ئیحسان فەتاحیان

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-24-22:15:00 - کۆدی بابەت: 8380
ئیحسان فەتاحیان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئیحسان فەتاحیان (بە ئینگلیزی: Ehsan Fatahian)، شۆڕشگێڕێکی کورد بوو کە بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ حکوومەتی ئیسلامی لە ڕێگەی پێشمەرگایەتی لە حیزبی کۆمەڵەدا بە دەستی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەندیخانەی سنە لە سێدارەدرا.

ئێحسان فەتاحییان کوڕی عێزەتوڵڵا، لە ساڵی ١٩٨١ لە شاری کرماشان لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٨ لە شاری کامیاران قۆڵبەست کرا و بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا (موحاریبە) لەرێگای تێکدانی ئەمنییەتی میللی ئێران لەلایەن (بابایی) سەرۆکی لقی ١ی دادگای شاری سنە بە ١٠ ساڵ زیندانی و دوورخستنەوە بۆ شاری رامهورموز سزادرا، پاش ئەوەی پارێزەری ئیحسان فەتاحیان ناڕەزایەتی  لە ئەم حوکمەدەربڕی، دادگای پێداچوونەوە لە سەر داوای دادنووسی گشتی کامیاران، بەپێی بەندی ٣ی ماددەی ٢٢ی یاسای سازدانی دادگای گشتی و ئینقلاب و بەندەکانی ١٨٦ و ١٩٠ و ١٩١ی یاسای سزای ئیسلامی، سزای زیندانییان بە لەسێدارەدان زۆرتر کرد و وەڵامی داواکاری پارێزەری ناوبراویان ڕەتکردەوە، دواتر کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 11/11/2009، لە حەوشەی زیندانی شاری سنە لە سێدارە درا.


سەرچاوەکان



184 بینین