ئەحمەد بەگی کۆماسی

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-04-24-15:17:00 - کۆدی بابەت: 8376
ئەحمەد بەگی کۆماسی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەحمەد بەگی کۆماسی (بە ئینگلیزی: Ahmed bag komasi) ناسراو بە خاڵۆی کۆماسی شاعیرێکی کوردە، لە گوندی بەردەسپی لە شاری مەریوان لە ساڵی ١٧٩٣ زایینی لەدایکبووە. هۆنراوەی بە شێوەزاری هەورامی نووسیوە. 

مەلەوی و ئەحمەد بەگ

ئەحمەد بەگ پەیوەندییەکی گەرمی لەگەڵ مەولەویداهەبووە و مەولەوی لە هۆنراوەکانیدا بە خاڵۆ ناوی بردووە. بۆیە ئەحمەد بەگ بە خاڵۆی کۆماسیش ناسراوە. مەولەوی بۆ دوورکەوتنەوەی ئەحمەد بەگی کۆماسی، کە چووە بۆ ڕەشت، ئەم هۆنراوەیەی هۆنیوەتەوە کە دەڵێت:

جەرگت لەت لەت بۆ، چەواشەی چەپگەرد 
خاڵۆت جیا کەرد، ئی کار بی تۆ کەرد؟

یان دەڵێت: 

ملان، سەربەرزان، کۆساران، هەردان 

بێ شەرتان جە داخ وەفاتان مەردان

چێشەن ئارایش سەر تا وە دامان

مەر "خاڵۆم" وە عەزم سەیرتان ئامان

ئەحمەد بەگ لەگەڵ پادشایانی قاجار یان دەسەڵاتدا ناکۆکی هەبووە و هۆی دوورخستنەوەکەشی هەر ئەوە بووە

نموونەی هۆنراوە

ناسراوترین هۆنراوەی خاڵۆی کۆماسی هۆنراوەی گڵکۆی تازەی لەیلە، کە بە بۆنەی مەرگی هاوسەرەکەی خۆیەوە وتوویەتی. ئەمەش بەشێک لە ئەو هۆنراوەیە: 

گڵکۆی تازەی لەیل، گڵکۆی تازەی لەیل  
ئارۆ شیم وەسەیر گڵکۆی تازەی لەیل
نە پای مەزار لەیلەکەی پـڕ مەیل  
جە دیدەم واران ئەسرینان چون سەیل
شیم وەسەرینش بەو دڵەی پڕ جۆش  
سەنگێ مەزارش گرتم نە ئاغۆش
واتم ئەی دڵسۆز قەیس پۆس نە کۆڵ  
موبارەکت بۆ یانەی تەنیای چۆڵ
کۆچی بێ وادەت کارێ پێم کەردەن  
بێزارم جە گیان، ڕازی وە مەردەن
گڕەی نار عەشق دووری باڵای تۆ  
کارێ پێم کەردەن نەونەمامی نۆ
نە بە رۆژ ئارام نە شەو خەومەن  
چون چەم گل کەران گلاراومەن
جەو اوە گەردش ئەو چەرخ چەپ گەرد  
من و تۆ وە زۆر جە هەم جیا کەرد
تۆ بەردەن وە خاک سیای تەنگ و تار  
من مام پەی عەزاب جەفای رۆزگار
هەر رۆ چوون مەجنوون خاتر جە غەم کەیل  
هەر لەیل لەیلمەن جە هەردی دووجەیل
شەوان تا وە رۆ شیو و رۆڕۆمەن  
گشت پەژارەیی تەنیایی تۆمەن
ستارەم شوومەن بەختم لێویان  
چوون ئاهووی تەنیا سەر لێم شێویان
یە حاڵی منەن شای وەفاداران  
هەمرازی تۆ کێن سوب تا ئێواران
لە جیاتی باهووی قەیسی غەمگینت  
کام سەنگی سیا شەو جە باڵینت
سا پەی چێش سۆمای دیدەم تار نەبۆ  
زیندەگی جە لام زەهری مار نەبۆ


سەرچاوەکان



502 بینین