لۆریاڵ

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-04-23-21:18:00 - کۆدی بابەت: 8369
لۆریاڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لۆریاڵ (بە ئینگلیزی: Loreal) (بە فەڕەنسی: L'Oréal) کۆمپانیایەکی فەڕەنسی گرنگیدان بە خودە، کە ئۆفیسی سەرەکییان لە شاری پاریسە، گەورەترین کۆمپانیای بواری ئارایشتە لە هەموو جیهاندا، هەروەها چالاکی چڕی هەیە لە بواری بۆیەی ڕەنگکردنی قژ، گرنگیدان بە پێست، دژەخۆر، ماکیاج، بۆن و گرنگیدان بە قژ.

مێژوو

لە سەرەتاکانی سەدەی ٢٠ (ئیگواین پاوڵ لویس) کە کیمیاگەرێکی لاوبوو، بۆیەیەکی ڕەنگکەری قژی پەرەپێدا بەناوی ئۆریاڵ (بە فەڕەنسی: Oréale)، ئیگواین سەرەتا خۆی بەرهەمە پێویستەکانی خۆی دروست دەکرد و بەرهەمی دەهێنان، دواتر بڕیاریدا کە دەست بکات بە فرۆشتنیان لە ئارایشتگایەکی پاریس. لە ڕێکەوتی ٣١\٧\١٩١٩ کۆمپانیای خۆی دامەزراند، بەناوی (کۆمپانیای سەلامەتی ڕەنگکردنی قژ لە فەڕەنسا) کە دواتر ناوەکەی بوو بە لۆریاڵ، ئەم کۆمپانیایە بەردەوام بوو لە داهێنان و بەدواداچوون لە بواری جوانکاریدا. لە ساڵی ١٩٢٠ کۆمپانیاکە سێ کیمیاگەری نوێی دامەزراند. لە ساڵی ١٩٥٠ بوون بە تیمێکی ١٠٠ کەسی بەهێز، دواتر لە ساڵی ١٩٨٤ زیادیان کرد بۆ نزیکەی ١٠٠٠ کەس. لە ساڵی ٢٠٢٠ بوون بە نزیکەی ٨٨٠٠٠ کەس.
کۆمپانیاکە سەرەتا بە بازرگانی ڕەنگکردنی قژەوە دەستی پێکرد، بەڵام دواتر لقی لێبوویەوە بۆ بەرهەمی تری خاوێنکردنەوە و جوانکاری ڕووخسار، لە کۆتا بەرهەمەکانیدا نزیکەی ٥٠٠ بڕاندی جیاواز و هەزاران بەرهەمی جۆراوجۆر لە هەموو بوارەکانی بازرگانی جوانکاری وەک: ڕەنگکەری قژ، ڕێکخەری قژ، گرنگیدان بە پێستی لەش و ڕووخسار، پاککەرەوەی ڕووخسار، ماکیاج و بۆن بەرهەم دەهێنێت.

کۆکراوەی بڕاندەکان

بەشێوەیەکی گشتی بڕاندەکان بەپێی مەبەستی بازاڕگەرییەکەیان پۆلێن دەکرێن، وەک: بڕ، پیشەگەری، شیکی و ئارایشت و داخوازی چالاک. بڕاندی بەدی شۆپ و گالدێرما ڕاستەوخۆ پەیوەستن بە ئۆفیسی سەرەکییەوە. هەروەها لۆریاڵ خاوەنی چەندین براندی جیاوازە لە بوارە جیاوازەکانی ماددەی کیمیاییەکان، تەندروستی، دیزاین، بانگەشەی بازرگانی، بیمە و سەرمایەداری.

بەرهەمە پیشەگەرەکان

  • L'Oréal technique: بەرهەمەکانی گرنگیدان بە قژە
  • L'Oréal Professionnel, including ARTec and Innate: بەرهەمەکانی ڕێکخستن و پاراستن و خاوێنکردنەوەی قژ
  • Kérastase: بەرهەمی گرنگیدان بە قژە، لەلایەن لۆریاڵەوە لە ساڵی ١٩٨٤ دروستکراوە
  • Kéraskin Esthetics: بەرهەمی گرنگیدان بە پێستە، لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن لۆریاڵ و پیشەگەرانی تایبەتی بواری گرنگیدان بە پێست دروستکراوە
  • Matrix Essentials: بەرهەمی گرنگیدان بە قژ و خزمەتگوزاری ئارایشتگا، لە ساڵی ١٩٨٠ لەلایەن ئانی میڵەرەوە دۆزراوەتەوە و لەلایەن لۆریاڵەوە سەرپەرشتی کراوە
  • Mizani: بەرهەمی تایبەت بە پاراستنی هەموو جۆرەکانی قژ، لە ساڵی ١٩٩١ دۆزراوەتەوە و لە ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن لۆریاڵەوە کڕدراوەتەوە
  • PureOlogy Research: تایبەتە بە ڕەنگکردنی قژ و پاراستنی ڕەنگەکەی، لە ساڵی ٢٠٠١ دۆزراوەتەوە و لە ساڵی ٢٠٠٧ لۆریاڵ مافی خاوەندارییەتی بەدەست هێناوە
  • Redken 5th Avenue NYC: تایبەتە بە گرنگیدان بە قژ، لەلایەن پاوڵا کێنت و جێڕی ڕێدین لە ساڵی ١٩٦٠ دۆزراوەتەوە و لە ساڵی ١٩٩٣ لۆریاڵ مافی خاوەندارییەتی بەدەست هێناوە
  • Shu Uemura Art of Hair: لەلایەن ئارایشتکار و داهێنەری ئارایشتی ژاپۆنی شوو وێمورا سەرپەرشتی دەکرا
  • Carol's Daughter: تایبەتە بە گرنگیدان بە قژ
  • Carita: تایبەتە بە گرنگیدان بە پێست
  • Essie: تایبەتە بە ڕەنگکردن و گرنگیدان بە نینۆک، لە ساڵی ١٩٨١ دۆزراوەتەوە و لە ساڵی ٢٠١٠ لۆریاڵ مافی خاوەندارییەتی بەدەست هێناوە
  • Decléor: بەرهەمی گرنگیدان بە پێستی ڕووخسار و لەشن کە بنچینەی دروستکردنەکەیان زەیتی سروشتییە
  • Botanicals Fresh Care: تایبەتە بە گرنگیدان بە قژ
  • Cheryl's Cosmeceuticals: یەکەم بەرهەمی هیندی گرنگیدان بە پێستە

کەشخەیی لۆریاڵ

  • Lancôme: بڕاندێکی کەشخەی بۆن و کەلوپەلی ناوماڵی فەڕەنسییە کە بەرهەمەکانی بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی بڵاودەکاتەوە.
  • Yves Saint Laurent Beauté: کە بە Saint Laurent ناسراوە، بڕاندێکی کەشخەی ڕازاندنەوەی ناوماڵە.
  • Giorgio Armani Beauty: جۆرجیۆ ئەرمەنی دیزاینەرێکی جلوبەرگی ئیتاڵییە، کارەکانی تایبەتە بە مۆسیقا و وەرزش و کەشخەیی ئوتێلەکان.
  • Kiehl's: بڕاندێکی ئەمریکی ئارایشتە کە تایبەتە گرنگیدان بە پێست و قژ و لەش.
  • Biotherm: کۆمپانیایەکی فەڕەنسی تایبەت بە گرنگیدان بە پێستە کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیای لۆریاڵ.
  • Cacharel: بڕاندێکی فەڕەنسی جلوبەرگ و خشڵ و بۆنە
  • Diesel: کۆمپانیایەکی جلوبەرگی ئیتاڵییە
  • Viktor & Rolf: کۆمپانیایەکی هۆڵەندی تایبەت بە جلوبەرگی کەشخەیە
  • Ralph Lauren Fragrances: کۆمپانیایەکی ئەمریکی دیزاینی جلوبەرگە
  • Shu Uemura: تایبەت بە بەرهەمی تایبەتی ئارایشتە، لەلایەن ئارایشتکار و داهێنەری ئارایشتی ژاپۆنی شوو وێمورا سەرپەرشتی دەکرا
  • Clarisonic: کۆمپانیایەکە کە بنچینەکەی لە واشنتنە و خزمەتگوزاری گرنگیدان بە پێست دابین دەکات
  • Paloma Picassoناوی خانمە دیزاینەرێکی جلوبەرگی فەڕەنسی - ئیسپانییە، کە بە دیزاینەکانی لە بواری خشڵدا ناسراوە.
  • Urban Decay: بڕاندێکی ئەمریکی بواری ئارایشتە
  • Yue Sai: ناوی  یەکێکی ترە لە ئەندامەکانی دەستەی لۆریاڵ کە خانمێکی چینییە، داهێنانی کردووە لە بواری ئارایشت و گرنگیدان بە پێست.
  • Helena Rubinstein: خانمە بازرگانێکی پۆڵەندی - ئەمریکییە، کە کۆگەر هونەر و چاکەکار و بازرگانی ئارایشت بووە. خاوەنی کۆمپانیای تایبەتی بواری ئارایشت بووە.
  • IT Cosmetics: کۆمپانیایەکی تایبەتی گرنگیدان بە پێستە
  • House 99: کۆمپانیایەکی تایبەتە بە گرنگیدان بە پێست و قژی پیاوان
  • Atelier Cologne: کۆمپانیایەکی فەڕەنسی تایبەت بە بۆنە
  • Proenza Schouler: کۆمپانیایەکی جلوبەرگ و خشڵی خانمانە

بەرهەمە خوازراوەکان

  • L'Oréal Paris: تایبەتە بە بۆن و بەرهەمی ئارایشت و گرنگیدان بە پێست
  • Garnier: بڕاندی بازاڕیی ئارایشت و گرنگیدان بە پێستە
  • Maybelline: کۆمپانیایەکی ئەمریکی ئارایشت و گرنگیدان بە پێست و بۆن و گرنگیدان بە خودە.
  • NYX Cosmetics: کۆمپانیایەکی ئەمریکی بواری ئارایشتە
  • SoftSheen-Carson: کۆمپانیایەکە بەرهەمەکانی تایبەتە بە ڕەشپێستە ئەفریقی و ئەمریکییەکان، لە بواری گرنگیدان قژ و پێست
  • Carol's Daughter: تایبەتە بە گرنگیدان بە قژ
  • Essie: تایبەتە بە ڕەنگکردن و گرنگیدان بە نینۆک

ئارایشتە چالاکەکان

  • Vichy: تایبەتە بە گرنگیدان بە پێست و ئارایشت
  • La Roche-Posay:  تایبەتە بە گرنگیدان بە پێست و ئارایشت
  • Skinceuticals: بڕاندێکی تایبەتی پزیشکیی گرنگیدان بە پێستە
  • Roger&Gallet: کۆمپانیایەکی فەڕەنسی تایبەتە بە بۆن
  • Sanoflore: تایبەتە بە بەرهەمە سروشتییەکانی گرنگیدان بە پێست
  • Dermablend: تایبەتە بە بەرهەمەکانی ماکیاجی پێستی لەش و ڕووخسار
  • AcneFree: خاوەنی چەندین بەرهەمی گرنگیدان بەو پێستانەیە کە زیپکەیان هەیە
  • CeraVe: بەرهەمەکانی تایبەتە بە گرنگی پێدان و پاراستنی پێست


سەرچاوەکان



607 بینین