داوود
چەشنی فیلم   ئەنیمەیشن
کاست ڕەنج سەنگاوی
ھەژان ھێرش
ساز ئاسۆ
ڕێکەوتی دەرچوون ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧
ماوەی فیلم ٦٠ خولەک
وڵات کوردستان
زمان   کوردی، عەرەبی

چیرۆکی فیلم

ئاگا چیڕۆکێکە باس لە منداڵێکی کورد دەکات کە دەربازبووی ژێردەستی ڕژێمی بەعسە لەکاتی ئەنفالکردنی خانەوادەکەی و گوندەکەیان، ھاوکات ئاگا بەبیرھێنانەوەیەکە لەو نەھامەتییانەی کە کورد لە ساڵانی ڕابردوو لەسەر دەستی دوژمنەکانی بینیویەتی.

پەخشکردن 

ئاگا لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە شاشەی زۆربەی سینەماکانی کوردستان  نمایشکرا و لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٨ بۆ یەکەمجار لە تەلەڤیزیۆنی ئاسمانیی ڕووداو پەخشکرا کە ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی یادکرنەوەی قوربانیانی ئەنفال.


سەرچاوەکان



453 بینین